کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

چەند هاونیشتمانییەک لەکاتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک 28-3-2017

چەند هاونیشتمانییەک لەکاتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک 28-3-2017

middleeast

هەڵوێستی ئێران لەبارەی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک

زانا بەهرام

زانا بەهرام

03-04-2017
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
زانا بەهرام
زانا بەهرام03-04-2017

بابەتی پەیوەندیدار

زانایان جۆرێکی بۆماوەیی شاراوەی شێرپەنجەی پڕۆستاتیان دۆزییەوە
تەندروستی23-11-2026

زانایان جۆرێکی بۆماوەیی شاراوەی شێرپەنجەی پڕۆستاتیان دۆزییەوە

دەستەبەری کار بۆ کۆمپانیاکان: یو پی ئێنی کارمەندان ئامادە نەکەن، ئەستۆپاکیتان پێنادرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

دەستەبەری کار بۆ کۆمپانیاکان: یو پی ئێنی کارمەندان ئامادە نەکەن، ئەستۆپاکیتان پێنادرێ

ئەندامێکی لیژنە پەرلەمانییەکە بۆ رووداو: پێنجشەممە میوانداریی وەزیرانی نەوت و سامانە سرووشتییەکان دەکەین
عێراق23-11-2026

ئەندامێکی لیژنە پەرلەمانییەکە بۆ رووداو: پێنجشەممە میوانداریی وەزیرانی نەوت و سامانە سرووشتییەکان دەکەین

رووداو - هەولێر 

حکومەتی ئێران هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک راگەیاند و گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی"بەرزکردنەوەی هەر ئاڵایەکی دیکە جگە لە ئاڵای حکومەتی عێراق لە کەرکووک، بە نادەستووری دەزانین".


رۆژی دووشەممە 3-4-2017، بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا، هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک راگەیاند و گوتی" بەرزکردنەوەی هەر ئاڵایەکی دیکە جگە لە ئاڵای حکومەتی عێراق لە کەرکووک، بە نادەستووری دەزانین". 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتیشی، کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی لە سەروەری خاکی عێراق دەکات و داواشی لەلایەنەکان کرد، پابەند بن بە دەستووری عێراقەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان.

هەفتەی رابردوو ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بڕیاریدا بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە پاڵا ئاڵای عێراق لەسەر دامودەزگا حکومیەکانی ئەو شارە، ئەوەش کاردانەوەی نێوخۆیی و دەرەکی لێکەوتەوە.

رۆژی شەممەی رابردووش پەرلەمانی عێراق بڕیارێکی لە دژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک دەرکرد و داوایکرد ئاڵاکە دابگیرێت، بەڵام بەرپرسانی کەرکووک و فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق لە دژی ئەو بڕیارە وەستانەوە.


داڕشتنەوە: راوچی حەسەن 

بابەتی پەیوەندیدار

زانایان جۆرێکی بۆماوەیی شاراوەی شێرپەنجەی پڕۆستاتیان دۆزییەوە
تەندروستی23-11-2026

زانایان جۆرێکی بۆماوەیی شاراوەی شێرپەنجەی پڕۆستاتیان دۆزییەوە

دەستەبەری کار بۆ کۆمپانیاکان: یو پی ئێنی کارمەندان ئامادە نەکەن، ئەستۆپاکیتان پێنادرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

دەستەبەری کار بۆ کۆمپانیاکان: یو پی ئێنی کارمەندان ئامادە نەکەن، ئەستۆپاکیتان پێنادرێ

ئەندامێکی لیژنە پەرلەمانییەکە بۆ رووداو: پێنجشەممە میوانداریی وەزیرانی نەوت و سامانە سرووشتییەکان دەکەین
عێراق23-11-2026

ئەندامێکی لیژنە پەرلەمانییەکە بۆ رووداو: پێنجشەممە میوانداریی وەزیرانی نەوت و سامانە سرووشتییەکان دەکەین

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە