وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کولتوور و ستایل

شانۆی سەرشەقامی مەریوان دەستی بە چالاکییەکانی کرد

لەلایەن رووداو 10/9/2017
ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت

رووداو - مەریوان

فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستی بە چالاکییەکانی کرد و ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.

فاتح بادپەروا، بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان دەڵێت، ئەمساڵ 12ـەیەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بە بەشداریی شەش گرووپی بیانی، 36 گرووپ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان و گرووپێکیش لە باشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت. 400 هونەرمەندیش لە ماوەی پێنج رۆژی فێستیڤاڵدا رۆڵدەگێڕن.

شانۆی سەرشەقام جۆرێکی تایبەتی شانۆیە کە لە دەرەوەی هۆڵەکانی تایبەتی شانۆ، لەسەر شەقام، شوێنە گشتییەکان و پارکەکان بەڕێوەدەچێت.

فێستیڤاڵی سەرشەقامی مەریوان لە گوندەکانی مەریوانەوە وردە وردە سەریهەڵدا. ساڵی 2006 یەکەمین خوولی بەڕێوەچوو. 

مەریوان وەک پایتەختی شانۆی سەرشەقامی ئێران دەناسرێت. بەڵام هونەرمەندانی مەریوانی خولیای بە جیهانیکردنی فێستیڤاڵەکەیان هەیە. ئەمساڵ بەشداریی بیانییەکان پڕڕەنگتر بووە.

داڕشتنەوە: حەکیم داود 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Kan | 21/01/2018 02:02:06 م
ئيران ناچاره مل كجى كورد بيت ، چونكه زور له ق بوه
رووحانی بۆ نێچیرڤان بارزانی: دەبێت کوردی عێراق بگاتە مافە شەرعی و دەستوورییەکانی
| 14 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Haval | 21/01/2018 01:49:30 م
دەست خۆش بەڕاستی واقعیانە بوو من زۆر دڵنیام سەدامی دیکتاتۆر و قەزافی و عەلی عبدالله سالح و هاوشێوەکانی لەگەڵ دارودەستەکانیان هەمان گفتوگۆیان هەبووە...
خاوەنشكۆ
| 11 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 21/01/2018 02:49:54 ص
Dastxosh, pshtgiry ewa grnga bo dakoky krdn La mafy natawakaman La dzhi dagirkaran
 دژی هێرشکردنە سەر عەفرین لە پاریس خۆپیشاندان ئەنجامدرا
| دوێنێ کاژێر 10:31 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تەمەنی نەوجەوانی بۆ 24 ساڵی بەرزدەبێتەوە 9 کاژێر لەمەو بەر |

تەمەنی نەوجەوانی بۆ 24 ساڵی بەرزدەبێتەوە

"مرۆڤی ئێستا لە 10 ساڵی تاکو 24 ساڵی لە تەمەنی زۆرتر
قەڵەوی تووشبوونی خانمان بە شێرپەنجە 12 هێندە زیاددەکات 13 کاژێر لەمەو بەر |

قەڵەوی تووشبوونی خانمان بە شێرپەنجە 12 هێندە زیاددەکات

تووشبوونیشیان بە نەخۆشی دڵ پێنج هێندە زیاددەکات زۆرتر
نوێترین زانیاری لەبارەی عەفرین؛ هێرشی زەمینی دەستیپێکرد 14 کاژێر لەمەو بەر |

نوێترین زانیاری لەبارەی عەفرین؛ هێرشی زەمینی دەستیپێکرد

یەپەگە تێکشکاندنی هێرشێکی راگەیاند زۆرتر
0.375 seconds