وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئێران

ئێران دەتوانێت گەرووی هۆرمۆز دابخات؟

لەلایەن عومەر شایان 11/7/2018
هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە کەنداو
هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە کەنداو

رووداو-BBC


حەسەن رووحانی، سەرۆككۆماری ئێران لەكاردانەوەی هەڕەشەی ئەمریكادا بۆ سنوورداركردنی كڕینی نەوتی ئێران لە بازاڕە جیهانییەكاندا، گوتی: "مانای نییە نەوتی ئێران هەناردە نەكرێت و نەوتی ناوچەكە وەكو جاران بڕوات، ئەگەر ئێوە توانیتان ئەوە بكەن، ئەنجامەكەشی ببینن".

 قسەكەی رووحانی وا لێكدەدرێتەوە كە لە ئەگەری راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی ئێراندا، ئەو وڵاتە رێگە بە رەتبوونی نەوتی وڵاتانی ناوچەكە نادات بۆ بازاڕەكانی جیهان، ئەویش لە رێگەی داخستنی گەرووی هۆرمۆز بەڕووی كەشتییە نەوتهەڵگرەكاندا.

ئێران دەتوانێت گەرووی هۆرمۆز دابخات؟ 


بەگوتەی بەرپرسانی سەربازیی ئەمریكا بێت "بەڵێ"، بەڵام پێدەچێت بۆ ماوەیەكی كەم و بە تێچوویەكی یەكجار زۆر.

ئێران لە 2011 كاتێك گەمارۆی خرایە سەر، ئەو هەڕەشەیەی كردبوو، ئەوكات مارتن دێمپسی، فەرماندەی ئەوكاتی هێزە چەكدارەكانی ئەمریكا، بە كەناڵێكی ئەمریكی راگەیاندبوو "ئێرانییەكان بە پشتبەستن بە هەندێ توانای خۆیان ئەو هەڕەشانەیان كردووە، بۆ ماوەیەك دەتوانن گەرووی هۆرمۆز دابخەن، ئێمەش بە لەبەرچاوگرتنی توانای خۆمان، دڵنیاین ئەگەر هەنگاوی وەها بنرێت، دەتوانین گەرووەكە بكەینەوە، بۆیە وەڵامی سادە و ساكارمان ئەوەیە كە بەڵێ ئەوان دەتوانن گەروویهۆرمۆز دابخەن".

گرنگیی گەرووی هۆرمۆز

گەرووی هورمز گرنگترین رێڕەوە بۆ بازرگانی دەریایی نەوت لە جیهاندا. بەپێی هەڵسەنگاندنی رێكخراوی زانیاری وزەی ئەمریكا، لە ساڵی 2016 و بەپێی نوێترین زانیارییە پشتڕاستكراوەكان، لە گەرووی هۆرمۆزەوە رۆژانە نزیكەی 18 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوت تێپەڕیوە. ئەو ژمارەیە بەرابەرە بە نزیكەی 19%ی پێویستی جیهان بە نەوت لە هەمان ساڵدا كە 97 ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل بووە.

گەرووی هۆرمۆز دەكەوێتە نێوان ئێران و عوممان. پانتایی چوون و دەرچوون لە گەرووەكە نزیكەی 50 كیلۆمەترە و بچووكترین پانتایی گەرووەكە كە دەكەوێتە ناوەندەكەی، نزیكەی 40 كیلۆمەترە.

دوورگەكە تەنیا لە ناوەڕاستیدا قووڵە. بۆیە لە نەخشە دەریاییەكاندا رێڕەوێكی چوون و رێڕەوێكی هاتن بۆ كەشتییە نەوتهەڵگرە قورسەكان دانراوە و بەگشتی پانتایی گەرووەكە كە كەشتییە نەوتهەڵگرە قورسەكان دەتوانن كەڵكی لێ وەربگرن، نزیكەی 10 كیلۆمەترە.

رێڕەوی چوون و هاتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هۆرمۆز

لە درێژایی رێڕەوەكەدا بۆ كەنداو، كەشتییەكان لە نزیكی هەردوو گەرووی تونبی بچووك و تونبی گەورەوە تێدەپەڕن كە ئەو دوو دوورگەیە ساڵانێكی درێژە بوونەتە مایەی ناكۆكی لە نێوان ئێران و وڵاتانی عەرەبی بەتایبەت ئیمارات و ئێستا لەلایەن ئێرانەوە كۆنترۆڵ كراوە.

