وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

ناوەندی ستراتفۆر: پاش شەڕی مووسڵ پەیوەندیی عێراق و كوردستان ئاڵۆزتر دەبێ

لەلایەن رووداو 4/1/2017
 بەپێی پێشبینییەكانی ناوەندی ستراتفۆر بۆ ساڵی 2017، توركیا و ئێران دەكەونە كێبڕكێ بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی پاش دەركردنی داعش لە مووسڵ، فۆتۆ: AFP
بەپێی پێشبینییەكانی ناوەندی ستراتفۆر بۆ ساڵی 2017، توركیا و ئێران دەكەونە كێبڕكێ بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی پاش دەركردنی داعش لە مووسڵ، فۆتۆ: AFP

رووداو- هەولێر

ناوەندی ستراتفۆر (ستراتیژیك فۆر كاستینگ) كە یەكێكە لە گرنگترین سەنتەرەكانی لێكۆڵینەوەی ستراتیژی و ئەمنی لە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، وا چاوەڕوان دەكات كە دوای كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ، ناكۆكیی نێوان هێزەكانی هەرێمی كوردستان زیاتر دەبێ، چونكە هەم پارتی و هەم یەكێتی هەوڵی فراوانكردنی ناوچەی نفوزی خۆیان دەدەن.

ستراتفۆر چاوەڕێش دەكات كە كەركووك ناوچەی ململانێی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و حكومەتی عێراق بێ‌ "لەبەر ئەوەی لەلایەكەوە پارتی هەوڵ دەدات ئەوەی بەدەستی هێناوە بیپارێزێت. بەغداش كە پشتگیریی ئێرانی لەگەڵە، هەوڵ دەدات وەریبگرێتەوە. ئەم گۆڕانكارییە بەربەست بۆ هاوكارییەكانی نێوان بەغدا و كوردستانی عێراق لە بواری وزە و دابەشكردنی داهات دروست دەكات".

جەنگی سووریا.. دڵی خۆتان بە 2017 خۆش مەكەن

لە دوایین هەفتەكانی 2016دا، حكومەتی سووریا كۆنتڕۆڵكردنەوەی رۆژهەڵاتی حەلەبی راگەیاند. ئاخۆ دەكرێ 2017 دوایین ساڵی جەنگی نێوخۆیی سووریا بێت؟

پێشبینییەكانی ئەو ناوەندە ئەمریكییە كە میدیای ئەمریكی بە (CIA)ی سێبەر ناوی دەبەن، وا دەردەخات كە جەنگی سووریا لە 2017 كۆتایی نایەت "چونكە سوپاكەی ئەسەد بۆ گەیشتن بە سەركەوتنێكی یەكلاكەرەوە بە چەند لایەكدا ئاراستە دەكرێ. لەلایەكەوە دەبێ ناوچەكانی خۆیان لە باكوور بپارێزن، لەلایەكی دیكەوە دەبێ چەكدارانی ئۆپۆزیسیۆن لە ناوچەكانی نێوان حەلەب و دیمەشق و تەنانەت دەوربەری دیمەشقیش دەربكەن". جیا لەمە هێزەكانی لایەنگری حكومەتی سووریا پەلكێشی ئەو ناوچانە دەكرێن كە داعش لە دێرەزوور، لە رۆژهەڵاتی سووریا، كۆنترۆڵی كردوون.

ناوەندی ستراتفۆر پێیوایە هێزەكانی لایەنگری رژێم "هێشتا كاری زۆریان ماوە و لە وڵاتێكی وەكوو سووریا كە لە شەڕدا شەكەت بووە، هەر چەشنە گۆڕانكارییەك لە مەیدانی رووداوەكاندا دەتوانێ هاوسەنگیی هێز بگۆڕێ".

