وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئێران

گۆڕانی کەشوهەوا هەڕەشە لە گەشتیاری زستانەی ئێران دەکات

لەلایەن رووداو 13/3/2018
وەرزی خلیسکێنەی سەر بەفر بەهۆی کەمبوونەوەی بەفربارین کورتتر بووەتەوە
 رووداو - هەولێر

گۆڕانی کەشوهەوا و کەمبوونەوەی بارینی بەفر لە ئێران، بووەتە هۆی ئەوەی وەرزی خلیسکێنە لە ئێران کورت ببێتەوە. کەمبوونەوەی بارینی بەفر نەک هەر بۆ وەرزشوانان و ئارەزوومەندانی خلیسکێنەی سەر بەفر، بەڵكو بۆ وەبەرهێنەرانیش جێگەی نیگەرانییە.

ناوچەی دیزین سێ هەزار و 600 مەتر لە ئاستی دەریا بەرزە و، دەکەوێتە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری تارانی پایتەختی ئێران. بوونی بەفر و لەباریی ناوچەکە، دیزینی کردووەتە ناوچەیەکی گەشتیاریی و، ئارەزوومەندانی خلیسکێنەی سەر بەفر روویتێدەکەن. 

بەرزاییەکە بووەتە شوێنێک بۆ حەوانەوەی خەڵکی تاران و دەرفەتێکە بۆ دوورکەوتنەوە لە ژاوەژاوی شار، بەڵام گۆڕانی کەشوهەوا ئەوێشی گرتووەتەوە و کەمبوونەوەی بارینی بەفر، بووەتە هۆی ئەوەی وەرزی خلیسکێنە کورتتر ببێتەوە. 

سەلما ئەفخەمی، فۆتۆگرافەری شوێنە گەشتیارییەکە دەڵێ "کورتبوونەوەی وەرزی خلیسکێنە روودەدات و ئێمەش ساڵ بە ساڵ هەستی پێدەکەین، چونکە ئێمە هەموو ساڵێک دێین بۆ خلیسکێنە، دەبینین پێش هەموو شتێک وەرزەکە درەنگتر دێت و، لە جەژن نزیک دەبێتەوە، بە شێوەیەکی ئاسایی تاوەکو جەژنیش درێژ دەبێتەوە، بەڵام بەفر وەک ساڵان نییە، ساڵ بە ساڵ کەمتر دەبێتەوە".


پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

مامكاک | 20/06/2018 12:04:53 م
شايستەيە، دەستى ساغ بێت و بەرهەمى بەرفرە و جوانتر بن.
khoshi tahir | 20/06/2018 12:20:29 م
پيروزى بى هونةرمةندى گةورة دلشاد سةعيد 👏 چاويشمان رون ئةمةى كورد ☺
دڵشاد سەعید دکتۆرای لە میوزیکی کوردی وەرگرت
| 7 کاژێر لەمەو بەر | (2)
krekar | 20/06/2018 10:47:34 ص
دەست خۆشی بۆ مامۆستا لوقمان
رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی گه‌ڕی یه‌كه‌می مۆندیاله‌
| 22 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Mahmood | 20/06/2018 09:23:37 ص
کەمی هۆشیاری خەلک و سستی جێ بەجێ کردنی یاسا لە لایەن بەرپرسانی هاتووچۆ وەزعەکە گەیشتیتە رادەیەکی مەترسیدار ئاخەر کامیرا دانان چ سوودی دەبی لە کاتیکدا...
لە هەولێر بەهۆی شكاندنەوە سەر یەكدی بە ئۆتۆمبێل ، كەسێك كوژرا
| 11 کاژێر لەمەو بەر | (1)
hussein ahmed abbas | 19/06/2018 09:32:53 م
كه نكي ئه نجام دهينة بةلاوكردن
ئەنجامی تاقیكردنەوەی پۆلە كۆتاكان دوادەكەوێت
| دوێنێ کاژێر 11:45 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تەندروستیی جیهانیی خوو دانە یارییە ئەلیکترۆنییەکان وەک دوێنێ کاژێر 01:29 |

تەندروستیی جیهانیی خوو دانە یارییە ئەلیکترۆنییەکان وەک "ئالوودەبوون" پۆلێندەکات

لە ریزبەندی گرفتە دەروونییەکان هەژماری کردووە زۆرتر
ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن 18/6/2018 |

ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن

توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە زۆرتر
 ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا 18/6/2018 |

ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا

ئەنجامی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی زۆرتر
0.469 seconds