وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

هەرێمی کوردستان لە ئاوەدانکردنەوەی موسڵ بەشدار دەبێت

لەلایەن فەرهاد دۆڵەمەڕی 4/8/2017
14 ملیار دۆلار پێویستە بۆ ئاوەدانکردنەوەی موسڵ

رووداو- هەولێر

کاربەدەستانی عێراق پلانی ئاوەدانکردنەوەی موسڵ دادەڕێژن، سندووقی کۆمەک بۆ بونیاتنانەوەی موسڵ دانراوە، پلانی ئاوەدانکردنەوە لە سەر سێ پێوەر نەخشەی کار دادەڕێژێ، قەبارەی وێرانکاری، ژمارەی دانیشتووان و گەورەیی ناوچەکە.

هەرێمی کوردستان بەشێکە لە پرۆسەی بونیاتنانەوەی موسڵ و لەڕووی لۆجیستییەوە هاوکاری دەکات. لە قۆناخی یەکەمدا بۆ دووبارە بنیاتنانەوە پارێزگای نەینەوا نزیکەی266 ملیار دینار بۆ کەرتی پەروەردە و خزمەتگوزارییەکانی دیکە تەرخانکراوە. بەهۆی شەڕی داعش 40%ی لای چەپ و سەدا 75ی لای راستی موسڵ وێران بوون، 14 ملیار دۆلار پێویستە تاوەکو ئاسەواری شەڕ لە شارەکە بڕەوێتەوە.

زیاتر لە 4 کاژێر کەسە یەکەمەکانی ئیدارەی پارێزگای نەینەوا لەگەڵ سەرۆکی سندووقی دووبارە بنیاتنانەوەی ناوچە زیان لێکەوتووەکانی دەستی داعش لەسەر دابەشکردنی بودجە بۆ پرۆژەکانیان گفتووی تووندیان کرد .

قوسەی حاجی محەممەد، یاریدەدری پارێزگاری نەینەوا بۆ کاروباری بونیاتنانەوەو پلاندانان رایگەیاند: "ئاوەدانکردنەوە بە پلەی یەکەم دێت، دواتر گوزەران و ژیانی هاووڵاتیان و دابینکردنی خزمەتگوزاری سەرەتایی بۆیان و لە سەرووی هەموویانەوە دابینکردنی ئاسایشە. زۆر گرنگە پرۆژە ستراتیژییەکان بایەخی پێبدرێت، ئێستا ئاوەدانکردنەوەی شارەکە دەستپێکردووە، رێکخراوەکان بەردەوامن و بونیاتنانەوە ناوەستێت، سندووقی پرۆژەکان مەزەندە بۆ زیانەکان دەکات کە لەنێوان قەزاو ناحیە و هەندێ لە ناوچەکانی دیکە جیاوازە، هەندێ ناوچەی وەک ئەلقووش و زێلکان و هەندێ ناوچەی دیکە تیرۆریستان زیانیان پێی نەگەیاندووە، هەندێ ناوچەی دیکە بە تەواوەتی وێرانبوون".

لە قۆناخی یەکەمدا بۆ دووبارە بنیاتنانەوە پارێزگای نەینەوا نزیکەی  266 ملیار دینار بۆ کەرتی شارەوانی ، تەندروستی ، ناوخۆ ، پەروەردە ، رێگاوبان ، خوێندنی باڵا و کارەبا  تەرخانکراوە ، بڕیار وایە لە ماوەیەکی کەمدا پرۆژەکان دەستیان پێبکرێت.

د.مستەفا هیتی، سەرۆکی سندەوقی دووبارە بنیاتنانەوەی ناوچە زیان لێکەوتووەکانی دەستی داعش بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کۆمەک بۆ سندووقی بونیاتنانەوەی موسڵ لە زۆر شوێنەوە دێت، لەبنەڕەتدا سێ پێوەرمان دیاریکردووە بۆ ئاوەدانکردەوە، قەبارەی وێرانکاری و ژمارەی دانیشتووان و دواجار مەودا و گەورەیی ناوچەکە. ئێمە ناتوانین کات دیاری بکەین بۆ ئاوەدانکردنەوەی موسڵ، ئەوە پەیوەستە بە ئاست و قەبارەی قەرەبووکردنەوە و کۆمەکەکان بۆ ئاوەدانکردنەوە، هاوکات پێویستمان بەوە هەیە کە سەرەتا لە ژێرخان و هەندێ لایەنی خزمەتگوزارییەوە دەستپێبکەین بۆ ئاوەدانکردنەوە، دواتر لایەن و کەرتەکانی دیکە."

بەپێی ریککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا هەرێمی کوردستان لە ئاوەدانکردنەوەی موسڵ بەشدار دەبێت ، بەپێی رێککەوتنەکەش وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەندازیاری تایبەت بۆ بەشێک لە پرۆژەکان دابین دەکات.

بەهۆی شەری داعش %40 ی لای چەپ و %75 ی لای راستی موسل وێران بووە بەپێی ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانیش موسڵ زیاتر لە 14 ملیار دۆلاری پێویستە تا سیمای شەڕ لە رووخساری بڕەوێنێتەوە.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان



 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

كريكار | 17/07/2018 07:09:29 ص
ئه ى ئه مريكا بؤ له كاتى هيرشى حه شد وا راويز كارى ئاماده نه بوك! !
sarkawt saeed | 17/07/2018 08:16:27 ص
زۆر بە داخە وە دووبارە بە کوشت دانی کورد له پێناو ولاتێکی بێ خێر و هیچ
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ
| دوێنێ کاژێر 11:28 | (3)
Khoshi Tahir | 17/07/2018 07:38:25 ص
دەگۆترێ دەست بردن لۆ هەلگرتنی بەردی گەورە نیشانەی نەهاویشتنیتی ، وە هەروەها لە هەولێرێ دەگۆترێ گۆشتی ناخۆم بەس گۆشتاوی دەخۆم ، گۆران یێکێتی پێ...
سەركردە ناڕازییەكان بە مەرجی گێڕانەوەی دارایی گۆڕان دەگەڕێنەوە
| 15 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 16/07/2018 04:16:05 م
Dastxosh
شەماڵ وەهبی | 16/07/2018 05:12:12 م
حەقی خۆیەتی گۆڕان نوسینەکەت بە بایخ وەربگرێت، ڕاستە گۆڕان هەرچەند لە یەکێتیەوە نزیک کەوتبێتەوە، لە ئەنجامدانی گۆڕانکاری دوورکەوتۆتەوە، منیش لەگەڵ...
پاسە ژێربەژێرەكانی گۆڕان و پارتی
| دوێنێ کاژێر 10:56 | (2)
هەرێم | 16/07/2018 07:43:38 ص
حەشدی شەعبی بە شێوەی سوپای پاسدارانی ئێران کە ئەرکی شەڕی نەما، لەمەو بەدوا ئەرکی سەرەکیان دەبێ بە دەستوەردان لە کاروباری سیاسی و سەرکوتی خەڵک و...
بەشێكی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە كەركووك كشانەوە
| دوێنێ کاژێر 08:41 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن 17 کاژێر لەمەو بەر |

تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە ناڕاستەوخۆ زیانی بۆ زۆرتر
حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی  15/7/2018 |

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی

خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان زۆرتر
0.437 seconds