رووداو - مەریوان
هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شار و گوندەکان جیاواز لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران ، گەرموگوڕییەکی زیاتری بە بانگەشەکانی هەڵبژاردن لە شار و گوندەکان بەخشیوە.
ژمارەیەکی زۆر خۆیان بۆ ئەو ئەنجوومەنە کاندیدکردووە، بانگەشەکان تاوەکو کاژێر 00:00 شەوی چوارشەممە 17-5-2017 ، بەردەوام بوو و رۆژی هەینیش دەردەکەوێت کام یەک لەو کاندیدانە بۆ ماوەی چوار ساڵ دەچنە ئەو ئەنجوومەنانەوە. هەروەک دەردەکەوێت کێ دەبێتە سەرۆکی چوارساڵی داهاتووی ئێران.
داڕشتنەوە: راوچی حەسەن