وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئێران

گەمارۆکانی ئێران بۆ سەر باشووری کوردستان بە سیاسەتی دووفاقی ناودەبرێت

لەلایەن فواد حەقیقی 1/10/2017
حکومەتی ئێران خۆی سەپاندنی گەمارۆکان بە بڕیارێکی زاڵمانە لەقەڵەمدەدات، بەڵام ئێستا گەمارۆ دەخاتە سەر وڵاتێکی دیکە

رووداو- هەولێر

قەدەخەکردنی هەناردەکردنی سووتەمەنی بۆ باشووری کوردستان لەلایەن حکومەتی ئێران کاردانەوەی جیاوازی لەنێو ئەو وڵاتە لێکەوتووتەوە، عەبدوڵڵا رەمەزانزادە گوتەبێژی کابینەی دووەمی محەممەد خاتەمی، دانانی گەمارۆ لەسەر هەرێمی کوردستان بە سیاسەتێکی دوو فاقی حکومەتی ئێران لەقەڵەم دەدات و دەڵێت: نابێت خەڵکی هەرێمی کوردستان سزا بدرێن.


هەروەها لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش لە رێگەی هاشتاگێک بە ناوی گەمارۆی کوردستان بەشێک لە هاووڵاتیانی ئێران دژایەتی خۆیان بۆ سەپاندنی گەمارۆکان لە دژی باشووری کوردستان پیشاندەدەن ئەوان دەڵێن، حکومەتی ئێران خۆی سەپاندنی گەمارۆکان بە بڕیارێکی زاڵمانە لەقەڵەمدەدات، بەڵام ئێستا گەمارۆ دەخاتە سەر وڵاتێکی دیکە، پێشتر عەلی خامنەیی ریبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و حەسەن رووحانی سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە ، دوای سەپاندنی گەمارۆکان لە دژی ئێران، سیاسەتی گەمارۆدانانیان بە سووکایەتیکردن و زاڵمانە لەقەڵەمدابوو. 

رێبەری ئێران گەمارۆکانی سەر ئێران بە زاڵمانە لە قەڵەم دەدات. هەڵوێستێک کە ساڵانی رابردوو زۆر جاران بەرپرسانی پلە بەرزی ئێرانی دەریانبڕیوە. سەید عەلی خامنەیی گەمارۆ دانانی وڵاتانی رۆژئاوا و بەتایبەت ئەمریکا ، وەک سوکایەتی بە خەڵکی ئێران دەزانێت. 

حەسەن وروحانی، سەرۆککۆماریش، زۆر جاران گەمارۆی وەک شتێکی زاڵمانە لە قەڵەمدەدات. تەنانەت رووحانی لە دوو خولی رابردووی سەرۆککۆمارییدا بە پشت بەستن بە درووشمی لادانی گەمارۆکان دەنگی هێناوەتەوە. روحانی 3 ساڵ پێش لێرە گەمارۆکانی سەر ئێرانی وەک دەستدرێژیی بۆسەر مافەکانی خەڵکی ئێران لە قەڵەمدا.

بەڵام زۆر کەس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەڵێن، ئەگەر گەمارۆکان هێندە خراپن بۆچی کۆماری ئیسلامی دژ بە باشووری کوردستان بەکاری دەهێنێ. 

لە توویتەر هاشتاگێک بە ناوی گەمارۆی کوردستان دروست بووە. ئەمیر ئێبتێهاج، روو لە حەسەن رووحانی دەڵێ: سەردەمی هەڵبژاردن دەتگوت دژی گەمارۆم، ئەی بۆچی لە ئاست گەمارۆی کوردستانی عێراقدا بێدەنگی؟. ئەو دەڵێ: گەمارۆی کوردستان ئەزموونێک بۆ ئەو ریفۆرمخوازانەشە کە ساڵانێکی زۆر دەیانگوت گەمارۆکان کردەوەیەکی نائینسانییە.

رەزا حەقیقەت نژادیش نووسیوتی: نوێنەری رشت لە زاری سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێرانەوە گوتوویە، گەمارۆ بەسەر کوردستانی عێراقدا دەسەپێنین. بەگوتەی حەقیقەت نژاد کەوابوو، هەر کات پێویست بێت، گەمارۆ ئامرازێکی گونجاوە.

پێش گشتپرسی باشووری کوردستان عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، گوتی: ئەگەر هەرێمی کوردستان سەربەخۆیی رابگەیێنێت ئێران سنوورەکان دادەخات.

عەبدوڵڵا رەمەزان زادە، گوتەبێژی حکومەتی محەممەد خاتەمی، ئەمەی وەک ستانداردی دوو فاقی لە قەڵەم داوە. هەروەها لە توویتێکی دیکەدا حەنزەلە تەڵخ نووسیویەتی: ئەگەر گەمارۆکان بۆ ئێمە تاڵ و زاڵمانەیە بۆ کوردستانی عێراقیش زاڵمانەیە.

زۆر کەسیش پشتگیرییان لە هەڵوێستی ئێران کردووە. گەمارۆی ئێرانیان وەک تۆڵەی گەمارۆی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە لە قەڵەم داوە.

لە قۆناخێکدا کە ئێران لە ژێر گوشاری تووندی گەمارۆکاندا بوو، زۆر جاران باشووری کوردستانی بۆ بازدان بەسەر گەمارۆکاندا بەکار دەهێنا. بەڵام دوای گشتپرسی یەکەم وڵات بوو کە گەمارۆی ئاسمانی بەسەر باشووری کوردستاندا سەپاند. دواتر گەمارۆی سووتەمەنیش.

حەسەن رووحانی دوو ساڵ پێش گەمارۆی وەک کار و کەسابەتێک بۆ هەندێ کەس بە ئەژمار هێنا. گوتیشی: "دەمانەوێ لەگەڵ جیهان بەئاشتیانە بژین". ئەو ئەمانەشی لە بانگەشەکانی هەڵبژاردندا دووبارە کردەوە. بەڵام ئێستا حکومەتەکەی گەمارۆ دەسەپێنێ و بە زمانی هەڕەشە لەگەڵ باشووری کوردستان قسە دەکات.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| دوێنێ کاژێر 10:12 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| دوێنێ کاژێر 06:27 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| دوێنێ کاژێر 03:07 | (3)
Aso | 16/10/2017 11:13:30 ص
ئه گه ر خيانه تى ئه مريكا نه بوايه كورد واى به سه ر نه ئه هات ، تكايه مه كه ونه تاوانبارى يه كترى ، ئه گه ر يه كيتيش باليكى خراپ تصرفى كردبيت ، هه...
حەشدی شەعبی هەوڵی دابڕینی کەرکووک لە هەولێر و سلێمانی دەدات
| دوێنێ کاژێر 11:07 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هەڵامەتمە یان نەخۆشییەکی سەخت؟ 5 کاژێر لەمەو بەر |

هەڵامەتمە یان نەخۆشییەکی سەخت؟

دە نیشانەی جیاکەرەوە زۆرتر
 رەنگکوێری چییە؟ بۆچی پیاوان زۆرتر تووشدەبن؟ 7 کاژێر لەمەو بەر |

رەنگکوێری چییە؟ بۆچی پیاوان زۆرتر تووشدەبن؟

رەنگکوێری زۆرتر تووشی پیاوان دەبێت زۆرتر
شوان قەڵادزەیی کۆچی دوایی کرد 7 کاژێر لەمەو بەر |

شوان قەڵادزەیی کۆچی دوایی کرد

لەکاتی گەڕانەوەی لە کەرکووک تووشی رووداوی هاتووچۆ زۆرتر
4.407 seconds