وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

دوای دەستپێکردنی سزاکان ئێران تاقیکردنەوەیەکی مووشەکی ئەنجامدا

لەلایەن رووداو 5/11/2018
2135 ژمارەی بینین

رووداو-هەولێر

ئەمڕۆ دووشەممە ئێران بە تاقیکردنەوەیەکی مووشەکی وەڵامی دەستپێکردنی گەڕی دووەمی سزاکانی ئەمریکای دژ بە وڵاتەکەی دایەوە.


سوپای ئێران بە تەقاندنی سێ مووشەکی سەیاد 2، تاقیکردنەوەیەکی بۆ ئەو جۆرە مووشەکە ئەنجامدا و بەپێی گوتەبێژی مانۆرە سەربازییەکە ئێران سێ ئامانجی لە ئاسمانەوە پێکاوە. بەگوتەی سەید مەحموود مووسەوی، گوتەبێژی مانۆڕی سەربازی ویلایەت، ئەو مووشەکە دەتوانێ ئامانجەکانی لە بەرزایی مامناوەند و بەرزاییەکی زۆرەوە بپێکێت.

قۆناخی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەکاتی کوردستان دەستیپێکرد و بەگوتەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ، سەختترین سزاکانی ئەمریکا دەبێت بۆ سەر ئێران لە مێژووی خۆیدا.

0.187 seconds