وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەمریکا بنکەیەکی سەربازیی هەمیشەیی لە ئیسرائیل دەکاتەوە

لەلایەن لهۆن نەسرەدین 20/9/2017
فەرماندەیەکی ئەمریکی: پابەندین بە پاراستنی ئیسرائیل لە هەڕەشەکان

رووداو - هەولێر

ئەمریکا بۆ یەکەمجار بنکەیەکی سەربازیی هەمیشەیی لە ئیسرائیل دەکاتەوە. ئەو بنکە سەربازییە تایبەتە بە بەرگری مووشەکی هاوبەش. فەرماندەیەکی سەربازی ئەمریکا دەڵێت، دانانی ئەو بنکە سەربازییە هەمیشەییە پابەندبوونی ئەمریکا دەگەیێنێت بۆ بەرگریکردن لە ئیسرائیل و لە هەر کوێوە هەڕەشە لە ئیسرائیل بکرێت، رووبەڕووی دەبنەوە. 

جۆن گرۆنسکی، فەرماندەی ئەمریکی دەڵێت "لەم بنکەیەدا فڕۆکەوانی ئیسرائیلی و سەربازی ئەمریکیمان دەبێت کە شانبەشانی یەکدی دەژین و کار دەکەن".

تاوەکو ئێستا شوێنی بنکەکە رانەگەیێندراوە، هەرچەندە زانیارییە دزەپێکراوەکان باس لە باشووری ئیسرائیل دەکەن.

تزفيكا هاييموڤیچ، فەرماندەی ئیسرائیلی دەڵێت، بنکەکە چەند وانەیەکی سوودلێبینراوی شەڕی غەززە لە 2014و هەروەها زانیارییە هەواڵگرییەکان سەبارەت بە هەڕەشەکانی قۆناخی داهاتوو لە خۆگرتووە.

راگەیاندنی بنکەی بەرگریی مووشەکی هاوبەش هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی هەژموونی ئێران لە سووریا و هەروەها هەڕەشەکانی حیزبوڵڵای لوبنان کە ئیسرائیل بە هەڕەشەی راستەوخۆیان دادەنێت لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی.

جگە لەو بنکەیە، ئیسرائیل خاوەنی سستەمی بەرگری ئاسمانی ناسراو بە گومەزی ئاسنینە کە تایبەتە بە تەقاندنەوەی مووشەکە کورتمەواداکان. هەروەها سیستەمی ناسراو بە سستەمی "داوود"ی هەیە کە تایبەتە بە لەنێوبردنی مووشەکە مامناوەندەکان.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

hogir adil | 14/12/2017 05:38:43 ص
proud of you dear hero
Karkuk | 14/12/2017 05:40:46 ص
Deliri Bawery To Peshmargay
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| دوێنێ کاژێر 07:50 | (3)
rizgar | 12/12/2017 10:38:45 م
به ڕێزم هه‌ ڤال من له گه ڵتم ، قسه کانت زۆر جوانن ، به ڵا م ئه گه ر شه ڕ ڕویدا ئه وا به شێکی زۆری کورد پاڵپشتی عیڕاق ئه که ن . ئه شبێت به...
Haidari | 13/12/2017 07:59:58 ص
Dast xosh qsekant zor rasten
قوباد قەوماندی!
| 12/12/2017 | (6)
Rebwar | 13/12/2017 06:31:46 ص
dastxosh
حەشدی دوای داعش
| 13/12/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

شاندێکی نێودەوڵەتی پێشێلکارییەکانی داعش و حەشدی شەعبی و پەکەکە تۆماردەکات 11 کاژێر لەمەو بەر |

شاندێکی نێودەوڵەتی پێشێلکارییەکانی داعش و حەشدی شەعبی و پەکەکە تۆماردەکات

شاندێکی یەکێتیی مافپەروەرانی نێودەوڵەتی گەیشتە زۆرتر
  هەڵوێستی حکومەتی سووریا لەبارەی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان 13 کاژێر لەمەو بەر |

هەڵوێستی حکومەتی سووریا لەبارەی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان

بەشار جەعفەری وەسفی پەیامنێرێکی رووداو دەکات زۆرتر
وێنەگرتن لەنێو هەردوو حەرەمی مەککە و مەدینە قەدەخەکرا 14 کاژێر لەمەو بەر |

وێنەگرتن لەنێو هەردوو حەرەمی مەککە و مەدینە قەدەخەکرا

هەر کەسێک سەرپێچی بکات سزادەدرێت زۆرتر
0.375 seconds