ساڵی 2015 ساڵی بەشداریی راستەوخۆی رووسیا لە جەنگی سووریا بوو، بەڵام ساڵی 2016 ئەو ساڵە بوو كە توركیاش راستەوخۆ لەجەرابلوسەوە هاتە نێو خاكی سووریا و ئێستاش چاوی لەسەر ئەلبابە. پرسیارەكە ئەوەیە ئایا لە ساڵی 2017دا ئەمریكاش بەشداریی راستەوخۆ و بەرفراوانی خۆی لە جەنگی سووریادا رادەگەیەنێ؟

ئەمریكا سەرۆكێكی نوێی هەڵبژاردووە كە ستراتیژێكی نوێ دەگرێتەبەر. بەپێی پێشبینییەكانی ستراتفۆر، لەم ستراتیژە نوێیەدا واشنتن یارمەتییەكانی خۆی بەلای ئەو هێزانەدا دەشكێنێتەوە كە دژی چەكدارانی داعش دەجەنگن، بۆیە چاوەڕێ دەكرێ كۆشكی سپی لە "پشتگیریكردنی هێزە كوردییەكان بەردەوام بێت، بەڵام هاوكارییەكانی خۆی بۆ چەكدارانی ئۆپۆزیسیۆن لە ئیدلیب رادەگرێ".

بە گوێرەی ستراتفۆر ئەم سیاسەتەی ئەمریكا دەكرێ سێ ئاكامی هەبێ:

یەكەم: توركیا، سعودیە و قەتەر هاوكارییەكانی خۆیان بۆ چەكدارانی ئۆپۆزیسیۆن، لەوانەش گرووپە توندڕەوە ئیسلامییەكان، زیاد بكەن.

دووەم: پشتگیرییەكانی ئەم سێ وڵاتە و گوێ خەواندنی ئەمریكا لە شەڕی نێوان ئۆپۆزیسیۆنی و هێزەكانی لایەنگری حكومەت، دەرفەتی گەشەكردن بۆ گرووپە توندڕەوەكانی نێو ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەڕەخسێنێ.

سێیەم: رووسیا دەتوانێت هاوكاری تەكتیكی لەگەڵ ئەمریكا و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بكات، لە كاتێكدا رووسیا دەیەوێ كۆمەڵێك خاڵ لە رۆژئاوا وەربگرێت، لەوانەش لادانی سزاكانی سەر رووسیا كە لەدوای هێرشەكەی سەر كریمیا و رووداوەكانی رۆژهەڵاتی ئۆكراینا بەسەر ئەم وڵاتەدا سەپێنراوە.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا ئەمریكا لە پاڵ نەتەوە یەكگرتووەكان نێوبژیوانی سەرەكی دانوستاندنەكانی چارەسەری قەیرانی سووریا بووە، بەڵام ناوەندی ستراتفۆر دەڵێت دوور نییە رووسیا هەوڵ بدات ئەم شوێنە بە ئەمریكا لەق بكات و خۆی ببێتە نێوبژیوانی سەرەكی نێوان هێزە ناكۆكەكانی سووریا.

توركیا و جەنگی سووریا

بەگوێرەی پێشبینییەكانی ناوەندە ئەمریكییەكە، لە كاتێكدا زلهێزەكانی دیكە سەرقاڵی جەنگی دژی داعش دەبن، توركیا "سنووری نفووز و دەسەڵاتی خۆی لە سووریا فراوانتر دەكات". ئامانج لەمەش رێگرییە لە فراوانبوونی سنووری جوگرافیایی دەسەڵاتی كوردی لە سووریا. چاوەڕێش ناكرێ توركیا لە شاری ئەلباب ئەوبەرتر بچێت. بەڵام لە پاش كۆنترۆڵكردنی ئەلباب، "ئەگەری ئەوە هەیە توركیا بەرەو رۆژهەڵات، واتە شاری منبج، هێرش بەرێت". ستراتفۆر بە دووری نازانێت "توركیا لۆبی بكات بۆ ئەوەی لە جەنگی كۆنترۆڵكردنەوەی رەققە رۆڵێكی گەورەتری هەبێت".

