وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئێران لەهەوڵی رێکخستنەوەی نێوماڵی شیعەکانی عێراقدایە

لەلایەن نوێنەر فاتيح 6/9/2017
دوای سەردانەکەی سەدربۆ سعودیە و ئیمارات، ئێران ترسی تێکچوونی باڵانسی هێزی زیاتر بووە

رووداو - بەغدا

مەحموود شاهروودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران  بەئامانجی رێکخستنی نێوماڵی شیعە لە بەغدایە.

شاهروودی لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆبووەتەوە و بڕیارە لەگەڵ سیستانی و موقتەدا سەدریش کۆببێتەوە.

شاهرودی لەسەر راسپاردەی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی عێراقی کردووە. 

دوای سەردانەکەی موقتەدا سەدری، سەرۆکی رەوتی سەدر بۆ سعودیە و ئیمارات، ئێران ترسی تێکچوونی باڵانسی هێزە شیعەکانی عێراقی زیاتر بووە و دەیەوێت بۆ رێگەگرتن لە هەیمەنەی وڵاتانی کەنداو لە عێراق هەموو شتێک بکات.

ئامانجی شاهروودی رێکخستنەوەی نێو ماڵی شیعەکانی عێراقە، بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی داهاتوو بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن، بەڵام پێناچێت سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی ئێران بتوانێت شیعەکان کۆبکاتەوە، چونکە جیاوازی و ناکۆکی قووڵ لەنێوان شیعەکاندا هەیە، بەتایبەتی لەنێوان سەدر و مالیکیدا. 


رێککەوتنی حیزبوڵڵای لوبنان بە چاودێری ئێران لەگەڵ داعش جیاوازیی نێوان باڵەکانی شیعەی قووڵترکردەوە، مالیکی و حەکیم پشتگیرییان لە رێککەوتنەکە کرد و سەدر و عەبادیش دژی رێککەوتنەکە قسەیان کرد.

بەشێک لە شیعەکان پێیانوایە هێنانی چەکدارانی داعش بۆسەر سنوورەکانی عێراق مەترسیدارە و جێی قبوڵکردن نییە، بەپێچەوانەشەوە مالیکی و بەشێکی دیکەی شیعەکانی نێو حەشد پێیانوایە رێککەوتنەکە هیچ پەیوەندییەکی بە عێراقەوە نییە.

مەحموود هاشمی شاهروودی پێش عەممار حەکیم سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی بووە، بۆیە کەسێکی شارەزایە لە کاروباری شیعەکانی عێراق و ئێستاش سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

هەرچەندە چاوەڕێدەکرێت شاهروودی بەدەستی نیوەبەتاڵەوە بگەڕێتەوە لای خامنەیی، چونکە سیاسەتی تازەی سعودیە و وڵاتانی دیکەی کەنداو نەرمتر و جیاوازترە بۆ رێگەگرتن لە هەیمەنەی ئێران لە عێراق ئەویش بە بەکارهێنانی گرووپە شیعە ناڕازییەکان، بەڵام پێناچێت ئێرانیش وەک تەماشاکاری تێکچوونی نێوماڵی شیعی بمێنێتەوە و رێگەبدات سعودیە بەئاسانی بخزێتە نێو دۆخی ئاڵۆز و پڕ لە ململانێی شیعەکانەوە.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح

نیشانەکردن : ئێران , عێراق
1711 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/09/2018 01:10:21 م
به‌ ته‌ئكید شیعه‌ و ئێران مه‌لا به‌ختیاریان پێ باش نیه‌ له‌تیف ره‌شیدیان پێ زۆر باشه‌..!!! به‌رهه‌میش تازه‌ بگه‌ڕێته‌ ناو یه‌كیه‌تی یان نه‌ هه‌ر وه‌ك...
لە بەربژێرەکانی یەکێتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق دوو کەس مانەوە
| 16/9/2018 | (1)
dara hama | 15/09/2018 03:51:53 م
ئه‌گه‌ر بۆ بانگه‌شه‌ نییه‌ 2 مانگ پێش ئێستا بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ نه‌كرا ؟؟
دڵشاد شەهاب: پلانی حکومەتە لە نزیکترین کاتدا پاشەکەوتی مووچە بەیەکجاری نەمێنێت
| 15/9/2018 | (1)
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 12:20:20 م
پرسیارێك؛ بۆ تەنها لە کوردستان دۆڕاو هەردەم وتوویەتی تەزویر کراوە!!
چوار لایەنی کوردستانی: نوێنەرە دڵسۆز و راستەقینەكانتان بنێرنە پەرلەمان
| 15/9/2018 | (1)
Azad Azad | 15/09/2018 08:07:39 ص
كاك موسه‌نا امین والله‌ به‌راستی وه‌ حه‌ق و عه‌داله‌ت ئێوه‌ حه‌قی هیچ پۆستێكی سیادیتان نیه‌ له‌ په‌ڕه‌مانی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ كاتی...
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 09:19:52 ص
شایستەیەتی دوکتۆر موسەنا
موسەننا ئەمین: بە بەرکەوتەی نیشتمانی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان مافی یەکگرتووە
| 15/9/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

گێڕانەوەی بای سک زیانبەخشە! 5 کاژێر لەمەو بەر |

گێڕانەوەی بای سک زیانبەخشە!

خۆراکناسێکی ئەمریکی هۆشداری دەدات زۆرتر
ڤاکسینێک لە دژی زیپکە درووستدەکرێ 6 کاژێر لەمەو بەر |

ڤاکسینێک لە دژی زیپکە درووستدەکرێ

80%ی گەنجان تووشی زیپکە دەبن زۆرتر
کەشوهەوای سارد و فێنک چۆن کار لە کێش دەکات؟ 13 کاژێر لەمەو بەر |

کەشوهەوای سارد و فێنک چۆن کار لە کێش دەکات؟

توێژینەوەیەکی نوێی زانستی دەریخستووە زۆرتر
0.469 seconds