وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئێران

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران: پیتاندنى یۆرانیۆم یه‌كێكه‌ له‌ بژارده‌كانمان

لەلایەن سام عومەر 16/9/2018
محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف
محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف

رووداو - هەولێر

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران هۆشداریدەدات، ئه‌گه‌ر واشنتن رێگه‌نه‌دات ئێران نه‌وت هه‌نارده‌بكات، ئه‌نجامه‌كان ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌ى داخستنى گه‌رووى هورمز نابن به‌ڵكو زۆر زیاتر ده‌بن. 

له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤارێكى ئه‌ڵمانیدا محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف گوتیشى "ئه‌مریكا ناتوانێت رێگرى له‌ ئێران بكات نه‌وت هه‌نارده‌ بكات" ئه‌گه‌ریش بتوانێت ئه‌وا بارودۆخه‌كه‌ جیاواز ده‌بێت و هه‌ڕه‌شه‌كان داخستنى گه‌رووى هورمز تێده‌په‌ڕێنن. 

جەوادزه‌ریف ره‌تیكرده‌وه‌، تاران ئێستا نیازى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌بێت له‌گه‌ڵ واشنتن، ئاماژه‌شى به‌وه‌ کردووە، ناتوانن بیر له‌و بژارده‌یه‌ بكه‌نه‌وه‌ پێش گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى. 

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران راشیگەیاندووە، ئه‌ورووپا ده‌بێت رێگه‌نه‌دات ئه‌و سزایانه‌ به‌سه‌ر تاراندا جێبه‌جێبکرێن. داواشیكرد ئه‌و كۆمپانیا ئه‌وروپییانه‌ى به‌هۆى گه‌مارۆكانى ئه‌مریكاوه‌ له‌ ئێران چوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه،‌ سزابدرێن. 

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پابه‌ندى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ده‌بن تاوەک ئه‌و شوێنه‌ى له‌ قازانجى وڵاته‌كه‌یان بێت، پیتاندنى یۆرانیۆمیش یه‌كێك ده‌بێت له‌ بژارده‌كانیان ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه‌ خراپتر ببێت. 

مانگى ئایارى ئه‌مساڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى هاته‌ده‌ره‌وه‌ و گه‌مارۆى ئابوورى خسته‌ سه‌ر وڵاته‌كه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ئێران تووشى قه‌یرانى ئابوورى بوو و تمه‌نیش شكانێكى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه‌بینى. 

نیشانەکردن : ئەتۆمی
661 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

داود | 24/03/2019 05:53:24 ص
زۆر بە داخەوە بۆ خەلکی مووسلی بەڕێز،هاوخەمی لێقەوماوین،زوای گەورە دلنەوایی و ئارامییەن پێ ببەخشێت،خوا تۆلەیان لە سیاسی و دەسەلاتدارانی بەغدای عیراق...
120 تەرم لە رووباری دیجلە دەرهێنراون
| 23/3/2019 | (1)
ئەحمەد | 24/03/2019 05:19:56 ص
بەردێک نەزانێک بیخاتە گۆمەوە، بە دە زانا، دەرنایەتەوە. باشترین چارەسەر قەدەغەکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکدارییە.
دوو ئامۆزا لەسەر كێشەیەكی بچووك دەكوژرێن
| 22/3/2019 | (1)
Azad Azad | 22/03/2019 10:34:07 ص
پیرۆز بێت له‌ روداو و خانمه‌ جوانه‌كه‌ی روداو به‌ڕێز ئاڵا شاڵی به‌راستی شایانی ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه‌ هه‌ر سه‌ر كه‌وتو بن.
ئه‌نجوومەنی یەكێتی ئەوروپا وێنەی ئاڵا شاڵی لە پێشانگەکەیدا دادەنێت
| 22/3/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پارێزگاری کەرکووک داوایەکی بەپەلە لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات 48 خولەک لەمەوبەر |

پارێزگاری کەرکووک داوایەکی بەپەلە لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات

دەیەوێت هاوکاری سەنتەری شێرپەنجە بکەن زۆرتر
 لە ئیتاڵیا منداڵێک دوای ئەوەی لەماڵەوە خەتەنەدەکرێت، گیانلەدەستدەدات 2 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئیتاڵیا منداڵێک دوای ئەوەی لەماڵەوە خەتەنەدەکرێت، گیانلەدەستدەدات

ساڵانە لە ئیتاڵیا 5000 منداڵ خەتەنەدەکرێن زۆرتر
هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان دوێنێ کاژێر 01:07 |

هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان

جێگرەوەکانی نیکۆتین بەکاربهێنە زۆرتر
0.391 seconds