لە بەشێكی دیكەی پێشبینییەكانی ستراتفۆردا هاتووە "توركیا لە ستراتیژەكەی (لە سووریا) هەندێك پاشگەز دەبێتەوە، چونكە توركیا بەردەوام مەترسی ئەوەی لەسەرە كە رەنگە لەگەڵ هێزە كوردییەكانی سووریا و لەگەڵ رووسیا تووشی پێكدادان بێت. هەر بۆیە ئەنقەرە دەبێ فۆكەسی لەسەر پاراستنی پەیوەندیی نزیك لەگەڵ مۆسكۆ و خۆدوورگرتن لە ئاڵۆزتربوونی رەوشی مەیدانیی جەنگی سووریا بێت".

توركیا و عێراق

بەرژەوەندییەكانی توركیا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست تەنیا لە سووریا مەترسی لەسەر نییە، بەڵكو لە عێراقیش ململانێیەكی توند لەنێوان ئەنقەرە و تاران لە ئارادایە. ستراتفۆر پێشبینی دەكات "توركیا سنووری نفوز و كاریگەریی خۆی لە باكووری عێراق پەرەپێبدات". هەوڵەكانی توركیاش لەم پەیوەندییەدا هەتا ئەو شوێنە دەڕۆن كە "سەردەمانێك سنووری ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بوو، واتە شنگال، مووسڵ، هەولێر و كەركووك".

پاش جەنگی مووسڵیش توركیا و ئێران دەكەونە كێبڕكێ بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییەی پاش دەركردنی داعش لە مووسڵ دروست دەبێت. بۆ ئەم مەبەستەش "توركیا وەكیلەكانی خۆی بەهێز دەكات بۆئەوەی خۆی ببێتە دەوڵەتی پشتیوانی عەرەبە سوننەكانی عێراق".

بەڵام ئەم هەوڵانەی ئەنقەرە هەڕەشەی جدی لە پلانی ئێران بۆ دروستكردنی هیلالی شیعی دەكەن كە خاڵی پێكەوە بەستنەوەی بە باكووری رۆژئاوای عێراق و رۆژهەڵاتی سووریادا تێدەپەڕێت. بەپێی ناوەندی ستراتفۆر ئێرانیش دەستەوەستان نابێ، لەبەر ئەوەی "زۆر رێگەی لەبەردەستە بۆ ئەوەی وەڵامی جموجوڵەكانی توركیا بداتەوە".

یەكێك لە رێگەكانیش ئەوەیە ئێران "هانی شیعەكانی بەغدا بدات بەرەنگاری هەوڵەكانی توركیا ببنەوە كە ئێران بە هەوڵێكی داگیركاری لەلایەن توركیاوە ناوی دەبات". ئێران هەروەها دەشێ دەسەڵاتی هەندێك لە لایەنە شیعەكان بەكاربهێنێت بۆ ئەوەی بە زەقكردنەوەی ناوچە كێشە لەسەرەكانی دەوربەری مووسڵ، بەربەست بۆ توركیا دابنێت، ئەمە جگە لەوەی تاران دەتوانێت بە دروستكردنی دووبەرەكی لە نێوان كوردەكانی هەرێمی كوردستان "رێگری لە توركیا بكات".

توركیا و كێشە نێوخۆییەكانی

لەگەڵ هەموو ئەم كێشە دەرەكییانە، توركیا لە نێوخۆش كۆمەڵێك كێشەی گەورەی هەیە: لەلایەكەوە كێشەی شەڕ و پێكدادانی هێزە ئەمنییەكان و گەریلاكان و چەكدارانی هێزە كوردییەكان هەڕەشەیەكی بەردەوامە. لەلایەكی دیكەشەوە چونكە توركیا رۆڵی هەبووە لە بەرتەسككردنەوەی رێگەی هاتوچۆی چەكدارانی داعش، بۆیە چاوەڕێ دەكرێ "لە ساڵی 2017دا ئامانجی سەرەكیی هێرشەكانی ئەم گرووپە بێت.

