وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

دەیان گەشتیار و بارهەڵگر لە سنووری حاجی ئۆمەران ماونەتەوە

لەلایەن بەختیار قادر 14/11/2017
ئێران گەڕانەوەی گەشتیارانی بە دەروازەی حاجی ئۆمەرانی قەدەخەکردووە

رووداو - حاجی ئۆمەران 

دەیان گەشتیار و شۆفێری بارهەڵگر لە دەروازەی حاجی ئۆمەران چاوەڕێی کرانەوەی دەروازەکە دەکەن کە ماوەی مانگێکە لەلایەن ئێرانەوە داخراوە، بەڵام کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر رایگەیاند، چاوەڕێی کرانەوەی سنوورەکە نەکەن و بە دەروازەی باشماخدا هاتووچۆ بکەن. 

پێشتر رێگە بە هەڵگرانی پاسپۆرتی ئێرانی دەدرا بە رێگەی دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە بگەڕێنەوە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، بەڵام ئێران بڕیاریدا رێگە بە گەڕانەوەی خەڵکیش نەدات بەو دەروازەیە. 

ئەوەش لەکاتێکدا کە رۆژی چوارشەممەی رابردوو پەرلەمانتارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوی گوت، مەحموود واعزی، بەرپرسی نووسینگەی سەرۆککۆماری ئێران پێی راگەیاندووە، ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران بڕیاری کردنەوەی دەروازە سنوورییەکانی حاجی ئۆمەران و پەرویزخانی پەسندکردووە. 

سەید پوور، شۆفێری لۆری بارهەڵگرە و دەڵێت "ماوەی شەش رۆژە گیرمان خواردوە، نوێنەری کونسوڵخانەی ئێران سەردانی کردین و پێیگوتین دەبێت بە دەروازەی باشماخ بگەڕێنەوە ئێران و جارێ چاوەڕێی کردنەوەی ئەو سنوورە مەبن، زۆربەشمان خەرجی گەڕانەوەمان پێنییە کە رێگای دووری باشماخ بگرینە بەر".

حکومەت هەواڵێکی لە دووبارە کردنەوەی سنوور نییە، داخرانی سنوورەکەش بە بڕیارێکی سیاسی دەزانێت و باس لە بەربەستە نوێکانیش دەکات.

فەرزەنگ ئەحمەد، بەڕێوەبەری شارۆچکەی حاجی ئۆمەران بە رووداوی راگەیاند "داخستنەکە بڕیارێکی سیاسییە لە بری کارگێری و یاسایی بۆیە نازانین کەی دووبارە سنوور دەکرێتەوە، لەبری کردنەوە ئێران بڕیاری نوێی بۆ سنوور دەرکردون کە رێگە نادات لۆری بەتاڵ و گەشتیاران هاتووچۆی تێدا بکەن".

حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئێران لە رێگەی سێ دەروازەی فەرمی مەمەڵەی بازرگانی و گەشتیاری دەکەن، لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو ئێران دەروازەکانی داخست و دوای دەڕۆژ دەروازەی باشماخی کردەوە و پەروێزخان و حاجی ئۆمەرانیش بە داخراوی ماونەتەوە.


پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

KGHD | 22/07/2018 10:43:16 ص
هه ولير له فرمان بران هه ستمان بي كرد زؤر به به هيزيش بوو ما شاء الله
Mohammadi | 22/07/2018 01:52:59 م
ئه مه هه مووی درۆیه هیچی بومه له رزه نیه. کۆماری ئیسلامی له ژێر زه وی بۆمبی ناوه کی تاقی ئه کاته وه و بۆ کوردستانی باشور یه تی . له پاش هه ڵبژاردنی...
بوومەلەرزە رۆژهەڵات و باشووری کوردستانی هەژاند
| 14 کاژێر لەمەو بەر | (2)
سێنیار بامەڕنی | 17/07/2018 09:06:45 م
دوور لە سیاسەت و مەرامە گڵاوەكانی سیاسیەت، من لە رووی مرۆڤایەتییەوە ئەم پەیامە ئاراستەی (نادیە موراد و نەتەوە یەكگرتووەكان) دەكەم و دەڵێم: من كەسێكی...
Sya | 22/07/2018 11:20:58 ص
ئةوة مةسيحي بواية يان موسلمان نةبواية ئيستا مةدالياي ريزلينانيان لة مل ئةكرد...
رزگاركەری نادیە موراد داوای یارمەتی دەكات
| 17/7/2018 | (2)
Azad Azad | 17/07/2018 03:34:40 م
به‌ڕێزان له‌وه‌ ختیا له‌ وڵاتێك ئه‌وروپا بوم وه‌ر كێر بۆم بانگیان كردم بۆ زه‌لامێك ئیدعای ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه‌ نوسه‌ره‌ و داوای ناس نامه‌ی نوسه‌ری...
Rizgar Khoshnaw | 21/07/2018 07:38:23 م
جوان جوان فرۆشتیان ، زۆر به هه‌ رزان .
دەستهەڵگرتن لە بەغدا و زامنكردنی كەركووك
| 17/7/2018 | (2)
شاخه‌وان | 18/07/2018 07:38:43 ص
به‌ هه‌مووی دوو ئه‌مريكي نه‌بوون به‌شدار بوون و ته‌ياره‌كانيش ته‌نها بۆ پۆز هاتبوون گه‌رنا 5 پيشمه‌رگه‌ شه‌هيد نه‌ده‌بوون. ئه‌مريكي ته‌نها بۆ...
Rizgar Khoshnaw | 21/07/2018 07:31:04 م
ئه مریکا وه کو جاشی هه‌ رزان ته ماشای کورد ئه کات ، کورد له ڕۆژ ئاواش هه‌ ر جاشی هه‌ رزان فرۆشن ، حه ق نیه پێشمه رگه به کوشت بده ن ...له پێناوی...
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ
| 16/7/2018 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 لە ئەمستردام 22هەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەبارەی ئەیدز بەڕێوەدەچێت 13 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئەمستردام 22هەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەبارەی ئەیدز بەڕێوەدەچێت

بە گەورەترین کۆنفرانسی زانستی تەندروستی لە زۆرتر
ڤیتامین دی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆلۆن کەمدەکاتەوە 18 کاژێر لەمەو بەر |

ڤیتامین دی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆلۆن کەمدەکاتەوە

ڤیتامین دی بە بەرکەوتنی تیشکی خۆر بە پێست زۆرتر
خواردنی هێلکە  تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو کەمدەکاتەوە دوێنێ کاژێر 01:08 |

خواردنی هێلکە تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو کەمدەکاتەوە

هێلکەی کوڵاو سوودەکانی زۆرتن زۆرتر
0.438 seconds