وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئێران

ئێران بیر لە چارەسەرێک بۆ گشتپرسی دەکاتەوە کە هەمووان براوەبن

لەلایەن عومەر شایان 5/10/2017
ئاڵای ئێران و ئاڵای کوردستان
ئاڵای ئێران و ئاڵای کوردستان

رووداو- هەولێر

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری ئاسیا و وڵاتانی کەنار زەریای هێمن، دانوستاندنەکانی نێوان ئێران، تورکیا و عێراق لەبارەی گشتپرسی سەربەخۆیی کوردستان بە باش وەسفدەکات و رایدەگەیێنێت: "ئێران بیر لە چارەسەرێک بۆ گشتپرسی دەکاتەوە کە هەمووان براوەبن ".

ئیبراهیم رەحیم پوور ، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری ئاسیا و وڵاتانی کەنار زەریای هێمن، سەبارەت بە سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ تاران و دەرەنجامی گفتوگۆکان لەبارەی گشتپرسی باشووری کوردستان گوتی: "سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ تاران سەردانێکی تایبەت و گرنگ و کاریگەر بوو، دەتوانم بڵێم لە چوارساڵی رابردوو سەردانێکی بەو ئاستە لە گرنگیمان نەبووە". گوتیشی "بە سەبرگرتن و بە هێمنی دەمانەوێت پرسی گشتپرسی سەربەخۆیی کوردستانی عێراق چارەسەربکەین و هەر لەو ئاراستەیەدا گفتوگۆ لەگەڵ سووریاش دەکەین".

ئیبراهیم رەحیم پوور بە ئاماژەدان بەوەی هەڵوێستەکانی ئەردۆغان زۆر نزیکتر بووەتەوە لە رابردوو گوتی: "هەڵوێستەکانی ئەردۆغان و تورکیا زۆر نزیکبووتەوە لە هەڵوێستەکانی ئێران لەبارەی عێراق و تا رادەیەکیش سووریا، کە داهاتووی رووداوەکانی ناوچەکە روونتر لە رابردوو دەکاتەوە".

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری ئاسیا و وڵاتانی کەنار زەریای هێمن، وەک بەرپرسانی دیکەی ئێران و بەرپرسانی تورکیا ، گشتپرسی کوردستانی بە کردەوەیەکی ئیسرائیلی ناوبرد و گوتی: "هێشتا فیتنەی داعش تەواو نەبووە، ئیسرائیل فیتنەیەکی دیکەی بە گشتپرسی سەربەخۆیی کوردستانی عێراق بۆ ناوچەکە داڕشتووە، بەڵام بەهەمانشێوە کە لە رووبەڕووبوونەوەی داعش سەرکەوتنمان بەدەستهێنا لە پرسەکانی هاوشێوەیشدا هەمان شت دووبارە دەکەینەوە بەو جیاوازییەی داعش لە ئێمە نەبوو بەڵام کوردەکان لە ئێمەن".

ئیبراهیم رەحیم پوور جەختیکردەوە لەوەی کە دووژمنان خەریکی بەکارهێنانی کوردن،  لەهەمانکاتدا گوتی: " لە کاتێکدا دوژمنان خەریکی بەکارهێنانی کوردەکانن ئێمە خەریکی گرتنە بەری رێگایەکین بۆ چارەسەری ئەو کێشەیەی کە لە دوای گشتپرسیی سەربەخۆیی کوردستانی عێراقەوە هاتووەتە پێش و دەمانەوێت چارەسەرەکە بە جۆرێک بێت کە هاوشێوەی رێککەوتنەکەی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1، هەموو لایەنەکان تیایدا براوە بن و چارەسەرەکە لە قازانجی ئێران، عێراق، کوردەکان و تورکیا بێت".

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری ئاسیا و وڵاتانی کەنار زەریای هێمن خواستی کوردی لە عێراق بەرابەر بە خواستی نەتەوەکانی دیکە دانا و گوتی: "دڵنیاین دەتوانین لەو پرسەدا هەنگاوێک بهاوێژین کە کوردەکان بە پشکی خۆیان و بەرابەر بە نەتەوەکانی دیکە بگەن، هاوشێوەی ئەوەی کە لە ئێران نەتەوەکان بەرابەرن چونکە گەلی کورد تەنیا لە هەندێ پرسدا هەست بە جیاوازی دەکات، ئەگەر مافی کوردەکانی عێراق دەستەبەر بکرێت و جیاوازییەکان نەمێنێت، دیسان بەرپرسانی کورد پێداگریی بکەن لە جیابوونەوە لە عێراق ، ئەوە نیشان دەدات کە سەرچاوەی کێشەکان لە دەرەوەی کوردستانە".

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری ئاسیا و وڵاتانی کەنار زەریای هێمن لە وەڵامی چۆنیەتی بەرەوڕووبوونەوەی ئێران لە جیابوونەوەی کوردستانی عێراق گوتی: "وڵاتانی جۆراوجۆری عەرەبی سنوورەکانیان بەسەر قەتەردا داخست ، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران سنوورەکانی کردەوە و یارمەتی رزگاربوونی قەتەریدا، ئێستایش ئەو دەسەڵاتەمان هەیە کە سنوورەکان دابخەین یان بیانکەینەوە".

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

hogir adil | 14/12/2017 05:38:43 ص
proud of you dear hero
Karkuk | 14/12/2017 05:40:46 ص
Deliri Bawery To Peshmargay
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| دوێنێ کاژێر 07:50 | (3)
rizgar | 12/12/2017 10:38:45 م
به ڕێزم هه‌ ڤال من له گه ڵتم ، قسه کانت زۆر جوانن ، به ڵا م ئه گه ر شه ڕ ڕویدا ئه وا به شێکی زۆری کورد پاڵپشتی عیڕاق ئه که ن . ئه شبێت به...
Haidari | 13/12/2017 07:59:58 ص
Dast xosh qsekant zor rasten
قوباد قەوماندی!
| 12/12/2017 | (6)
Rebwar | 13/12/2017 06:31:46 ص
dastxosh
حەشدی دوای داعش
| 13/12/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

شاندێکی نێودەوڵەتی پێشێلکارییەکانی داعش و حەشدی شەعبی و پەکەکە تۆماردەکات 11 کاژێر لەمەو بەر |

شاندێکی نێودەوڵەتی پێشێلکارییەکانی داعش و حەشدی شەعبی و پەکەکە تۆماردەکات

شاندێکی یەکێتیی مافپەروەرانی نێودەوڵەتی گەیشتە زۆرتر
  هەڵوێستی حکومەتی سووریا لەبارەی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان 13 کاژێر لەمەو بەر |

هەڵوێستی حکومەتی سووریا لەبارەی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان

بەشار جەعفەری وەسفی پەیامنێرێکی رووداو دەکات زۆرتر
وێنەگرتن لەنێو هەردوو حەرەمی مەککە و مەدینە قەدەخەکرا 14 کاژێر لەمەو بەر |

وێنەگرتن لەنێو هەردوو حەرەمی مەککە و مەدینە قەدەخەکرا

هەر کەسێک سەرپێچی بکات سزادەدرێت زۆرتر
0.265 seconds