بەڵام لەم كێشەیە گرنگتر بۆ داهاتووی توركیا، گشتپرسییەكەی تایبەت بە گۆڕینی دەستووری توركیایە كە دەستی سەرۆك كۆمار لە بەڕێوەبردنی وڵات واڵاتر دەكات، حكومەتەكەی پارتی داد و گەشەپێدان لە ساڵی 2017 ئەم گشتپرسییە بەڕێوەدەبات.

لە دوای كودێتاكەی 15/7/2016 هەڵمەتێكی بەرفراوانی دەستگیركردن و هەڵپەساردنی بەرپرسان و ئەندامانی پۆلیس، هێزە ئەمنییەكان و بەڕێوەبەرانی دامودەزگا حكومی و زانستییەكان دەستی پێكرد، ئەم هەڵمەتە وای كردووە ئاسایشی توركیا ئەو سەقامگیرییەی بەر لە كودەتای نەبێت، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی "ئابووریی توركیا لەرزۆك بێت... لەكاتێكدا نرخی لیرە لە بەرامبەر دۆلاردا شكاوە، ئەمەش بەهای قەرزە نێودەوڵەتییەكانی لەسەر ئەنقەرە زیاد كردووە".

هەڵمەتەكانی حكومەت لە دوای كودەتاكەی مانگی تەمووز كاریگەریی زۆر نێگەتیڤی لەسەر دانوستاندنەكانی ئەندامێتی توركیا لە یەكێتیی ئەوروپا دانا. ستراتفۆر پێشبینی دەكات گفتوگۆكانی ئەندامێتی لە نێوان ئەنقەرە و برۆكسل لە ساڵی 2017شدا پێشكەوتنێكی ئەوتۆ بەخۆیەوە نەبینێ.

ئێران و ئەمریكا

بەدەر لە تموحە ناوچەییەكانی لە عێراق، سووریا، لوبنان و یەمەن، ئێران كۆمەڵێك كێشەی هەیە كە كاریگەریی راستەوخۆ لەسەر رەوشی نێوخۆیی ئەو وڵاتە دادەنێن. بە گوێرەی ستراتفۆر، ساڵی 2017 ساڵی تاقیكردنەوەی تەمەنی پەیوەندییەكانی ئەمریكا و ئێران دەبێت. لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا هێزی دەریایی ئێران هەڕەشەی لە هێزی دەریایی ئەمریكی لە كەنداوی عەرەبی كردووە و سیستەمی مووشەكی باڵستیكی تاقیكردووەتەوە. ستراتفۆر چاوەڕێ دەكات ئیدارەی نوێی ئەمریكا لەچاو ئیدارەكەی ئۆباما كاردانەوەی توندتری بەرامبەر ئەمجۆرە كردەوانەی ئێران هەبێت، لە روانگەی تارانیشەوە كاردانەوەی توندتری ئەمریكا "وەكوو پێشێلكردنی رێككەوتنە ئەتۆمییەكە سەیر دەكرێت".

ئەگەرچی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی داهاتووی ئەمریكا، چەندینجار هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوە یان پێداچوونەوە بە رێككەوتنەكەی ڤیەننای كردووە، بەڵام ستراتفۆر بە دووری دەزانێ ئەمە رووبدات. هۆكاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەمریكا "بەرژەوەندییەكی ئەوتۆ لەوەدا نابینێ لە شەڕێكی دیكەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا تێوەبگلێت، بە تایبەتیش لە دژی ئێران. لەلایەكی دیكەوە تاران پێویستی بە بووژاندنەوەی ئابووریی وڵاتەكەیەتی، ئەمەش بەبێ ئاڵوگۆڕی بازرگانی ناكرێت" بۆ ئەم مەبەستەش ئێران پێویستی بە رێككەوتنە ئەتۆمییەكە هەیە.

