وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئێران

پشتیوانیکردنی گشتپرسی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بەرپرسانی نیگەرانکردووە

لەلایەن رووداو 26/9/2017
رادفەر: رووبەڕووی ئەوانە دەبینەوە کە بەشداری گردبوونەوەکانیان کردووە

رووداو - هەولێر

بەڕێوەچوونی گشتپرسیی سەربەخۆیی باشووری کوردستان لە رۆژهەڵاتیش، هاونیشتمانیانی هاندا بچنە سەر شەقامەکان، ئەوان پێشتر بە کەمپەینی جیاواز گوتبوویان رۆژی دووشەممە دەکەنە جەژنی بەڕێوەچوونی گشتپرسی و کردیشیان، ئەمەش بەرپرسانی ئێرانی نیگەران کرد.

هاونیشتمانیان لە نیوەڕۆی دووشەممەوە بە بڵاوکردنەوەی شیرینی و پۆشینی جلی کوردی لە شەقامەکان دەبیندران، بەڵام راگەیاندنی کۆتاییهاتنی سەرکەوتووانەی بەڕێوەچوونی گشتپرسی لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان، بەس بوو بۆ ئەوەی یەکەم دیمەنەکانی گردبوونەوە و ئاهەنگی سنەییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ببێتە هاندەری شارەکانی دیکەش.

دانیشتووانی سنە سەرەڕای بڵاوەپێکرانی هێزێکی زۆری ئەمنی و لیباس شەخسی لە شارەکان، بە دروشمی "باشووری تەنیا نییە و رۆژهەڵات پشتیوانییە" کەرنەڤاڵێکی بێوێنەیان سازکرد.

لە مەهاباد هاونیشتمانیانی ئەو شارە لە شوێنی راگەیاندنی یەکەم کۆماری کوردستان، دامەزرێنەر و دیزاینەری کۆمارەکەیان لەبیرنەکرد و بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، پیرۆزباییان لە قازی محەممەد، یەکەم سەرۆککۆماری کۆماری کوردستان کرد، کە لەنزیک شوێنی ئاهەنگەکە بەخاک سپێردراوە. بەپێی زانیارییەکانی رووداویش چەند کەسێک لەدوای گردبوونەوەکە دەستگیرکراون. 

بەڵام بانەییەکان، کە ئەم ماوەیە دەنگی بەرزیان بۆ یەکەمجار پێنج بکوژی کۆڵبەرانی لەو شارەدا رەوانەی گرتووخانە کرد، لەپێش کۆتاییهاتنی گشتپرسی لە دووکانەکان کۆبوونەوە، بە ئەی رەقیب و سروودی نیشتمانی، پشتیوانیان لە گشتپرسی کرد. 

لە سەقزیش هاونیشتمانیان لە ماڵەوە دانەنیشتن، ئەمانیش بەجلی کوردییەوە هاتن تاوەکو پیرۆزبایی لە باشووری کوردستان بکەن، بەڵام لە چەند شارێکی دیکەی وەکو مەریوان، هێزە ئەمنییەکان رێگەیان نەدا کەرنەڤاڵەکە بەم بەرفراوانییە بەڕێوەبچیت.

کەچی لە بۆکان، دانیشتووانی شارەکە هاتبوون هەم ئاهەنگی تایبەت بە 25ـی ئەیلوول بکەن، هەم توڕەیی خۆیان پیشانی نوێنەری شارەکەیان بدەن، کە پێش رۆژێک گشتپرسی بە "پڕۆژەی ئیزرائیل" لەقەڵەم دابوو. 

ناڕەزایەتییەکان تەنانەت بەرپرسان و نوێنەرانی کوردیشی هێنایە گۆ و، داوایان لە خەڵک کرد هێمنی شارەکانیان بپارێزن، جێگری سیاسی ئەمنی پارێزگای ورمێ رۆژی سێشەممە گردبوونەوە و ئاهەنگەکانی هاونیشتمانیانی بە نایاسایی لەقەڵەمدا و گوتی: بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانە دەکەن کە بەشداری لە گردبوونەوەکاندا دەکەن. 

لە شارەکانی دیکە وەکو: جوانڕۆ، کامیاران، پیرانشار، سەردەشت و چەند شوێنێکی دیکەش، هاونیشتمانیان تاوەکو نیوەشەو لە شەقامەکان مانەوە، بۆ ئەوەی بە حکومەتەکەیان بڵێن: ئەوان پشتیوانی لە هاونیشتمانییەکانیان لە باشووری کوردستان دەکەن.


 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

 
Siver | 27/9/2017
Biji kurdi Rozhelat. Selmandtan ke chi tir zherdesti rzhemi axunde qbul naken.Aferin bo azayetitan. Bizhi Kurdistani serbexo

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ayub | 15/08/2018 09:46:36 ص
له وبڕوایه دانیم بتوانێت بیباته وه
مارسێلۆ و رامۆس لە دەستکەوتێکی مێژوویی نزیکدەبنەوە
| دوێنێ کاژێر 01:52 | (1)
جه‌وده‌ت سۆفی | 15/08/2018 07:35:45 ص
ئه‌م هه‌واڵه‌ دڵمی ته‌زاند. چونكه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و خانمه‌ و منداڵه‌كانی كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌ ده‌یكه‌ن گه‌وره‌ترین به‌ها و پیرۆزیه‌تی كورد...
بریندارێكی شەڕی داعش لەلایەن خێزانەكەیەوە ئەشكەنجە دەدرێ‌
| 6 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ڕیبوار مەحمود | 14/08/2018 05:00:49 م
زۆر ڕاستە کۆمپانیای کیو نێت قۆڵبڕینی زۆری تێدایە و ئیشەکەشیان حەرامە و سووخۆری تێدایە، بۆیە پێویستە ئەوەی موسوڵمانە لیی بەدوور بێت ، پێویستە حکومەتی...
yahya | 15/08/2018 06:43:54 ص
من ده بينم ئه وه ى ناوى خوى ناوه ئازاد ئازاد بيريزى به رامبه ر به ئايينى بيروزى كورد كردوه كه ئاينى ئسلامه وبه ليزنه ى بلاى فتوه به حكومه تى...
لیژنەی باڵای فەتوا: مامەڵەکردن لەگەڵ كۆمپانیای كیونێت دروست نییە
| دوێنێ کاژێر 05:00 | (3)
Awat | 14/08/2018 05:54:18 م
زور گرنگە پەرە بەو جوورە هەنگاوانە بدری هەتا متمانە مابەینی هاولاتی و دکتور پسپور ئاسایی بی
لە هەولێر پزیشکی ساڵ دیاریکرا
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

توێژینەوە: عەرەبانەی منداڵان رووبەڕووی هەوای پیس و ژەهراوییان دەکات 1 کاژێر لەمەوبەر |

توێژینەوە: عەرەبانەی منداڵان رووبەڕووی هەوای پیس و ژەهراوییان دەکات

دەبێتە مەترسی لەسەر گەشەی مێشکیان زۆرتر
توێژینەوە: کەمخەوی دڵ پیردەکات 15 کاژێر لەمەو بەر |

توێژینەوە: کەمخەوی دڵ پیردەکات

چەند کاژێر بخەوین تەندروستترینە؟ زۆرتر
توێژینەوە: جگەرەی ئەلیکترۆنی خانەکانی بەرگری لەنێودەبات 19 کاژێر لەمەو بەر |

توێژینەوە: جگەرەی ئەلیکترۆنی خانەکانی بەرگری لەنێودەبات

ئەگەری هەوکردنی سییەکان زیاددەکات زۆرتر
0.5 seconds