وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئێران

رۆژنامەکانی ئێران بە زمانی کوردی بوومەلەرزەکەی کرماشان دەکەنە مانشێت

لەلایەن شادی عەبدوڵڵا 14/11/2017
بوومەلەرزەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە مانشێتی سەرەکی رۆژنامەکانی ئێران

رووداو - هەولێر

بوومەلەرزەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە مانشێتی سەرەکی زۆرینەی رۆژنامەکانی ئەمڕۆی ئێران. چەند رۆژنامەیەک مانشێتی لاپەڕەی یەکەمیان بۆ هاوخەمیی زیاتر لەگەڵ دانیشتووانی کوردی ناوچە زیانلێکەوتووەکان بە کوردی و زیاتر بە زاراوەی کرماشانی نووسیووە.

رۆژنامەی ئیران نووسیویەتی: "ئێران لە خەمی کرماشان"

رۆژنامەی ئیعتماد بە زاراوەی کرماشانی نووسیویەتی: "تەنیا نید کرماشان"

رۆژنامەی قانوون نووسیویەتی: "ژانت ژان ئێرانە"

رۆژنامەی هەمبەستەگی نووسیویەتی: "فرمێسکی ئێران"

رۆژنامەی جامیعەی فەردا لەسەر وێنەی هەژێنەری شیوەنی سێ ژنی کورد نووسیوتی: "روڵەی عەزیزم، رۆڵەی بێکەسم"..

رۆژنامەی هونەرمەند بە زاراوەی کرماشانی نووسیویەتی: "وەی کوردەوار"

رۆژنامەی ئاسمانی ئابی نووسیویەتی: "بۆچی نەگریم، شووسە لە سەد لاوە شکاوە"

رۆژنامەکانی دیکەش بە بڵاوکردنەوەی چەندین وێنە و دیمەنی دڵتەزێن لە بوومەلەرزەکە بە زمانی فارسی و مانشێتی جۆراوجۆری وەک "قەسری ماتەم" لە باتی قەسری شیرین، "کرمانش ئاه" لەباتی کرمان شاه، "دارووپەردووی کارەسات لە وڵاتی فەرهاد"، "رۆژانی تاڵی وڵاتی شیرین" و "زاگرۆس لەرزی، ئێران گریا"... بوومەلەرزەکەی پارێزگای کرماشانیان کردووە بە مژاری سەرەکی.

بوومەلەرزەکەی شەوی یەکشەممەی کرماشان، کە بە گەورەترین کارەساتی سرووشتی لە ساڵی 2017 ئەژمار کراوە، لە ئاستی جیهانیشدا دەنگی داوەتەوە و وڵات و رێکخراو و لایەنی زۆر هاوخەمی و ئامادەیی خۆیان بۆ هاوکاریکردنی ناوچە زیانلێکەوتووەکان دەربڕیوە. 

پاپای ڤاتیکان سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییان لە هەردوو وڵاتی ئێران و عێراق راگەیاند و ئاڵای نەتەوەیەکگرتووەکانیش لە نووسینگەی تاران تا نیوە هێنرایە خوارەوە.

وڵاتانی رووسیا، پاکستان، هیندستان، ئازەرباییجان، ئەمریکا، کەنەدا، بەریتانیا و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەوروپا ئامادەیی خۆیان بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی کرماشان راگەیاندووە. 

محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ئەوەی سوپاس و پێزانینی ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد رایگەیاند: ئێران خۆی بە سەرچاوە نێوخۆییەکانی توانای کۆنترۆڵکردنی قەیرانەکەی هەیە و پێویستی بە هاوکاریی دەرەوە نییە.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

 
نادر | 16/11/2017
پێم واێە هەر چەشنە هاوکاری کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی ئەگەر بگاتە ئێرانیش راستەوخۆ بەرەو سوریا یان یەمن ئەێبەن,هەر چاکتر ئەمەێە کومەکی ئێران نەکرێت
نادر | 16/11/2017
پێم واێە هەر چەشنە هاوکاری کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی ئەگەر بگاتە ئێرانیش راستەوخۆ بەرەو سوریا یان یەمن ئەێبەن,هەر چاکتر ئەمەێە کومەکی ئێران نەکرێت
نیشانەکردن : کرماشان
3224 ژمارەی بینین
بابەتی زیاتری شادی عەبدوڵڵا
لە بانە فەرماندەیەکی سوپای پاسداران کوژرا

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:03:40 ص
هه‌ زار ڕه حمه ت له گۆڕتان بەشیر موشیر و مامۆستا نه به ز .
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (2)
Hawas kakaey | 10/12/2018 10:20:17 ص
توركمانه كان پشتيان به توركيا قايمه ،مه سيحيه كان پشتيان به ئه مريكا قايمه ، ئه ى كاكه يى داماو پشت به كى ببه ستيت بو ئه وه ى وزاره تى ...
رووداو پشکی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات
| 10/12/2018 | (1)
كاميران بامه رنى | 09/12/2018 01:52:07 ص
وهگرتنی خه لاتی روزنه مه وانی UN پیروزت بئت هه رسه رکه وتوییت. بابه ته که ت زور گرنگ و له جئگا و کاتی خویدایه هیفیدارم لایه نه به رپرس و هه مو کوردیک...
فرهاد | 10/12/2018 09:28:46 ص
كاك مةجيد دةستت خوش بةراستي ئةوةى جنابت و نامو لةو جةند سالةى رابردوو كردتان تايبة ت لة ماوةى شةرى داعش بة ناسان\نى كور ئةو بة ناو فةرمانكةى...
ئەو دەرفەتەی کە کورد خەریکە لەدەستی دەدات
| 5/12/2018 | (9)
ئەختیار یارئەحمەد بەگ | 09/12/2018 10:26:56 ص
زۆر بە داخەوە بۆ دواماڵئاوایی گەورە پیاو مامۆستای خەمخۆری ڕاستەقینەی خەباتی کوردایەتی دکتۆر جەمال نەبەز. هەموومان مەبەستم نوخبەی ڕۆشنفکر، خەمخۆرانی...
Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:11:52 ص
بلیمه تێک ماڵ ئاوایی لێ کردین ، ڕۆحت شاد .
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز کۆچی دواییکرد
| 8/12/2018 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە 4 کاژێر لەمەو بەر |

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە

بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو زۆرتر
ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت 5 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت

ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە زۆرتر
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات دوێنێ کاژێر 12:15 |

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
0.422 seconds