مانگی ئایاری 2017 هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار لە ئێران بەڕێوەدەچێت، لەم هەڵبژاردنەشدا ئاستی گەشەی ئابووریی ئێران رۆڵی دەبێت لە دیاریكردنی ئاكامی هەڵبژاردنەكە. لەم هەڵبژاردنەدا حەسەن رووحانی، سەرۆك كۆماری ئێران "هەوڵ دەدات لادانی سزا ئەتۆمییەكان و سەقامگیركردنی ئاستی هەڵاوسانی ئابووریی وڵات" وەكوو خاڵێكی پۆزەتیڤ بۆ ئیدارەكەی خۆی بەكاربهێنێ. بەڵام سوپای پاسداران تۆمەتباری دەكەن بەوەی "لە ئاست ئەمریكادا نەرمیی نواندووە و كۆنترۆڵی ئابووریی ئێرانی داوەتە دەست لایەنە نێودەوڵەتی و بیانییەكان".

بەپێی ناوەندە ئەمریكییەكە ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی مانگی ئایار هەرچی بێت، موحافزكارەكان كۆنترۆڵی سیاسەتی ئێران دەكەن. عەلی خامنەیی، رێبەری ئێران، متمانەی بە ئەمریكا نییە، بەڵام دەشزانێ كە وڵاتەكەی پێویستی بەوەیە دەرگای ئابووریی جیهانی لێ بكرێتەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەكانی ستراتفۆر، دوو هۆكار رێگرن لەوەی ئێران بە ئامانجە ئابوورییەكانی خۆی بگات:

یەكەم: دیار نییە رێككەوتنە ئەتۆمییەكە هەتا كەی بەردەوام دەبێت.
دووەم: ئاراستەی سیاسەتی دەرەوەی ئیدارەی نوێی ئەمریكا، كە هەتا ئێستا دیار نییە چۆن دەبێت.

سعودیە و خەونی چاكسازیی نێوخۆیی

سعودیە پێشوازییەكی گەرم لە گرژبوونی پەیوەندییەكانی ئێران و ئەمریكا دەكات كە لە ماوەی ئیدارەی ئۆبامادا زیاتر لە هەموو كاتێك لە یەك نزیك ببوونەوە. چاوەڕێش دەكرێ ریاز هاوشێوەی ئەنقەرە گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە خۆی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بەهێزتر بكات، بۆ ئەوەی رێگە لە فراوانبوونی سنووری نفوزی ئێران یان شیعە لە ناوچەكەدا بگرێ‌.

بەگوێرەی ناوەندی ستراتفۆر، خولیاكانی سعودیە تەنیا نابەسترێتەوە بە رێگریكردن لە بڵابوونەوەی كاریگەری و نفوزی ئێران لە ناوچەكەدا، بەڵكو هەوڵەكانی چاكسازیی لە نێوخۆی وڵاتیش چڕتر دەكاتەوە.

ناوەندی ستراتفۆر پێشبینی دەكات چاكسازییەكانی حكومەتی سعودیە زیاتر لەسەر كەرتی ئابووری وڵات چڕدەكرێنەوە و بەو رادەیە چاكسازی كۆمەڵایەتی ناگرنەوە. چونكە "بچووكترین چاكسازی كۆمەڵایەتی دەتوانێ ناكۆكی لە نێوان دامەزراوەی ئاینی سعدیە و ئالی سعوددا دروست بكات".
رووسیا و ئەوروپا

