وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئێران

لە ئێران بۆ یەکەمجار چێشتخانەیەکی زیرەک دەکرێتەوە

لەلایەن لهۆن نەسرەدین 9/9/2017
لە رێستۆرانتەکەدا خزمەتگوزارییەکان بە رۆبۆت پێشکەش دەکرێن و کەمترین کرێکار کاری تێدا دەکەن

رووداو - تاران 

لە تارانی پایتەختی ئێران بۆ یەکەمجار رێستۆرانتێكی زیرەک کراوەتەوە، تێیدا خزمەتگوزارییەکان بە رۆبۆت پێشکەش دەکرێن و کەمترین کرێکاری مرۆیی کاری تێدا دەکەن.

کڕیاران لەڕێگەی شاشەی تەکنەلۆجییەوە خواردن داوادەکەن و لەسەر رێڵی تایبەت خواردنەکە دەگوازرێتەوە بەردەمیان. دیزاینەری رێستورانتەکە دەڵێت خزمەتگوزاری رۆبۆتەکان لەوەی مرۆڤەکان باشتر و خێراترە.

داواکارییەکە بە پەنجەی خودی کڕیار دەبێت و بەگوێرەی شاشەی داواکارییەکان ئەنجامدەدرێت. جۆری خواردنەکان، پێکهاتەکانی و شێوازی دروستکردنی لەسەر شاشەی رێستۆرانتی زیرەک دیاری دەکرێت. بە کلیککردن لەسەر دوگمەی پەسند، ئۆردەرەکە دەگاتە دەستی دروستکاری پیتزاکە و بەگوێرەی داواکارییەکان پیتزاکە دروستدەکات.

دواتر لەگەڵ خواردن و پێشخواردنەکان دەخرێتە سەر رێڕەوی گواستنەوە و رەوانەی کڕیارەکان دەکرێت. دیزاینەری ئەم تەکنەلۆجیایە گەنجێکە بەناوی حوسێن زیبادل و دەڵێت: "ئێـمە ویستمان تەکنەلۆجیای رۆبۆتی تەنیا لە کارخانەکاندا نەبێت، بەڵکو بیگوازینەوە نێو کۆمەڵگە تاوەکو زیاتر هەستی پێبکرێت".

زیبادل دەشڵێت، ئەو خزمەتگوزارییەی کە رۆبۆتەکان پێشکەشی دەکەن لەوەی مرۆڤەکان باشترە، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات شەوانە سەرجەم مێزی رێستۆرانتەکان دەگیرێن و ئەوەش بەگوتەی ئەو باشترین بەڵگەیە کە خەڵکی چێژ لە خواردنی تیکەڵ بە تەکنەلۆجیاوە دەبینن.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح

کۆمێنتەکان

 
Kamal | 17/9/2017
وەڵا وام زانی بە ناوی حسن زیرەک ناو نراوە

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Kan | 21/01/2018 02:02:06 م
ئيران ناچاره مل كجى كورد بيت ، چونكه زور له ق بوه
رووحانی بۆ نێچیرڤان بارزانی: دەبێت کوردی عێراق بگاتە مافە شەرعی و دەستوورییەکانی
| دوێنێ کاژێر 01:33 | (1)
Haval | 21/01/2018 01:49:30 م
دەست خۆش بەڕاستی واقعیانە بوو من زۆر دڵنیام سەدامی دیکتاتۆر و قەزافی و عەلی عبدالله سالح و هاوشێوەکانی لەگەڵ دارودەستەکانیان هەمان گفتوگۆیان هەبووە...
خاوەنشكۆ
| دوێنێ کاژێر 04:18 | (1)
Rebwar | 21/01/2018 02:49:54 ص
Dastxosh, pshtgiry ewa grnga bo dakoky krdn La mafy natawakaman La dzhi dagirkaran
 دژی هێرشکردنە سەر عەفرین لە پاریس خۆپیشاندان ئەنجامدرا
| دوێنێ کاژێر 10:31 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پارەی ئێمە و ئەوان 4 کاژێر لەمەو بەر |

پارەی ئێمە و ئەوان

9 یاریزان لە یەک شەودا چوونەتە لالیگا زۆرتر
سوپای تورکیا: هێرشی زەمینی لە ئەعزازەوە بۆ سەر عەفرین دەستپێکرد 5 کاژێر لەمەو بەر |

سوپای تورکیا: هێرشی زەمینی لە ئەعزازەوە بۆ سەر عەفرین دەستپێکرد

ئەردۆغان: لەگەڵ رووسیا رێککەوتووین و پا زۆرتر
پەرلەمانتارانی کورد لە پەرلەمانی ئێران هێرشکردنە سەر عەفرین سەرکۆنە دەکەن 6 کاژێر لەمەو بەر |

پەرلەمانتارانی کورد لە پەرلەمانی ئێران هێرشکردنە سەر عەفرین سەرکۆنە دەکەن

نامەیەک بۆ سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان دەنێرن زۆرتر
0.375 seconds