وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئێران

پرۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی ئێران بەردەوامە

لەلایەن عومەر شایان 19/5/2017
.

رووداو- تاران

کاژێر 8-ی بەیانی بەکاتی تاران هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجوومەنی شاروگوندەکانی ئێران دەستیپێکرد و رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەنگی خۆی خستە نێو سندووقی دەنگدان.

خەڵکی ئێران و هاونیشتمانیانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنەکانی دوازدەیەمین خولی سەرۆککۆماری و پێنجەمین خولی ئەنجوومەنی شار و گوندەکانی ئێران.

63 هەزار و 500 بنکەی دەنگدان بۆ کۆکردنەوەی دەنگی هاووڵاتیانی ئێران و هاونیشتمانیانی رۆژهەڵاتی کوردستان تەرخانکراوە ، 56 ملیۆن و 410 هەزار و 234 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و لەم خولەدا یەک ملیۆن و 350 هەزار و 294 کەس بۆ یەکەمینجارە کە دەتوانن بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکەن.

بەپێی راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی ئێران ، هەزار و 636 کەس ناوی خۆیان بۆ کاندیدبوون لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار تۆمارکرد کە لەنێویاندا ئەنجوومەنی پاسەوانی دەستوور تەنیا شیاویەتی 6 کەسیان پەسندکرد، دواتریش لە نێو ئەو 6 کەسە محەممەد باقر قاڵیباف و ئیسحاق جەهانگیری کشانەوە.

بۆ پۆستی سەرۆککۆماری ئێران حەسەن رووحانی سەرۆککۆماری ئێستای ئێران ، ئیبراهیم رەئیسی ، مستەفا هاشمی تەبا و مستەفا میر سەلیم بەشدارن.

لە کاژێر 9:00 بەکاتی تاران حەسەن رووحانی سەرۆککۆمار و کاندیدی ئەم خولەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار دەنگی خۆی خستە نێو سندووقی دەنگدان.

ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی ، رێبەری ئێران لەکاتی دەنگدان گوتی: "سوپاسی خوای گەورە دەکەن بۆ نیعمەتی هەڵبژاردن و بەشداریی خەڵک، ئەوە نیعمەتێکی گەورەیە".

رێبەری ئێران هەروەها گوتی: "چارەنووسی وڵات لەدەستی خەڵکدایە ، و باوەڕم وایە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار زۆر گرینگە".

سەید عەلی خامنەیی ئاماژەی بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شار و گوندەکان کرد و گوتی: "هەڵبژاردنی شار و گوندەکانیش زۆر گرینگە ، لەبەر ئەوەی کەسانێک هەڵدەبژێردرێن کە خزمەتگوزاری شار و گوندەکان و پرسەکانی پەیوەست بە هاووڵاتیانیان دەکەوێتە سەر شان".

 

کۆمێنتەکان

 
| 19/5/2017
زور زور به داخم نا زا نم خه لک بو ژیر نا بیت ...
نیشانەکردن : هەڵبژاردنی ئێران
1770 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ahoora | 23/11/2017 11:19:19 م
گوران باشتر وایه پروژه و پلانی هبی بو هلوشانوه و راست و دروست بوونی خویی، هلوشینیتوه و دستی هاوکاری بو حکومتی کوردی دریژ بکا و پشت و متمانه یی...
گۆڕان پرۆژەکەی بۆ حکومەتی کاتی بڵاودەکاتەوە
| دوێنێ کاژێر 08:29 | (1)
ره شید | 23/11/2017 10:05:10 م
نه ته وه یه کگرتوه کان له ژیر هه ژموونی ئه مریکا دایه و سیاسه تی زلهیزه کان وه ک به رژه وه ندیه کانیان عه ینی حه لقه کانی زنجیر به یه ک به ستراونه ته...
یان کوبیش: ئەو هێزانەی هاتنە کەرکووک هێزی فیدراڵی عێراق بوون
| دوێنێ کاژێر 09:50 | (1)
bawer | 23/11/2017 05:44:03 م
kura aw flimana dameka hana
Rondek Be Dang | 23/11/2017 09:33:18 م
پیڕۆز به‌ت و به‌ هیواێ ژیانه‌ک خۆش بۆ هموو کورده ک و کوردوستانیک و ئه‌وانه‌ی کوردیان و کوردوستانیان خۆش ده‌ۆه‌ت۰
بەهۆی كچێكی نەمسایی بە ئاواتی خۆی دەگات
| دوێنێ کاژێر 05:51 | (2)
Azad Azad | 23/11/2017 06:42:15 م
ته‌نیا ڕێگا بۆ حكومه‌تی كوردستان ئه‌ویش ده‌بێت پارتی بیكات ئیعلانی مقاوه‌مه‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ی گۆمه‌كه‌ بشڵقێنێت نه‌ێڵن ئه‌مانه‌ جێی پێی خۆیان قه‌یم...
جەواد یارئەحمەدی | 23/11/2017 08:21:26 م
کاربەدەستانی هەرێم باش دەزانن کە تاکه کەسێکی دەزگای فیدراڵی باوەڕی بەو دەستوورە نیە کە ئەمان هەموو ڕۆژێک پەنای بۆ ئەبەن. دەستوور تەنیا هێزە، لە...
حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی لێدوانه‌‌كانى عه‌‌بادی دەداتەوە
| دوێنێ کاژێر 08:02 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە رۆژئاوای کوردستان ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن بەردەوامە 2 کاژێر لەمەو بەر |

لە رۆژئاوای کوردستان ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن بەردەوامە

بە کوردی و عەرەبی و ئاشووری بانگەشە دەکرێت زۆرتر
بەهۆی بەفربارین رێگای 407 گوندی وان و دەوروبەری داخراوە 2 کاژێر لەمەو بەر |

بەهۆی بەفربارین رێگای 407 گوندی وان و دەوروبەری داخراوە

20 سانتیمەتر بەفر باریوە زۆرتر
0.281 seconds