وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

وردەکاریی ئازادکردنی راوچییە قەتەرییەکان لە عێراق

لەلایەن سەمیع زوبێر 21/4/2017
راوچییەکان لە کەسوکاری بنەماڵەی میری قەتەر بوون، فۆتۆ: گووگڵ

رووداو - بەغدا

ئەو 26 راوچییە قەتەرییەی دوو ساڵ پێش ئێستا لە عێراق رفێندرابوون، ئازادکران و دوای وردبینیکردن لە بەڵگەنامە فەرمییەکانیان، رادەستی باڵیۆزخانەی قەتەر لە بەغدا کرانەوە، پاشان بە فڕۆکەیەکی تایبەت بۆ قەتەر بەڕێکران.

رۆژی هەینی 21-4-2017، وەهاب تائی، راوێژكاری وەزیری ناوخۆی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: وەزارەتی ناوخۆ 26 راوچییە رفێنراوە قەتەرییەكەی وەرگرتووەتەوە و ئێستا وردبینی لە ناسنامە و بەڵگەنامە فەرمییەكان و پاسپۆڕتەكانیان دەكرێت، هەروەها پەنجەمۆریشیان وەردەگرێت، دواتر رادەستی باڵیۆزی قەتەر لە بەغدا دەكرێنەوە.

بەگوتەی وەهاب تائی، رفێندراوە قەتەرییەکان دوای ئەنجامدانی دانوستاندنێکی درێژ لەگەڵ گرووپێکی چەکداری عێراقی ئازادکراون. دوای پشکنین و وردبینیش لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، رادەستی باڵیۆزخانەی قەتەر کرانەوە، پاشان بە فڕۆکەیەکی تایبەت بۆ وڵاتی خۆیان بەڕێکرانەوە.

هاوکات سەعد مەعەن، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆیی عێراق بە رووداوی گوت: دوو لە راوچییەکان عێراقی بوون. هەروەها سەرۆکوەزیرانی قەتەر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سوپاسی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی کرد.

میدیا رۆژئاواییەکان باسی ئەوە دەکەن، تەنها گرووپی حیزبوڵڵای عێراقی نزیک لە ئێران نێوەندگیر بووە لە پرۆسەی ئازادکردنی  راوچییەکان و، مەرجیش ئەوە بووە گەمارۆی سەر دانیشتووانی شیعە مەزهەبی کەفەریا و فۆعەی سووریا لەلایەن ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتەوە هەڵبگیرێت، ئێستاش دانیشتووانی ئەو ناوچانە چوونەتە شاری حەلەب و گەمارۆیان لەسەر هەڵگیراوە.

باسی ئەوەشییان کردووە، راوچییە قەتەرییەکان لە کەسوکاری بنەماڵەی میری قەتەر بوون و لەو کاتەشدا کە دەستگیرکران لە ساڵی 2015، ئامێری پەیوەندی پێشکەوتوو و بڕێکی زۆر پارەیان پێبووە. ئاماژە بەوەش کراوە کە حکومەتی قەتەر پارەیەکی زۆری لەبەرامبەر ئازادکردنیان داوە، بەڵام سەرچاوە شیعییەکان ئەوە رەتدەکەنەوە.

لە 16ی كانوونی یەكەمی 2015، کۆمەڵێک راوچی قەتەری هاتنە نێو خاکی عێراقەوە، بەڵام لەبری راوکردن خۆیان بوون بە نێچیرێکی چەوری گرووپێکی چەکدار.

ئەو راوچییانە کە ژمارەیان 26 کەس بوو، لە وڵاتی قەتەرەوە بۆ راوکردنی باز، بەهاوئاهەنگی حکومەتی عێراق چوونە نێو خاکی ئەو وڵاتەوە و چوونە دەشتاییەکانی سنووری پارێزگای موسەننا لە باشووری عێراق، کە  بەدووری 370 كیلۆمەتر لە باشووری رۆژهەڵاتی شاری بەغدا هەڵکەوتووە، بەڵام زۆری نەبرد کەوتنە بۆسەی گرووپێکی چەکدارەوە و رفێندران.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 25/04/2017 04:31:18 ص
کومینته که ت گه یشت به لام قه ت بلاو ناکریته وه
ناڵ و بزمار و یەكێتی
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (1)
anas | 24/04/2017 09:18:09 م
dastan wash bo
 رۆناڵدۆ بۆ هاوڕێكانی: ئێوه‌ پێویستیتان به‌....... هه‌یه‌
| 15 کاژێر لەمەو بەر | (1)
حه‌ مه‌ گراند | 24/04/2017 09:56:07 ص
به‌ خیر بگه‌ رییته‌ وه‌ !
سامان | 24/04/2017 11:48:17 ص
يه‌که‌م جاره ببيستم پياو بۆ هاتنه‌وه بۆ وڵاتی خۆی کێشه‌ی ڤيزه‌ی هه‌بێت !!! به‌تايبه‌تی که‌سێکی وه‌ك نه‌وشيروان خاوه‌نی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زنامه‌ی...
بەرپرسانی گۆڕان: نەوشیروان مستەفا لەم نزیكانە دەگەڕێتەوە
| دوێنێ کاژێر 12:00 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پێنج فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان بانگەوازێک ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن 56 خولەک لەمەوبەر |

پێنج فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان بانگەوازێک ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن

بەتووندی بۆردوومانکردنی چیای شنگال لەلایەن تورکیا زۆرتر
رێنمایی بۆ ئەوانەی ددانیان هەستەوەرە 1 کاژێر لەمەوبەر |

رێنمایی بۆ ئەوانەی ددانیان هەستەوەرە

دامەزراوەیەکی تەندروستیی ددان روونکرددنەوە دەدات زۆرتر
مەحما خەلیل: داوا لە تورکیا و پەکەکە دەکەین شەڕ نەهێننە شنگال 2 کاژێر لەمەو بەر |

مەحما خەلیل: داوا لە تورکیا و پەکەکە دەکەین شەڕ نەهێننە شنگال

"بەرپرسیارییەتی مێژووییان لەسەر شانە" زۆرتر
0.281 seconds