وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بەکر بۆزداغ لەبارەی باشووری کوردستان: دەستمان بە قۆناخێکی نوێ کردووە

لەلایەن کۆسار عوسمان 29/9/2017
بەکر بۆزداغ، جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا
بەکر بۆزداغ، جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا

رووداو - یۆزگات

جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەبارەی گلەیی گەلی تورکیا لە هەنگاوەکانی حکومەت دژی گشتپرسیی باشووری کوردستان رایگەیاند، هیچ شتێک وەکو جاران نابێت و دەستیان بە قۆناخێکی نوێ کردووە. گوتیشی: "لەچوارچێوەی بەرژەوەندیی کۆمار و گەلی تورکیا پشتئەستوور بەو زانیارییانەی هەمانە لەکاتی پێویست هەنگاوی پێویستمان ناوە و لە داهاتووشدا دەینێین".

بەکر بۆزداغ، جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، رۆژی هەینی 29-9-2017 لەکاتی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) لە یۆزگات گوتارێکی پێشکەشکرد و گشتپرسییەکەی باشووری کوردستانی بە بێبەها وەسفکرد.


بۆزداغ  گوتی: "گشتپرسی بەهایەکی نیيە، ئەو بڕیارە جگە لە کێشە بۆ ناوچەکە هیچی دیکەی نەهێناوە. پێویستە لەم قۆناخەدا تورکیا و حکومەتی ناوەندی عێراق پێکەوە کاربکەن. جیا لەمەش بەردەوام دەبین لە دیدار و کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ ئێران و وڵاتانی ناوچەکە لەبارەی بابەتەکە. تاوەکو ئەمڕۆ هەڵوێستمان زۆر روون بووە. سەبارەت بەو هەنگاوانەی لەبەرامبەر پێشهاتەکان دەیانگرینەبەر، بە جیا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا و ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجامدرا. لەو چوارچێوەیەدا ھەنگاوێکی زۆر نران. بۆنموونە لە سنووری عێراق - تورکیا ھێزەکانی سوپای تورکیا مانۆڕێکی سەربازییان ئەنجامدا و دواتر سەربازانی سوپای عێراقیش بەشدار بوون''.

جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە گوتارەکەیدا باسی لە هەنگاوەکانی تورکیا و کاردانەوەکانی کرد و گوتی: "بە نوێنەری ئیدارەی ھەرێمیی باکووری عێراق لە ئەنقەرە گوترا مەگەڕێوە بۆ تورکیا. ئێستا ھاتنی ئەو بۆ تورکیا جێگەی باس نییە. ھاوکات تەواوی مەشق و راھێنان بە پێشمەرگە و ھاوکارییەکانی دیکە کۆتاییان پێھات. جاروبار رەنگە لەنێوان ھاووڵاتیانمان بگوترێت: بۆچی ئەم ھەنگاوە زوو یاخود درەنگ نرا، بەڵام بەپێی زانیارییەکان و ئەو راپۆرتانەی بۆمان دێن، لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی کۆمار و گەلی تورکیا لەکاتی پێویست ھەنگاومان ناوە و هەنگاودەنێین. ھیچ شتێک لەگەڵ ئیدارەی ھەرێمیی باکووری عێراق و لەبارەی ناوچەکە وەک جاران نابێت، قۆناخێکی نوێ دەستیپێکرد".

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

دلشاد | 15/12/2017 09:22:16 ص
ره‌نگه هێزی نه ناسراویش هه ر سازکراوی عبادی و حه‌شدی شه‌عبی ، پیلانێک بۆ ئه‌وه ئه‌و جار به بیانوی شه‌ڕ له گه‌ڵ پاشماه‌ی داعش شوێن و ناوچه‌...
حەشدی شەعبی لە خورماتوو هێز کۆدەکاتەوە، پێشمەرگە لەئامادەباشیدایە
| دوێنێ کاژێر 11:55 | (1)
سالار | 14/12/2017 03:05:11 م
Good bless you
seamand | 14/12/2017 10:58:52 م
baqurbany bm sera kura qaraman xo wak parlamantarakany ema neen la Baghdad
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| 13/12/2017 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

وەرزشە ماندووکەرەکان نەخۆشیی پارکینسۆن هێواشدەکەنەوە 3 کاژێر لەمەو بەر |

وەرزشە ماندووکەرەکان نەخۆشیی پارکینسۆن هێواشدەکەنەوە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە زۆرتر
سوێد بڕیارێکی بەغدا سەرکۆنە دەکات 3 کاژێر لەمەو بەر |

سوێد بڕیارێکی بەغدا سەرکۆنە دەکات

باڵیۆزی عێراق لە سوێد بانگدەکرێت زۆرتر
ژنەكەی لە ماڵ دەریكرد 4 کاژێر لەمەو بەر |

ژنەكەی لە ماڵ دەریكرد

چیرۆکی هاوسەرگیریی پیاوێکی هەژار و ژنێکی زۆرتر
0.391 seconds