وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

خەڵاتەکانی فێستیڤاڵی فیلمی فەجر دابەشکران

لەلایەن شادی عەبدوڵڵا 12/2/2018
683 ژمارەی بینین
رووداو - تاران

رۆژی یەکشەممە 11-2-2018 لە تاران، بە ئامادەبوونی هونەرمەندان و سینەماکارانی ئێران و ژمارەیەک لە بەرپرسان، رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی 36ـەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر بەڕێوەچوو.

خەڵاتەکانی فێستیڤاڵی فەجر ئەمساڵیش وەک زۆربەی ساڵانی پێشوو زیاتر بەو بەرهەمانە دران کە باسی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق دەکەن

کۆمەڵێک لە خەڵاتە سەرەکییەکان کە سیمورغی بلوورییە بەمشێوەیە دابەشکران:

- سیمورغی بلووری بۆ باشترین فیلم، بۆ فیلمی بوارگەی ئەبوو قەریب.

- سیمورغی بلووری باشترین دەرهێنەر، بۆ ئیبراهیم حاتەمی کیا بوو بۆ فیلمی بە کاتی نانی شێوان و بەهرام تەوەکولی بۆ فیلمی بوارگەی ئەبوو قەریب.

- سیمورغی بلوورینی باشترین ئەکتەری پیاو بۆ ئەمین حەیایی بۆ فیلمی هەڵگیرساو.

- باشترین ئەکتەری ژن، سارا بەهرامی بوو بۆ فیلمی دارکونکەرە.

- باشترین رۆڵی تەواوکەری پیاو بۆ جەمشید هاشمپوور بۆ فیلمی دارکونکەرە.

- باشترین رۆڵی تەواوکەری ژن بۆ سەحەر دەوڵەتشاهی بۆ فیلمەکانی عارەقەی سارد و چوارڕییانی ئیستەنبوڵ.

- سیمورغی باشترین سیناریۆ درایە فیلمی کامیون لە نووسین و دەرهێنانی کامپۆزیا پەرتەوی کە دوو ئەکتەری کورد سەعید ئاقاخانی کوردی بیجاڕ و ترووسکە جۆڵا کوردی مهابادی لە فیلمی کامیوندا بەشداربوون.

- کامپۆزیا پەرتەوی دەرهێنەری فیلمەکە لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا بە توانج و رەخنەوە گوتی دادوەرەکانی فێستیڤاڵ، رۆڵبینینی جوانی سەعید ئاقاخانییان نەدیوە. پاشان خەڵاتەکەی خۆی پێشکەشی سەعید ئاقاخانی کرد.
جیهان
0.312 seconds