وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

پەرلەمانی عێراق نەیتوانی دەنگ لەسەر هەشت وەزیرەکە بدات

لەلایەن هەڵکەوت عەزیز 4/12/2018
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق - وێنە؛ رووداو
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق - وێنە؛ رووداو

رووداو - بەغدا

پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، پەرلەمانی عێراق نەیتوانی دەنگ لەسەر هەشت وەزیرەکە بدات و کۆبوونەوەکەش بۆ رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دواخرا. 

کاژێر 06:00

جارێکی دیکە زەنگی چوونە ژوورەوەی پەرلەمانتاران لێدرا و پەرلەمانی عێراق لە دواخستنی کۆبوونەوە پاشگەزبووەوە.

هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق لە بڕیاری دواخستنی کۆبوونەوەکە بۆ رۆژی پێنجشەممە پاشگەزبووەوە و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ کۆبوونەوە چاوەڕێی تەواوبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران دەکات.

کاژێر 05:45 

پەیامنێری رووداو رایگەیاند، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژی پێنجشەممە 6-11-2018، دواخرا. 

04:50 خولەک: 

پەیامنێری رووداو لە بەغدا گوتی، دوای دەستپێکردنی دانیشتنەکە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ ماوەی 30 خولەک دواخرا و بڕیارە جارێکی دیکە کۆبوونەوەکە دەستپێبکاتەوە.

04:30 خولەک:

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە بەربژێرەکانی هەشت وەزارەتی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی دەستیپێکرد.

هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، لە دانیشتنەکەدا 168 پەرلەمانتار ئامادەن و بڕیارە دەنگ لەسەر ئەو هەشت بەربژێرە بدرێ کە عادل عەبدولمەهدی رەوانەی پەرلەمانی کردوون بۆ ئەوەی کابینە وەزارییەکەی تەواوبکات.

لەسەرەتای کۆبوونەوەکە، پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکانی یەکێتی، سائیروون، نەسر و حیکمە بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد. بەشێک لە لایەنە شیعەکان دژی بەربژێرکردنی فالح فەیازن بۆ وەزیری ناوخۆ، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش داوای وەزارەتی دادی دەکرد، بەڵام عادل عەبدولمەهدی دادوەر دارا نوورەدین-ی بۆ ئەو پۆستە بەربژێر کردووە.

ناوی بەربژێری وەزارەتەكان:

- فالح فەهد فەیسەل فەیاز، وەزیری ناوخۆ
- فەیسەل جەربا، وەزیری بەرگری. 
- قوسەی عەبدولوەهاب سوهێل، وەزیری خوێندنی باڵا.
- د. سەبا خەیرەدین تائی، وەزیری پەروەردە.
- د. عەبدولئەمیر حەمدانی، وەزیری رۆشنبیری.
- هەنا‌و عەمانوئێل گۆرگیس، وەزیری كۆچ وكۆچبەران.
- د. نوری ناتق دلێمی، وەزیری پلاندانان.
- دادوەر دارا نوردەین، وەزیری داد.

بڕیاربوو ئەمڕۆ (سێشەممە 4-12-2018) پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر ئەو هەشت وەزیرە بدات کە لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە سیڤییەکانیان پێشکەشکرابوو، بەڵام بەهۆی ناکۆکی سیاسی و رێکنەکەوتن لەسەر بەربژێرەکان بەشێک لە فراکسیۆنەکان دانیشتنەکەیان بایکۆت کرد و دواتر بڕیاردرا کۆبوونەوەی داهاتوو، رۆژی پێنجشەممە ئەنجام بدرێت.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 


کۆمێنتەکان

 
جمال مەلاقەرە | 4/12/2018
برادەرێکم ووتی برادەرێکی بەسرایی شیوعیم گێڕایەوەو ووتی لەدوایی ساڵی ۱۹۷٥ لەناوچەی ئامێدی عەسکەربووم، ڕۆژێکیان لەنزیک سەربازگەکەمان کەوتمە دواندنی شوانێکی کورد و بۆ زانینی ڕای خەڵکی کوردستان دەربارەی حکومەتی بەعس، بەشێوەی بەعسیەکان شوانەم دوواند، هەرچی باسی دەسکەوتەکانی حیزبی بەعسم دەکرد، شوانەکە بەبێ دەنگی تەنها سەری بۆ دەلەقاندم ، هەتا گەیشتمە سەر حوکمی زاتی. شوانەکە لە پڕ هاتە وەڵام و عارەبیەکی شڕ ووتی شنو شنو حوکمی زاتی تیزی....بەڵام ئێوەش کە باسی یەکڕیزی ناومالی کورد بکەن دەبێ هەڵوێستی ئەم شوانە بێننەوە بەرچاوی خۆتان
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:03:40 ص
هه‌ زار ڕه حمه ت له گۆڕتان بەشیر موشیر و مامۆستا نه به ز .
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| دوێنێ کاژێر 10:13 | (2)
Hawas kakaey | 10/12/2018 10:20:17 ص
توركمانه كان پشتيان به توركيا قايمه ،مه سيحيه كان پشتيان به ئه مريكا قايمه ، ئه ى كاكه يى داماو پشت به كى ببه ستيت بو ئه وه ى وزاره تى ...
رووداو پشکی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات
| دوێنێ کاژێر 08:52 | (1)
كاميران بامه رنى | 09/12/2018 01:52:07 ص
وهگرتنی خه لاتی روزنه مه وانی UN پیروزت بئت هه رسه رکه وتوییت. بابه ته که ت زور گرنگ و له جئگا و کاتی خویدایه هیفیدارم لایه نه به رپرس و هه مو کوردیک...
فرهاد | 10/12/2018 09:28:46 ص
كاك مةجيد دةستت خوش بةراستي ئةوةى جنابت و نامو لةو جةند سالةى رابردوو كردتان تايبة ت لة ماوةى شةرى داعش بة ناسان\نى كور ئةو بة ناو فةرمانكةى...
ئەو دەرفەتەی کە کورد خەریکە لەدەستی دەدات
| 5/12/2018 | (9)
ئەختیار یارئەحمەد بەگ | 09/12/2018 10:26:56 ص
زۆر بە داخەوە بۆ دواماڵئاوایی گەورە پیاو مامۆستای خەمخۆری ڕاستەقینەی خەباتی کوردایەتی دکتۆر جەمال نەبەز. هەموومان مەبەستم نوخبەی ڕۆشنفکر، خەمخۆرانی...
Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:11:52 ص
بلیمه تێک ماڵ ئاوایی لێ کردین ، ڕۆحت شاد .
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز کۆچی دواییکرد
| 8/12/2018 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 ئەمساڵ لە ئەمریکا ژمارەی حاڵەتەکانی ئیفلیجی منداڵان زیادیکردووە 5 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمساڵ لە ئەمریکا ژمارەی حاڵەتەکانی ئیفلیجی منداڵان زیادیکردووە

د. تۆماس کلاک: نەخۆشیی ئیفلیجی منداڵان دەگمەنە، زۆرتر
 نەخۆشخانەی چارەسەری قوربانییانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکرێتەوە دوێنێ کاژێر 11:24 |

نەخۆشخانەی چارەسەری قوربانییانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکرێتەوە

لە مانگی داهاتوو دەستبەکارکردن لە نەخۆشخانەکە زۆرتر
0.156 seconds