وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

مانگرتنی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دژی هێرشەکانی ئێران

لەلایەن رووداو 12/9/2018
861 ژمارەی بینین

رووداو - رۆژهەڵاتی کوردستان 

دژی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەردوو بارەگای حیزبی دیموکرات دووکاندار و کاسبکارانی رۆژهەڵاتی کوردستان مانیان لە کارکردن گرتووە و بەرپرسێکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیش دەڵێت، یەکەمجارە پارتەکانی رۆژهەڵات بەیەکەوە داوایەک لە هاونیشتمانییان بکەن.


ئەمڕۆ چوارشەممە 12-9-2018، لە شارەکانی بۆکان، سنە، شنۆ، پیرانشار، مەریوان و مەهاباد و چەند شار و شارۆچکەیەکی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان، وەکو ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە بۆردوومانکردنی بارەگاکانی حدک و حدکا لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، دووکاندار و کاسبکاران مانیان لە کارکردن گرتووە. 

فوئاد خاکی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بۆ یەکەمجارە پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان داوایەکی هاوبەش ئاراستەی هاونیشتمانییانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن و ئەوانیش بەدەم داواکارییەکەوە هاتوون و مانیانگرتووە.

هاوکات لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر، کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە چەند درووشمێکی جیاواز گردبوونەوە و، ناڕەزایی خۆیان لەبەرامبەر هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەردوو بارەگای حیزبی دیموکرات دەربڕی. 



داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 


0.203 seconds