وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

حەسەن نەسروڵڵا: سەربەخۆیی کوردستان پڕۆژەیەکی ئەمریکی - ئیسرائیلییە

لەلایەن نەهرۆ محەممەد 30/9/2017
حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان

رووداو - هەولێر 

حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، لە گوتارێکدا باسی گشتپرسی و سەربەخۆیی کوردستانی کرد و رایگەیاند: "پڕۆژەیەکی ئەمریکی - ئیسرائیلییە و بۆ دووبارە دابەشکردنەوەی ناوچەکەیە".

دەشڵێت: "ئەمە تەنیا هەڕەشە نییە بۆ سەر عێراق، بەڵکو هەڕەشەیە بۆ سەر ئێران، تورکیا، سووریا و تەواوی وڵاتانی ناوچەکە، دەرگا بۆ دابەشبوون و دابەشبوونی زیاتر دەکاتەوە".

دەقی گوتەکانی حەسەن نەسروڵڵا لەبارەی کوردستان: 

پڕۆژەیەک لە خزمەتی ئەمریکا و ئیسرائیلدا بۆ رادەستکردنی تەواوی ناوچەیەکە بە ئەمریکا و ئیسرائیل، ئێستا هاتوونەتە سەر پڕۆژەیەکی نوێ، کە بریتییە لە پڕۆژەی دووبارە دابەشکردنەوەی ناوچەکە، سەرەتاکەی لە کوردستانی عێراقە. بۆ هەموو گەلانی ناوچە و خەڵکی خۆمان و کوردەکان، برایان و خۆشەویستانی کوردمان بە ژن و پیاو و گەنجەکانیان دەڵێین بابەتەکە بڕیاردان لە مافی چارەی خۆنووسین نییە و یاخود مافی نێوخۆیی نییە، بەڵکو چوارچێوەکەی دابەشکردنی ناوچەیەکەیە لەسەر بنەمای رەگەزی و تائیفی، دەوڵەتی کوردی، دەوڵەتی تورکمانی، دەوڵەتی بەلوچی، دەوڵەتی ئازەری و دەوڵەتی فڵان و ئەوسا بێتە سەر بنەمای ئاینزایی، شیعە، سوننە و مەسیحی، دروز، عەلەوەی و ئیسماعیلی، ئەمە مەبەستەکەیە، بۆیە ئەم کارە زۆر مەترسیدارە، هەندێک رووداو هەن کاریگەرییان بۆ دەیان و سەتان ساڵ دەبێت، دەوڵەتی ئیسرائیل  لە فەڵەستین دامەزراوە،  70 ساڵە لێکەوتەکانی بەردەوامن، ئەوەی ئێستا لەم رۆژانە روودەدات، ئەمە وەی نییە بڵێی ئەمە پرسێکی نێوخۆی عێراقە و چ پەیوەندییەکتان بەوە هەیە، نەخێر ئەمە تەنیا هەڕەشە نییە بۆ سەر عێراق،  بەڵکو هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو ناوچەکە، ئێران، تورکیا، سووریا و تەواوی وڵاتانی ناوچەکە، نەک تەنیا بۆسەر عێراق و ئەو چوار وڵاتە، بەڵکو دەرگا بۆ دابەشبوون، دابەشبوون و دابەشبوون دەکاتەوە.

بەوپەڕی سادەیی دەڵێم کێ تاکە پێشتوانی ئاشکرای دامەزراندنی دەوڵەتی کوردییە لەسەر رووی ئەم زەمینەدا، ئیسرائیل تەنیا و تەنیا لەگەڵ جیابوونەوەی دەوڵەتی کوردییە لە باکووری عێراقدا، بۆیە هیچ گومانێکتان لەسەر ئەمە نەبێت کە ئیسرائیل پشتیوانی لە گرووپە چەکدارییەکانی سووریا و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی دەکات، خەڵکی دیکەش لەژێرەوە لەگەڵ جیابوونەوەی کوردستانن، نابێت متمانە بە بەڵێنەکانی ئەمریکا بکرێت، سەرۆکی کەمینەی دیموکراتەکان لە کۆنگریسی ئەمریکا داوای لە ئیدارەی ئەمریکا کردووە پشتیوانی لە جیابوونەوەی کوردستان بکات و بەیانی گوێمان لە دەنگی دیکە دەبێت لە بەریتانیا و وڵاتانی دیکە ئەو داوایە دەکەن. 

