وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەبوبەکر بەغدادی پەیامێکی دەنگی بڵاوکردەوە

لەلایەن هەڵۆ کاکەوەیس 28/9/2017
ئەبوبەکر بەغدادی ، خەلیفەی داعش
ئەبوبەکر بەغدادی ، خەلیفەی داعش

رووداو- هەولێر

ئەبوبەکر بە‌غدادی، خەلیفەی دەوڵەتی ئیسلامی بەنێو داعش پەیامێکی دەنگی بڵاوکردەوە و تێدا باسی پێشهاتەکانی ناوچەکەی کرد و لە چەند شوێنێک باسی کورد و هەوڵەکانی بۆ سەربەخۆیی دەکات و دەڵێت: "ترسی گەورەی تورکیا ئەوەیە کورد دەوڵەتێک دروستبکات". 


پەیامەکەی ئەبوبەکر بەغدادی لەلایەن دامەزراوەی فورقانەوە بڵاوکراوەتەوە کە یەکێکە لە دامەزراوە میدیاییەکانی داعش کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیام و گرتە ڤیدیۆییەکانی داعش بڵاودەکاتەوە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە شوێن و کاتی تۆمارە دەنگییەکە بدات. لە پەیامەکەیدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوکراوەتەوە بەغدادی گوتی: "هاوپەیمانان، وڵاتانی ئەوروپا، ئێران و عێراق هەموویان یەکدەنگن بۆ دواخستنی هەندێک بابەت (کە پێدەچێت مەبەستی سەربەخۆیی باشووری کوردستان بێت) بۆ ئەوەی هیچ شتێک سەرقاڵیان نەکا بۆ شەڕکردن لە دژی دەوڵەتی ئیسلامی لە ناوچەکە".

بەغدادی ئاماژەی بەوەشکرد، ترسی گەورەی تورکیا ئەوەیە ، کورد دەوڵەتێک دروستبکات، دواتر ئەو دەوڵەتە لق و پۆپ بهاوێتە نێو خاکەکەی ئەو، چونکە کوردێکی زۆر لە تورکیا هەن، بۆیە تورکیا هەموو کارێک دەکات بۆ ئەوەی کورد نەبنە خاوەن دەوڵەت. تورکیا لە ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆردا دەژی، چونکە کورد دەستیان بە فراوانخوازی کردووە و ئەویش ناچار دەبێت شەڕیان بکات، بۆ ئەوەی کوردانی تورکیا داوای سەربەخۆیی نەکەن. 

لە درێژەی قسەکانی لە بارەی کوردەوە دەڵێت ''تورکیا لە ترسی ئەمریکا و ئەوروپا ناتوانێت شەڕیان بکات، بە پێشبینی تورکیا ئەوە شەڕێکی مسۆگەرە، بەڵام دواخراوە''.

بەغدادی باسی سووریا و هاوکێشەکانی ناوچەکان دەکات و دەڵێت: ''ئەمریکا کەوتووەتە ژێر قەرزەوە و رووسیا لاوازبوونی ئەمریکای قۆستووەتەوە و ئێستا ئەو خاوەنی سووریایە، لە بەرامبەریشدا ئێران دەیەوێت هەموو کەنداو داگیر بکات''.

بەغدادی داوا لە سوننەی یەمەن و عێراق و سووریا دەکات بێ دەنگ نەبن لەئاست ئەو تاوانانەی بەرامبەریان دەکرێت و لە کۆتاییدا لە خودا دەپاڕێتەوە هەر ئەمساڵ بتوانن وڵاتی سعودیە فەتح بکەن، تاوەکو بتوانن حەج بکەن.

لە دوای دەرکەوتنی لە ساڵی 2014 لە مزگەوتی نووری لە شاری موسڵ، ئەمە دووەمین تۆماری دەنگی بەغدادییە بڵاودەبێتەوە.


نیشانەکردن : داعش , بەغدادی

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

یاسین حەمە غریب | 11/06/2018 07:00:33 م
دەست خۆش کاک ڕێبوار، ھەموو ھەفتەیەک شپێکی جوان و سەرنج ڕاکێش دەھەژێنی، بە بڕوای من، ھەندێک لە لایەنەکانی سلێمانی، سیاسەت نازانن، ھەر ھاوار و ناڵەیانە...
Azad Azad | 19/06/2018 03:34:44 م
ده‌ست خۆش به‌ڕێز كاك رێبوار بابه‌ته‌كه‌ت زۆر جوانه‌ باسی مه‌ترسی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیت كردوه‌ زۆر ڕاسته‌ ئه‌مڕۆ له‌ مه‌ترسیایه‌ وه‌له‌وه‌ش زیاتر...
جەنابی سەرۆك ئێستا كاتیەتی
| 11/6/2018 | (4)
ره شید | 19/06/2018 09:29:03 ص
ئه م ئافره ته " فریشته یه کی" جووله که یه هاتوته هانای خوشک و برا کورده کانی ؛ با ئه و خانمه کوردانه ی له هه نده رانن و ده سرویشتووی مالی دونیا یان...
ژنێکی ئیسرائیلی سەنتەرێکی رۆشنبیری لە کەمپی شاریا دەکاتەوە
| دوێنێ کاژێر 12:11 | (1)
شیخ محمد امین | 19/06/2018 09:19:20 ص
ئه فسانه ی ئه وه ی که میلله تی ئیسرائیل جاسووس یان جاشی نیه به سیحره که ی کوماری ئیسلامی پووچه لکرایه وه جا که وه زیریکی ئیسرائیلی جاشه تی و جاسووسی...
وەزیری پێشووتری وزەی ئیسرائیل بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران دەستگیرکراوە
| دوێنێ کاژێر 10:38 | (1)
Pasha fayaq | 18/06/2018 02:24:18 ص
Bzhit mamosta gyan
ره شید | 19/06/2018 08:38:51 ص
کوردیش ئه بی وه ک هه موو گه لانی جیهان به ش و حیسسه ی خوی هه بیت له بواره جواراو جوره کانی وه رش و ریازه له دونیا دا کوورد نابی هه تا هه تایه به ناوی...
كوردێك له‌ ئیتاڵیا 2 مه‌دالیای زێڕ ده‌باته‌وه‌
| 3/6/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تەندروستیی جیهانیی خوو دانە یارییە ئەلیکترۆنییەکان وەک دوێنێ کاژێر 01:29 |

تەندروستیی جیهانیی خوو دانە یارییە ئەلیکترۆنییەکان وەک "ئالوودەبوون" پۆلێندەکات

لە ریزبەندی گرفتە دەروونییەکان هەژماری کردووە زۆرتر
ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن 18/6/2018 |

ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن

توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە زۆرتر
 ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا 18/6/2018 |

ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا

ئەنجامی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی زۆرتر
0.594 seconds