وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئێران

عەلی شەمخانی: گشتپرسی دەبێتە هۆی لاوازبوونی کوردی عێراق

لەلایەن فوئاد رەحیم 17/7/2017
عەلی شەمخانی و کۆسرەت رەسول
عەلی شەمخانی و کۆسرەت رەسول

رووداو - هەولێر

عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران لەگەڵ شاندێکی یەکێتی لە تاران کۆبووەوە و رایگەیاند، گشتپرسی دەبێتە هۆی لاوازبوونی کوردی عێراق. 
  
ئەمڕۆ دووشەممە 17-7-2017شاندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتیی کۆسرەت رەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی لەگەڵ عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران کۆبووەوە. 

دوای کۆبوونەوەکە عەلی شەمخانی رایگەیاند، هەرچەند رەنگە پرسی گشتپرسی بابەتێکی سەرنجڕاکێش بێت، بەڵام "دەبێتە هۆی گۆشەگیری و دروستبوونی گوشار لەسەر کوردی عێراق"

لە کۆبوونەوەکەدا عەلی شەمخانی گشتپرسی "بە هۆکاری لاوازبوونی کوردستانی عێراق و سەرجەم عێراق" داناوە.

عەلی شەمخانی ئاماژەی بەوەشکردووە "ئامانجی هەندێک وڵات لاوازکردنی عێراق و هەندێک وڵاتی گەورەی دیکەیە لە رۆژئاوای ئاسیا. ئەنجامدانی گشتپرسی بۆ جیابوونەوە لە عێراق و وەڵامدەرنەبوون لەبەرامبەر داواکاری و پێویستییەکانی خەڵک لەگەڵ سیاسەت و عەقڵانییەتی بەرپرسانی عێراق یەک ناگرێتەوە". 

نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "كۆبوونەوەیەكی دۆستانە بوو، جەخت لەسەر پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی ئێران و هەرێمی كوردستان كرایەوە".

نازم دەباغ گوتیشی "لایەنی ئیرانی جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە كە لەگەڵ یەكپارچەیی عێراق و مافی كورددان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا".



سەبارەت بە بەرنامەی کۆبوونەوەکانی شاندەکەی یەکێتی، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران رایگەیاند، شاندەكە رۆژی سێشەممە 18-7-2017 لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانی ئێران كۆدەبێتەوە.

ئێوارەی یەکشەممە 16-7-2017 شاندێكی‌ یه‌كێتی سەردانی تارانی كرد، كە لەلایه‌ن كۆسره‌ت ره‌سول، جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سكرتێری گشتیی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كرێت، مه‌لا به‌ختیار، عومه‌ر فه‌تاح، خه‌سره‌و گول محه‌مه‌د یاوەری شاندەکەن‌.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

فرهاد | 18/02/2018 01:42:27 م
تورکیا و ئیران و عراق و سوریا هه ر ئه وه یان ده ویست...ئه م پلانه له مژه یه دارئژراوه....ئیران یارمه تی عراقی دا و که رکوکی داگیر کرد و تورکیاش له...
شاه محمد | 18/02/2018 03:23:14 م
بەڵام هەموو پيلانەکان لەلايەن ئەمريکاو روسياوە پيرۆزبايان لێدەکرێت و نەخشە سەرکێکە ئەوان دايدەرێژن.
سووریا و هەسەدە رێککەوتن: سوپای سووریا دەربازی نێو عەفرین دەبێ
| 11 کاژێر لەمەو بەر | (2)
ره شید | 18/02/2018 11:54:40 ص
له بیرمان نه چی له جیهانی پیشکه وتوودا تووشبوون به موخه دیرات وه ک نه خوشی سه یر ده کری و به کارهینه ر نه خوشو زور جاریش قوربانیه ؛ ده بی به...
بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان لە هەولێر دەستگیرکرا
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Iman Botani | 18/02/2018 11:21:51 ص
ئینجا پێی رازی دەبن...چ ئیشیکیان بەم و هاوشێوەیان ماوە؟
 سروە عەبدولواحید: هێشتا هەر گۆڕانم
| 14 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Dlgash mzuri | 17/02/2018 05:01:31 م
ده ستت خوشى له نوسه ر ده كه م كاك شهريار به راستى زور به توانايه
كەرتی نەوتی عێراق؛ دوور لە ئامانجەكانی
| دوێنێ کاژێر 05:35 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

شێوازی خواردنیش رۆڵی لە قەڵەوی هەیە 2 کاژێر لەمەو بەر |

شێوازی خواردنیش رۆڵی لە قەڵەوی هەیە

تەنیا جۆر و پێکهاتەی خۆراکەکە هۆکار نییە زۆرتر
سەرکەوتنی قادرمە بۆ گوشاری خوێن باشە! 5 کاژێر لەمەو بەر |

سەرکەوتنی قادرمە بۆ گوشاری خوێن باشە!

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی دەریخستووە زۆرتر
پێویستدەکات هەموو خانمان پشکنینی شێرپەنجەی هێلکەدان بکەن؟ 7 کاژێر لەمەو بەر |

پێویستدەکات هەموو خانمان پشکنینی شێرپەنجەی هێلکەدان بکەن؟

رێنمایی نوێ لە ئەمریکا بڵاوکرایەوە زۆرتر
0.312 seconds