وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئێران

بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە ئێران بە رێژەی 71% کەمیکردووە

لەلایەن رووداو 2/1/2019
گەمارۆکانی ئەمریکا پیشەسازی ئۆتۆمبێلی ئێرانیان تووشی کێشەکردووە

رووداو-هەولێر

بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە ئێران لە مانگی رابردوودا بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردووی هەتاوی، 71%دابەزیوە. ساڵی رابردوو لە مانگی سەرماوەزدا لە ئێران زیاتر لە 146 هەزار ئۆتۆمبێل بەرهەمهاتووە، بەڵام ئەمساڵ ژمارەکە بۆ 42 هەزار ئۆتۆمبێل کەمبووەتەوە. ئەوە بووەتە هۆی ئەوەی دوو کۆمپانیای گەورەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل نەتوانن بەپێی پێویست ئۆتۆمبێل بخەنە بازاڕەوە. 


دابەزینی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی ئێرانی، کاریگەری لەسەر هەناردەکردنی جۆرە جیاوازەکانی ئۆتۆمبێلی ئەو وڵاتە بۆ عێراق و سووریاش هەبووە.

بەرهەمهێنان لە کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلی تەورێز راوەستاوە. کارگەیەک کە رۆژانە 60 ئۆتۆمبێلی بەرهەم دەهێنا. سەرەتای هاوین باسیان لەوە دەکرد کە دەیانەوێ رێژەی بەرهەمهێنان تاوەکو کۆتایی ساڵ بۆ 120 ئۆتۆمبێل بەرز بکەنەوە. بەڵام گەمارۆکان و کێشەکانی بەردەم پیشەسازی ئۆتۆمبێل رێگەی نەدا و کاریگەرییەکانی لە هەموو کارگەکانی بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلدا لە ئێران دەبیندرێ.

بەپێی ئامارێک کە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، رێژەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیل لە دوایین مانگی پاییزی ئەمساڵدا لە چاو دوایین مانگی پاییزی ساڵی 2017  زیاتر لە 71% کەمتر بووەتەوە.

سەرماوەزی ساڵی 2017، 146 هەزار و 382 ئۆتۆمبێل لە ئێراندا بەرهەم هاتبوو، ئەم ژمارەیە لە سەرماوەزی ئەمساڵدا بۆ 42 هەزار و 145 ئۆتۆمبێل دابەزیوە. تەنانەت ئاستی بەرهەمهێنان لە مانگی سەرماوەزدا لەچاو مانگی پێشتری 13% کەم بووەتەوە. گەرچی بەگوتەی بەرپرسان، رەوتی خێرا دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنان هێواش بووەتەوە و تەنانەت روولە بەرزبوونەوەیە.

بارودۆخێک کە بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێل لەگەڵیدا بەرەوڕوون، کاریگەریی لەسەر هەناردەی ئۆتۆمبێلیش داناوە. عێراق و سووریا دوو وڵاتن کە ئێران بە نرخێکی هەرزان ئۆتۆمبیلیان بۆ هەناردە دەکات.

بەڵام ئەمیرحوسێن قەناتی، بەڕێوەبەری پیشەسازی ئۆتۆمبیل دەڵێ: ئەمساڵ ئاستی هەناردە 20% کەم بووەتەوە. بەگوتەی قەناتی، پلان دانرابوو کە هەناردەی ئۆتۆمبیل بۆ 100 ملیۆن دۆلار بەرز بکرێتەوە، بەڵام لە بەهار و هاوینی رابردوودا 20 تا 25 ملیۆن دۆلار هەناردە کراوە.

هۆکاری سەرەکی ئەمە بۆ پرسی گواستنەوەی دۆلار بۆ ئێران دەگەڕێتەوە. کە بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە کێشەی بۆ دروستبووە. گەمارۆکان کاریگەریی لەسەر بەشە جۆراوجۆرەکانی پیشەسازی ئۆتۆمبێلی ئێران داناوە. لەوانە بەرهەمهێنەرانی کەلوپەلی تەواوکاری ئۆتۆمبیل، کە لەبەر دابەزینی بەهای تمەن و کێشەی هاوردەی کەلوپەلەکان، توانای دابینکردنی ماددەی خاویان نییە.

چالاکڤانانی ئەم بوارە هەروەها دەڵێن، پارەیەک کە بۆ هاوردەی ماددەی خاوی ئۆتۆمبێل تەرخان دەکرێ کەمە و لە گومرگیش درەنگ کاروباری هاوردەی کەلوپەلی ئۆتۆمبیل رادەپەڕێنن، بۆیە رێژەی بەرهەمهاتنی کەلوپەلی ئۆتۆمبێل کەم بووەتەوە و لە ئاکامدا ئەمانەش بوونەتە هۆی دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنان لە پیشەسازییەک کە سەدان هەزار دەرفەتی کاری رەخساندووە و بازاڕێکی گەورەش هەڵدەسوڕێنێ.


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/03/2019 03:46:26 م
والله‌ وه‌بیلاهی گه‌ر پارتی نیوه‌ی پۆسته‌كانی خۆشیان بداته‌ یه‌كیه‌تی به‌ته‌ئكید یه‌كیه‌تی له‌ به‌ینی خۆیان ڕێك ناكه‌ون باشتر وایه‌ پارتی هه‌وڵ و...
یەکێتی: بەشداریمان لە کابینەی نوێی حکومەت پەیوەستە بەوەی هاوبەشێکی راستەقینە بین
| 16/3/2019 | (1)
ئیسماعیل عەبدوڵا | 16/03/2019 08:51:18 ص
چۆن بتوانم دەنگ بدەم؟
Azad Azad | 16/03/2019 08:57:23 ص
هونەری فیلمی دۆکیومێنتاری لەبارەی ئازارەکانی گه‌لی كورد به‌گشتیی به‌درێژای ١٠٠ ساڵی ڕابرد و کیمیا باران کردنی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆمەڵکوژی کردنی...
لە بەریتانیا فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکرا
| 16/3/2019 | (2)
mohammad kurdish kurdstan | 15/03/2019 03:25:34 م
أن شاءالله‌ بۆخاتری عه‌رشی په‌روه‌ردگاری پیرۆز به‌م رۆژی هه‌ینیه‌ هه‌رچی بكوژان و تاوانانی ئه‌م ڕووداوه‌ بوون سه‌رشۆر و ریسوا ودونیا و قیامه‌تبن أن...
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەتووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌كات
| 15/3/2019 | (1)
REALMADRIDCF | 15/03/2019 02:34:00 م
ئەگەرلەسەردەستی پێرێزڕیاڵ مەدریدهەڵنەستایەوەئەواهاندەران دەیان هەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە
پلانێکی شاهانە لە یانەی شاهانە
| 26/2/2019 | (1)
0.797 seconds