بە سەرنجدان لە باریكیی رێڕەوی نەوتهەڵگرەكان و بەگشتی كەشتییە گەورەكان كە تەنیا دەتوانن لە شوێنە قووڵەكانەوە بڕۆن، داخستنی گەرووی هۆرمۆز یان رێڕەوە دەریاییەكان وەك داخستنی شەقام و جادەكان نییە و بۆ داخستنی رێڕەوی كەشتییەكان تەنیا بژارەی سەربازی دەتوانێت كاریگەر بێت. ئەویش بە تێكدانی ئەمنییەتی رێڕەوی كەشتییەكان كە ئەو دۆخە لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراقدا تاقیكراوەتەوە.

قەبارەی ئاڵوگۆڕی نەوتی جیهان لە ساڵی 2016



ئێران چۆن دەتوانێت گەرووی هۆرمۆز دابخات؟

تاكتیكی هێزی دەریایی ئێران، لەدوای شەڕی ئێران و عێراق، تووشی گۆڕانێكی بنەڕەتی بوو، لە هێزێكی دەریایی كلاسیكەوە بووە بە هێزێكی ناڕێكخراو. بەشێك لەو گۆڕانكارییە ئەنجامی گەمارۆی چەك و كەرەستە سەربازییەكانە لە دژی ئێران كە نوێكردنەوە و چاككردنەوەی كەرەستە دەریایی و سەربازییەكانی ئێرانی تووشی كێشە كردووە.

ئەزموونی رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆی ئێران و ئەمریكا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1988 لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێكدا كە ئەمریكا ناوی (Operation Praying Mantis) ی لێنابوو كە ئەوەش خۆی هۆكارێك بووە بۆ ئەوەی ئێران رووبكاتە هێزێكی دەریایی ناڕێكخراو. لەو ئۆپەراسیۆنەدا هێزی دەریایی كلاسیكی ئێران لە بەرامبەر هێزی ئاگرینی ئەمریكا توانای پارێزگاریكردنی نەبوو.

ئێستا هێزی دەریایی ناڕێكخراوی ئێران چوار چەكی سەرەكی بەدەستەوەیە، ئەوانیش:

1-مینی دەریایی:

نموونەی جۆرێک لە مینە دەریاییەکانی ئێران

لەگەڵ ئەوەی لە رووماڵی میدیایی مانۆڕەكانی سوپای پاسداران لە كەنداو سەرنجی زیاتر بەسەر جۆرەكانی یەختە بەرهەمهێنراوەكانی ئێران و مووشەكە وشكانی بە دەریاكان، دەدرێت، لە هەڵسەنگاندنە سەربازییەكانی ئەمریكا و بەریتانیا زیاتر سەرنج خراونەتەسەر مینە دەریاییەكانی ئێران. لەو راپۆرتانەی لە میدیاكاندا بڵاوكراونەتەوە باس لەوە كراوە كە ئێران زیاتر لە 5000 مینی دەریایی هەیە. 

2- یەختە مووشەكهاوێژەكان:



هێزی پێنجەمی ئەمریكا لە كەنداو و هێزە نێودەوڵەتییەكان، كەشتییە مینهەڵگرەكانیان لە ناوچەكە جێگیركردووە، بەڵام بەرپرسانی سوپای ئەمریكا دەڵێن، كۆكردنەوەی مینە دەریاییەكان لەگەڵ بوونی هەڕەشەی یەختەكانی سوپای پاسداران، كێشە و پڕ مەترسین.
دەگوترێت ئێران نزیكەی 20 كەشتی بچووكی مووشەكهاوێژی دژە كەشتی هەیە كە لەلایەن چینەوە دروستكراون. هەروەها لە هێزی دەریایی سوپای پاسداراندا نزیكەی 40 یەختی سەربازی سوێدی و ژمارەیەكی نەزانراو بەلەمی سەربازی دروستكراوی ئێرانی هەن.

3-ژێر دەریایی:

ژێردەریاییەکی ئێران لە یەکێک لە مانۆڕە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە کەنداو

ئێران لەدوای نەمانی یەكێتیی سۆڤیەت، سێ ژێر دەریایی "كلاس كیلۆ"ی لە رووسیا كڕیوە. ئەو ژێردەریاییانەی ئێران لە هەڵسەنگاندنە سەربازییەكانی ئەمریكادا بە مەترسیی جددی ناسێندراون.

