وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئێران

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: سەردانەکەی ترەمپ سووکایەتی بوو بە سەروەری عێراق

لەلایەن عومەر شایان 28/12/2018
 بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران

رووداو-هەولێر

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق بە سەردانێکی دزییانە ناودەبات و پێیوایە سووکایەتییە بە سەروەری عێراق.


بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: "سەردانە دزییانەکەی دۆناڵد ترەمپ پێچەوانەی یاسا و رێسا دیپلۆماسییەکانە و سووکایەتییە بە سەروەری عێراق، هێزە دەرەکییەکان دێر یان زوو ناچار بە کشانەوە لە هەموو ناوچەکە دەبن".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی: "هەروەها کە ترەمپ لە گوتارەکەی خۆیدا بۆ سەربازانی ئەمریکی لە بنکەی سەربازی ئەسەد جەختیکردەوە، وێڕای دەستێوەردانەکان و، خەرجکردنی هەزاران ملیاردۆلار کە بووە هۆی ئامادەبوونی سەربازی و نایاسایی و نامەشرووعی ئەمریکا لە ناوچەکە و بەتایبەت عێراق، ئەمڕۆ ئەو ناچارە بەشێوەیەکی تەواو نهێنی و بەدزییەوە و بە تووندترین رێکارە ئەمنییەکان بێتە یەکێک لە وڵاتانی ناوچەکە و بەو شێوەیە ببێتە جێی رەخنەی شارەزایان، پشتگوێخستنی لەلایەن بەرپرسانی عێراقی و دژایەتی خەڵکی عێراق".

بەهرام قاسمی بە ئاماژەدان بەوەی حکومەت و گەلانی ناوچەکە هیچکات رێگە بە دەستدرێژیکاران نادەن دووبەرەکی لەنێوان وڵاتانی ناوچەکە بنێنەوە، گوتی: "ئەوە ئەمریکای پاوانخواز و پشتیوانی بەتەواو مانای تیرۆریزم نەبووە کە شکستی بە تیرۆر لە ناچەکە هێناوە، بەڵکو گەلانی هۆشیاری ناوچەکە بوون کە لەکاتی گونجاو و بە ئیمکانیاتی ماددی و پشتیوانییەکانیان توانیان تیرۆریستەکانی چەکدارکراو، رێکخراو و پشتیوانی داراییکراو لەلایەن ئەمریکا و زایۆنیزمەوە سەرکوت بکەن و لەنێویان بەرن".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە قسەکانیدا هەروەها گوتی: "بێگومان زۆری پێناچێت کە هەموو وڵاتانی ناوچەکە تێدەگەن سەقامگیری و ئەمنیەتی ناوچەکە تەنیا بە پشتیوانی و کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوە ناوخۆیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی خۆیان دەبێت و هێزە دەرەکییەکانیش دێر یان زوو ناچارن لە هەموو ناوچەکە بکشێنەوە".

شەوی کریسمس دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە سەردانێکی نهێنیی و رانەگەیێندراو گەیشتە عێراق و لە بنکەی ئاسمانیی ئەسەد لە ئەنبار لەگەڵ ژمارەیەک لە سەربازانی وڵاتەکەی کۆبووەوە. لەو سەردانەیدا هیچ بەرپرسێکی عێراقی نەبینی و ئەوەش کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/03/2019 03:46:26 م
والله‌ وه‌بیلاهی گه‌ر پارتی نیوه‌ی پۆسته‌كانی خۆشیان بداته‌ یه‌كیه‌تی به‌ته‌ئكید یه‌كیه‌تی له‌ به‌ینی خۆیان ڕێك ناكه‌ون باشتر وایه‌ پارتی هه‌وڵ و...
یەکێتی: بەشداریمان لە کابینەی نوێی حکومەت پەیوەستە بەوەی هاوبەشێکی راستەقینە بین
| 16/3/2019 | (1)
ئیسماعیل عەبدوڵا | 16/03/2019 08:51:18 ص
چۆن بتوانم دەنگ بدەم؟
Azad Azad | 16/03/2019 08:57:23 ص
هونەری فیلمی دۆکیومێنتاری لەبارەی ئازارەکانی گه‌لی كورد به‌گشتیی به‌درێژای ١٠٠ ساڵی ڕابرد و کیمیا باران کردنی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆمەڵکوژی کردنی...
لە بەریتانیا فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکرا
| 16/3/2019 | (2)
mohammad kurdish kurdstan | 15/03/2019 03:25:34 م
أن شاءالله‌ بۆخاتری عه‌رشی په‌روه‌ردگاری پیرۆز به‌م رۆژی هه‌ینیه‌ هه‌رچی بكوژان و تاوانانی ئه‌م ڕووداوه‌ بوون سه‌رشۆر و ریسوا ودونیا و قیامه‌تبن أن...
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەتووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌كات
| 15/3/2019 | (1)
REALMADRIDCF | 15/03/2019 02:34:00 م
ئەگەرلەسەردەستی پێرێزڕیاڵ مەدریدهەڵنەستایەوەئەواهاندەران دەیان هەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە
پلانێکی شاهانە لە یانەی شاهانە
| 26/2/2019 | (1)
0.875 seconds