ئەمڕۆ بەپلەی یەکەم بەرپرسیارێتی سە شانی کوردە، هەروەها بەرپرسیارێتی گەلی عێراق و وڵاتانی پەیوەندیداری هەرێمییە و بەرپرسیارێتی وڵاتانی ناوچەکە و گەلانی ناوچەکە و هەموو گەلانی عەرەبی و ئیسلامییە رووبەڕووی سەرەتای دابەشبوونی ناوچەکە ببنەوە و نابێت وەک پرسێکی ئاسایی لاوەکی نێوخۆیی  سەیری بکرێت، چونکە دابەشبوون دەگاتە هەمووان و زەمینەی دابەشبوون لە ناوچەکەدا هەیە، سەیری یەمەن بکەن چۆن کاری لەسەر دەکرێت، هەروەها لە ناوچەکانی دیکەش. 

دەمەوێت بەو وڵاتانە بڵێم کە پشتوانی لە دابەشبوون دەکەن با زۆر راشکاوانە بم، هەموو ئاماژەکان  بە ئاشکرا بۆ ئەوەن کە سعودیە پشتوانی لە سەربەخۆیی کوردستانی عێراق دەکات، بەڵام هەڵوێستی ئاشکرایان جیاوازە، پێویستە هۆشداری لەو هەڵوێستە بدرێت و قسەمان بۆ فەرمانڕەوایی سعودیە ئەوەیە، سەربەخۆیی کوردستانی عێراق سەرەتای دابەشبوونی ناوچەیەکە و دەگاتە سعودیە  و سعودیەش دابەش دەبێت.

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ayub | 15/08/2018 09:46:36 ص
له وبڕوایه دانیم بتوانێت بیباته وه
مارسێلۆ و رامۆس لە دەستکەوتێکی مێژوویی نزیکدەبنەوە
| 14/8/2018 | (1)
جه‌وده‌ت سۆفی | 15/08/2018 07:35:45 ص
ئه‌م هه‌واڵه‌ دڵمی ته‌زاند. چونكه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و خانمه‌ و منداڵه‌كانی كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌ ده‌یكه‌ن گه‌وره‌ترین به‌ها و پیرۆزیه‌تی كورد...
بریندارێكی شەڕی داعش لەلایەن خێزانەكەیەوە ئەشكەنجە دەدرێ‌
| دوێنێ کاژێر 08:58 | (1)
ڕیبوار مەحمود | 14/08/2018 05:00:49 م
زۆر ڕاستە کۆمپانیای کیو نێت قۆڵبڕینی زۆری تێدایە و ئیشەکەشیان حەرامە و سووخۆری تێدایە، بۆیە پێویستە ئەوەی موسوڵمانە لیی بەدوور بێت ، پێویستە حکومەتی...
yahya | 15/08/2018 06:43:54 ص
من ده بينم ئه وه ى ناوى خوى ناوه ئازاد ئازاد بيريزى به رامبه ر به ئايينى بيروزى كورد كردوه كه ئاينى ئسلامه وبه ليزنه ى بلاى فتوه به حكومه تى...
لیژنەی باڵای فەتوا: مامەڵەکردن لەگەڵ كۆمپانیای كیونێت دروست نییە
| 13/8/2018 | (3)
Awat | 14/08/2018 05:54:18 م
زور گرنگە پەرە بەو جوورە هەنگاوانە بدری هەتا متمانە مابەینی هاولاتی و دکتور پسپور ئاسایی بی
لە هەولێر پزیشکی ساڵ دیاریکرا
| 14/8/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 لە ئەمریکا ئالوودەبوونی خانمانی دووگیان بە ئازارشکێنەکان زیادیکردووە 21 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئەمریکا ئالوودەبوونی خانمانی دووگیان بە ئازارشکێنەکان زیادیکردووە

لەنێوان ساڵی 1999 تاوەکو ساڵی 2014 رێژەکە زۆر زۆرتر
توێژینەوە: شۆرتی فراوان ژمارەی تۆوەکانی پیاوان زیاددەکات 22 کاژێر لەمەو بەر |

توێژینەوە: شۆرتی فراوان ژمارەی تۆوەکانی پیاوان زیاددەکات

هۆرمۆنەکانی پەیوەست بە سێکس رێکدەخات زۆرتر
دەرمانێک هەستی گەیشتن بە لێواری مردن درووستدەکات دوێنێ کاژێر 06:46 |

دەرمانێک هەستی گەیشتن بە لێواری مردن درووستدەکات

ئەوانەی دەگەنە لێواری مردن هەستێکی تایبەتیان هەیە زۆرتر
0.437 seconds