نموونەیەكی هاوشێوەی ئەو ژێردەریاییە ئێستا لەلای كۆریای باكوورە كە هەشت ساڵ پێش ئێستا كەشتییەكی بچووكی سەربازیی كۆریای باشووری نقوم كرد. ئێران هەروەها دەڵێت خۆی ژێردەریایی دروستكردووە، بەڵام هیچ زانیاری و هەڵسەنگاندنێك لەبارەی چۆنیەتی كاركردنی ژێردەریاییەكە لەبەردەست نییە.

4-مووشكە دژە كەشتییەكان:

مووشەکی دژە کەشتی

ئێران سێ جۆر مووشەكی دژە كەشتی چینی هەیە كە لەم ساڵانەی دواییدا بەرپرسانی ئێران رایانگەیاندووە مووشەكی پێشكەوتووی دیكەیان بەرهەمهێناوە. بەڵام لە هەڵسەنگاندنی رۆژئاواییەكاندا تەنیا ئەو سێ جۆرە مووشەكە چینییە تەئكید كراوەتەوە كە ئێران بەدەستیهێناون.



مووشەکی کرمی ئاوریشم

مووشەكی CSS ناسراو بە كرمی ئاوریشم، لەسەردەمی شەڕی ئێران و عێراق لەلایەن ئێرانەوە بەكارهێنرا. مەودای رۆیشتنی مووشەكەكە 300 كیلۆمەترە. جۆرەكانی دیكەی مووشەكەكانی ئێران كە لەلایەن ئەمریكاوە بە هەڕەشە ناویان هێنراوە، بریتین لە مووشەكی C801 و C802. حیزبوڵڵای لوبنان لە ساڵی 2006 و لە شەڕی دژی ئیسرائیلدا بە یەكێك لەو مووشەكانە توانی كەشتییەكی بچووكی سەربازیی ئیسرائیل بكاتە ئامانج.

داخستنی گەرووی هۆرمۆز  چۆن جێبەجێ دەكرێ؟


کەشتییەکی نەوتهەڵگر بە ئاڵای سەنگاپوور لە ساڵی 1987 لەلایەن ئێرانەوە لە هۆرمۆز کرایە ئامانج 

داخستنی گەرووی هۆرمۆز بە هێزی سەربازی، بە مانای داخستنی یەكێك لە رێڕەوە بنەڕەتییەكانی بازرگانی نەوتە و هەروەها رێڕەوی هاتوچۆی دراوسێكانی ئێرانە لە كەنداو لەگەڵ جیهانی دەرەوە، بێگومان ئەمە كاردانەوەی توندی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لێدەكەوێتەوە. بەو هۆیەوە ناوەندی لێكۆڵینەوەی كۆنگرێسی ئەمریكا لە راپۆرتێكدا كە ساڵی 2012 ئامادەكراوە، دەڵێت ئەگەری ئەوە هەیە ئێران داخستنی گەرووی هورمز بەشێوەی قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ‌ بكات، تاوەكو بتوانێت كاردانەوەی سەربازیی چاوەڕوانكراو لە دژی ئەو هەنگاوەی، تاوەكو ئەو جێگەیەی بتوانێت كۆنترۆڵی بكات.

هەنگاوەكانی ئێران ئەمانەی خوارەوە دەبن:

1- راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆی كەشتییەكە لە گەرووی هۆرمۆز، بەبێ ئاماژەی راستەوخۆ بە ئەنجامەكانی.
2- پشكنینی كەشیتییەكان یان راگرتنیان.
3- كەڵكوەرگرتن لە كەرەستە سەربازییەكان بۆ هۆشداریدان بە كەشتییە بازرگانی یان نەوتهەڵگرەكان لە ناوچەكە.
4- كەڵكوەرگرتن لە كەرەستە سەربازییەكان بۆ بە ئامانجكردنی كەشتییە دەستنیشانكراوەكان.
5- مینڕێژكردنی گەرووەكە.
6- كەڵكوەرگرتن لە ژێردەریایی و مووشەك بۆ بەئامانجكردنی كەشتییە بازرگانی و سەربازییەكان.

ئەگەرچی بەكرداریكردنی هەنگاوەكان لە جیهانی ئەمڕۆدا شتێكی خەیاڵی دێنە پێش چاو، بەڵام ئێران لە شەڕی عێراقدا ئەو هەنگاوانەی گرتەبەر، هەر لە تەقاندنی مووشەكی كرمی ئاوریشم بۆ نەوتهەڵگرەكان تاوەكو مینڕێژكردنی دەریا كە یەكێك لە مینەكان بە كەشتییەكی جەنگیی ئەمریكا (سامۆئێل بی)دا تەقییەوە.