ناوەندی ستراتفۆر پێشبینی دەكات ساڵی 2017 ساڵی دەرفەت بێت بۆ رووسیا. یەكێك لە دەرفەتەكانیش لادان یان كەمكردنەوەی سزاكانی ئەوروپایە لەسەر رووسیا. بۆ ئەم مەبەستە، مۆسكۆ چاودێری ئاكامی هەڵبژاردنەكانی ئەڵمانیا، فەرەنسا و هۆڵەندا دەكات، لەم هەڵبژاردنانەشدا پشتگیری لە "دژەكانی دامەزراوەی باوی وڵات و ئەو لایەنانە دەكات كە بەرامبەر یەكێتیی ئەوروپا بەدگومانن"، لە پاڵ ئەمەش "بە هێرشی سایبیری و هەڵمەتی پڕوپاگەندە دووبەرەكی و ناكۆكییەكانی نێو یەكێتیی ئەوروپا تۆختر دەكاتەوە".

هەڵبەت هەر ئێستاش بۆچوونی جیاواز سەبارەت بە پەیوەندییەكانی رووسیا و ئەوروپا هەیە. بە گوێرەی ناوەندە ئەمریكییەكە "فەرەنسا، ئیتاڵیا، نەمسا و یۆنان خوازیاری پەیوەندییەكی هاوسەنگترن لەگەڵ رووسیا، بەڵام وڵاتانی دیكە كە دەشێت لە هەمبەر هێرشی راستەوخۆی رووسیادا بن، لەوانەش پۆڵەندا، رۆمانیا، سوید و وڵاتانی باڵتیك، هەوڵی لێكنزیكبوونەوە دەدەن، بۆ ئەوەی بە هەوڵی هاوبەش، رێگە لە هێرش یان دەستدرێژیی رووسیا بگرن". ئەڵمانیا رێگەیەك دەگرێتە بەر كە دەكەوێتە نێوان ئەو دوو رێگەیە.

بەپێی پێشبینییەكانی ناوەندە ئەمریكییەكە، هەڕەشەكانی سەر مانەوەی یورۆزۆن لە ساڵی 2017دا دەگاتە ئاستێكی مەترسیدارتر، بە جۆرێك "هەڕەشەی جدیتر لەسەر ئەو دامەزراوە ئەوروپییانە دروست دەبێت كە كاروباری كیشوەرەكە بەڕێوەدەبەن".

ماوەی چەند ساڵێكە هێزە ناسیۆنالیستەكان لە ئەڵمانیا، فەرەنسا و ئیتاڵیا هێز كۆدەكەنەوە، ئەم هێزانە "ئەگەر نەتوانن لە هەڵبژاردنەكانیشدا سەربكەون، دەتوانن كاریگەری لەسەر بڕیارەكانی نوخبەی سیاسی و ئیداریی وڵاتەكەیان دابنێن. واتە داوا بكەن سەروەری بۆ حكومەتە نیشتمانییەكان بگەڕێتەوە، بەمەش كردارەكان زیاتر گوزارشت لە روئیای دەوڵەتەكان بكات، نەك یەكێتی ئەوروپا".

ستراتفۆر پێشبینی دەكات پرسەكانی "ئاسایش و كۆچبەران لە هەڵبژاردنەكانی وڵاتانی ئەوروپیدا رۆڵی سەرەكی بگێڕن، بە تایبەتیش لە هەڵبژاردنی ئەڵمانیادا"، هەروەها ئەگەر ئەڵمانیا هەوڵ بدات رۆڵێكی یەكلاكەرەوە لە ئەوروپا بگێڕێت، بەمە حكومەتە بەرهەڵستكارەكانی یەكێتییەكە هەڕەشەی پابەند نەبوون بە بڕیارەكانی یەكێتییەكە دەكەن، لە ئاكامیشدا ئەڵمانیا ناچار دەبێت كۆمەڵێك چاكسازی لە بەرژەوەندی ئەو حكومەتانە لە نێو یەكێتیی ئەوروپادا قەبووڵ بكات.

