وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئێران

خامنەیی و ئەردۆغان: ئەمریکا لەپشت گشتپرسی کوردستانە

لەلایەن عومەر شایان 5/10/2017
دیداری رێبەری ئێران و سەرۆککۆماری تورکیا
دیداری رێبەری ئێران و سەرۆککۆماری تورکیا

رووداو- هەولێر

رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت: "ئەمریکا و زلهێزەکان متمانەیان پێناکرێت و بەدوای دروستکردنی ئیسرائیلێکی نوێن لە ناوچەکە". ئەردۆغانیش رایگەیاند: "بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی کە نکوڵی لێ ناکرێت، ئەمریکا و ئیسرائیل لەسەر پرسی کوردستان گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی هەمە لایەنە".


عەلی خامنەیی ، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 4-10-2017 لە کۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە ئاماژەدان بە بەرژەوەندی "ئەمریکا و رژێمی زایۆنی" لە ئەنجامدانی گشتپرسی لە کوردستانی عێراق رایگەیاند: "ئەمریکا و زلهێزەکان متمانەیان پێناکرێت و بەدوای دروستکردنی ئیسرائیلێکی نوێن لە ناوچەکە".

 

رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "ئەنجامدانی گشتپرسی لە کوردستانی عێراق، خەیانەتە بە ناوچەکە و دەبێتە هۆی هەڕەشە بۆ داهاتووی ناوچەکە، ئێران و تورکیا دەبێت لەبەرامبەر ئەو رووداوە هەر هەنگاوێک کە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە ئەنجامی بدەن، حکومەتی عێراقیش لەسەر ئەو پرسە دەبێت بە شێوەی جیددی بڕیار بدات و هەنگاوی بۆ بهاوێژێت".

سەبارەت بە هەڵوێستی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپی لەبارەی گشتپرسی باشووری کوردستان ، خامنەیی گوتی: "تێڕوانینی ئەمریکا و وڵاتە ئەوروپییەکان بۆ ئەو پرسە لەگەڵ تێڕوانینی ئێران و تورکیا یەکسەر پێچەوانەیە، ئەمریکا دەیەوێت هەمیشە هۆکارێکی بەدەستەوە بێ بۆ دژایەتی ئێران و تورکیا، بۆیە نابێت بە ئەمریکییەکان و ئەوروپییەکان و هەڵوێستەکانیان متمانە بکرێت".

رێبەریی ئێران بە ئاماژەدان بە قسەکانی ئەردۆغان گوتی: "هەروەها کە ئاماژەتان پێکرد ، لەم رووداوانەی دواییدا، یەکەمجار رژێمی زایۆنی و دواتر ئەمریکییەکان قازانج دەکەن".

خامنەیی هەروەها بە ئاماژەدان بە هەوڵی دوژمنان بە سەرقاڵکردنی ئێران و تورکیا و دوورکردنەوەی ئەو دوو وڵاتە لە پرسە گرینگەکانی ناوچەکە ، گوتی: "زلهێزەکان و بەتایبەت رژێمی زایۆنی دەیانەوێت ئیسرائیلێکی نوێ لە ناوچەکە دروستبکەن بۆ بەدەستهێنانی کەرەستەیەک کە ناکۆکی و ناسەقامگیری پێ بەدی بهێنن".

لەو دیدارەدا کە سەرۆک کۆماریی ئێرانیش بەشداریی تێدا کردووە، رەجەب رەیب ئەردۆغان ، سەرۆککۆماری تورکیا بە جەختکردنەوە لە دروستکردنی هاوپەیمانییەکی بەهێز لەنێوان ئێران و تورکیا لە ناوچەکە و پێویستی هەنگاوی هاوبەش و هاوکاتی ئێران ، تورکیا و عێراق لە پرسی کوردستانی عێراق ، گوتی: "بەپێی بەڵگەنامە حاشا هەڵنەگرەکان ، ئەمریکا و ئیسرائیل لەسەر پرسی کوردستان گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی هەمەلایەنە"

ئەردۆغان بە ئاماژەدان بەوەی جگە لە ئیسرائیل ، هیچ کەسێک کوردستانی عێراق بە رەسمی ناناسێت ، گوتی: "دراوسێکانی عێراق بەهێچ شێوەیەک ناتوانن ئەو بڕیارە قبوڵ بکەن ، بۆیە بەرپرسانی کوردستانی عێراق لەمەو بەدوا ناتوانن هەنگاوێک هەڵبنێن و رێگەی رزگارییان نابێت".

سەرۆککۆماری تورکیا هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا و فەرەنسا و ئیسرائیل دەیانەوێت وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پارچە پارچە بکەن و گوتی: "ئەوان بۆ سووریاش هەمان پلانیان هەیە و یەکێتی و یەکهەڵوێستی ئێران و تورکیا لەمبارەوە زۆر گرنگە".

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| دوێنێ کاژێر 06:27 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| دوێنێ کاژێر 03:07 | (3)
Aso | 16/10/2017 11:13:30 ص
ئه گه ر خيانه تى ئه مريكا نه بوايه كورد واى به سه ر نه ئه هات ، تكايه مه كه ونه تاوانبارى يه كترى ، ئه گه ر يه كيتيش باليكى خراپ تصرفى كردبيت ، هه...
حەشدی شەعبی هەوڵی دابڕینی کەرکووک لە هەولێر و سلێمانی دەدات
| دوێنێ کاژێر 11:07 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هەڵامەتمە یان نەخۆشییەکی سەخت؟ 2 کاژێر لەمەو بەر |

هەڵامەتمە یان نەخۆشییەکی سەخت؟

دە نیشانەی جیاکەرەوە زۆرتر
 رەنگکوێری چییە؟ بۆچی پیاوان زۆرتر تووشدەبن؟ 3 کاژێر لەمەو بەر |

رەنگکوێری چییە؟ بۆچی پیاوان زۆرتر تووشدەبن؟

رەنگکوێری زۆرتر تووشی پیاوان دەبێت زۆرتر
شوان قەڵادزەیی کۆچی دوایی کرد 3 کاژێر لەمەو بەر |

شوان قەڵادزەیی کۆچی دوایی کرد

لەکاتی گەڕانەوەی لە کەرکووک تووشی رووداوی هاتووچۆ زۆرتر
0.391 seconds