لەوكاتەدا، هەنگاوەكانی ئێران نەبووە هۆی داخستنی گەرووی هۆرمۆز، بەڵام تێچووی بیمەی كەشتییەكانی بردە سەرەوە و ترافیكێكی گەورەشی بۆ چوونە دەرەوەی كەشتییەكان لە كەنداو دروستكرد كە ئەوەش تێچوویەكی زۆر بوو بۆ بازرگانی جیهانی.

كاردانەوەی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی چی دەبێت؟

چەند کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکا لە کەنداو AFP

پێشتر كە ئێران هەڕەشەی داخستنی گەرووەكەی كردبوو، بەرپرسانی سەربازیی ئەمریكا بەتایبەت گوتەبێژی هێزی پێنجەمی دەریایی ئەمریكا كە لە كەنداون، رایگەیاندبوو بەهیچ شێوەیەك هیچ هەوڵێك بۆ داخستنی گەرووی هۆرمۆز قبوڵ ناكەن.

بەڵام جددیترین كاردانەوەی ئیدارەی ئەمریكا، لە رێگەی بەرپرسانی ئیدارەی پێشووی ئەمریكاوە گەیشتە رۆژنامەی نیویۆرك تایمز، رۆژنامەكە نووسیویەتی ئەمریكا لە كەناڵێكی شاراوەوە بە عەلی خامنەیی، رێبەری ئێرانی راگەیاندووە، داخستنی گەرووی هۆرمۆز، هێڵی سووری ئەمریكایە و كاردانەوەی سەربازیی ئەمریكا بەدوای خۆیدا دەهێنێ.


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

کاوە | 18/11/2018 02:17:58 ص
ئەو سمێل زلە جەمانە لەسەرە لەناو خوپیشاندانەکەدا دەرکەوت ناوی مام خدر بو لە کوردستان، نازانم چ ناویکی بوخی داناوە وەک دیارە ناوە نویەکەی کردووە بە ی...
حەوت هەزار کورد لە بەریتانیا گرفتی نوێکردنەوەی پاسپۆرتیان هەیە
| 17/11/2018 | (1)
Azad Azad | 17/11/2018 06:02:02 م
ترامپ ڕاست ناكات ترامپ كابراێكی زۆر مه‌كار ه‌ چاوه‌ڕێی ئابلۆقه‌ی ئێران ده‌كات به‌ته‌واو بونی ئێران ئۆردوغان له‌ حوكم نامێنێت.
ترەمپ ستایشی ئەردۆغان دەکات: پیاوێکی بەهێز و عاقڵە
| 17/11/2018 | (1)
ئالان عزیز | 17/11/2018 06:18:13 ص
دەست خۆشی لەو کەسانە ئەکەم کەئەو بیرۆکە جوانەیان بەمێشکدا هاتوە وە ئەوانەشی کە کاری تێدا دەکەن، ژنانی کورد ئیتر دەبێ پارێزگاری لەخۆیان بکەن لە جیاتی...
ئەمریكییەك كچانی كورد فێری بەرگری لەخۆكردن دەكات
| 17/11/2018 | (1)
Azad Azad | 16/11/2018 07:36:07 م
با شیعه‌ پاداشتی ئه‌مه‌ریكا بداته‌وه‌..!!! ئه‌مه‌ریكا باباش تێبگات له‌ شیعه‌ و عه‌رب نه‌ختێك قه‌دری گه‌لی كورد بزانێت.
لە بەغدا خۆپیشاندەران ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیلیان سووتاند
| 16/11/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

کاتی گەڕانەوەی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی دیاریکرا 8 کاژێر لەمەو بەر |

کاتی گەڕانەوەی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی دیاریکرا

"دەبێت كچان تاوەكو كاژێر 05:00 و كوڕانیش تاوەكو زۆرتر
پیاوێك لەبەر خۆشەویستەکەی بە فیلەر چووکی گەورە دەکات دوێنێ کاژێر 09:54 |

پیاوێك لەبەر خۆشەویستەکەی بە فیلەر چووکی گەورە دەکات

بیرۆکەکەی 100% سەرکەوتوو بووە زۆرتر
هەفتەی هۆشیارییە لەبارەی دەرمانە دژەزیندەکان دوێنێ کاژێر 10:23 |

هەفتەی هۆشیارییە لەبارەی دەرمانە دژەزیندەکان

بۆ دوورکەوتنەوەیە لە خراپبەکارهێنانی دەرمانەکان زۆرتر
0.75 seconds