سەبارەت بە بەریتانیا و دەرچوونی لە یەكێتیی ئەوروپا، ناوەندە ئەمریكییەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە "چیدی كێشەكە ئەوە نییە ئاخۆ بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا جودا دەبێتەوە یان نا، بەڵكو كێشەكە پەیوەندیدارە بە چۆنێتی دەرچوونەكە"، لە كاتێكدا پەرلەمانی بەریتانیا داوا دەكات "لەم پرسەدا قسە و كاریگەری زیاتری هەبێ".

ناوەندی ستراتفۆر چاوەڕێ دەكات بەریتانیا هەوڵ بدات رێككەوتنی بازرگانیی ئازاد لەگەڵ یەكێتیی ئەوروپادا واژۆ بكات، لە هەمان كاتدا سەربەخۆیی خۆی لە بواری سیاسەتی كۆچبەریدا بپارێزێت. بەڵام دووریش نییە بەریتانیا و یەكێتیی ئەوروپا رێككەوتنێكی كاتی بكەن، بۆ ئەوەی هەردوو لایەن كاتێكی زیاتریان بەدەستەوە بێت بۆ یەكلاكردنەوەی پرسە هاوبەشەكان، لەوانەش پێگەی هاووڵاتیانی ئەوروپی لە بەریتانیا و پێگەی بەریتانییەكان لە وڵاتانی ئەوروپی. بە گوێرەی پێشبینییەكانی ستراتفۆر، گەورەیی قەبارەی پرسەكان وادەكات "بڕیارە گرنگەكان بۆ 2018 دوابكەون".

7282 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Avin | 26/09/2017 06:19:45 ص
گڕینگ ئویه‌ پڕۆسه‌ رفراندوم سه‌رکه‌ڤتی بۆ ،کورد ئاشتی خۆازیین ؛ زۆڵمیش قه‌بۆڵ ناکه‌یین
ئازاد كه ريم | 26/09/2017 07:01:08 ص
منو خيزانةكةم دانيشتووي البحرين ن بة ئةسل خةلكي خورماتوو ين بروا دةكةم ئيمة يةكةم كورداني وولاتاني عةرةب و كةنداو بين بة بةلي بؤ دةنكدان بؤ سةربةخويي...
129 هەزار جار هەوڵی هاككردنی سایتی كۆمسیۆن دراوە
| 3 کاژێر لەمەو بەر | (2)
ئومید | 26/09/2017 06:10:21 ص
ئه م ده سکه وته گه وره پیروزه له ته واوی کوردستان هه ر بژین
اسماعیل | 26/09/2017 06:46:52 ص
سلاو، هه له بجه ده بیت به 101%
باشووری كوردستان سەربەخۆیی هەڵبژارد
| 3 کاژێر لەمەو بەر | (2)
Rebwar | 26/09/2017 06:45:02 ص
Dastxosh, hiwadarin baraw sarkawtn hangaw bnein
شەڕ و نیوەشەڕ هەر یەكە
| 3 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Ranja | 25/09/2017 11:35:15 م
Slaw la sherakay hawler mandw nabe barasty helak bwe shayane rezgrtneke zor gawrayt kak kosrat
 هەنگاوە نیشتمانی و دیبلۆماسی و سیاسییەکانی کۆسرەت رەسول لە گشتپرسیدا
| دوێنێ کاژێر 12:55 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

کچێک ئاهەنگی رۆژی لەدایکبوونی دەباتە بنکەیەکی دەنگدان 4 کاژێر لەمەو بەر |

کچێک ئاهەنگی رۆژی لەدایکبوونی دەباتە بنکەیەکی دەنگدان

ژنێکی تەمەن 93 ساڵ دڵی بۆ ئەوە لێدەدات دەوڵەتی زۆرتر
پیر و پەککەوتەکانی سلێمانی تینوێتی سەربەستییان شکاند 6 کاژێر لەمەو بەر |

پیر و پەککەوتەکانی سلێمانی تینوێتی سەربەستییان شکاند

زۆربەی بەشداربووانی پرۆسەی گشتپرسییان پێکدەهێنا زۆرتر
0.656 seconds