وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

بەشێکی دانیشتووانی موسڵ دەگەڕێنەوە

لەلایەن رووداو 5/1/2017
مەترسی لەسەر گەڕەکەکانی قودس و کەرامە نەماوە

رووداو- هەولێر

پێچەوانەی لێشاوی ئاوارەکان خەڵكی موسڵ ئەوانەی ناوچەکانیان لەدەستی داعش دەرهێندراوە دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان، بەڵام خزمەتگوزاری لە ناوچە کۆنتڕۆڵکراوەکان کەمە و رەوشی خەڵکیش خراپە.

لەگەڵ ئەوەش دژە تیرۆری عێراق رایدەگەیەنێت "مەترسی لەسەر گەڕەکەکانی قودس و کەرامە لە موسڵ نەماوە و خەڵک دەتوانن بگەڕێنەوە".

هێشتا شەقامەکانی موسڵ بۆنی شەڕیان لێدیت و سەرباز و ئۆتۆمبیلی سەربازی لە شەقامەکان بڵاوەیان کردووە، بەڵام ئەوە نەبووەتە بەربەست لەبەردەم گەڕانەوەی دانیشتووانی ئەو شارە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

ئەفسەرێکی هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هێزەکانی دژە تیرۆر دەستیان کردووە بە پاککردنەوەی شەقام و شوێنە گشتییەکان لە بۆمب و تەقەمەنی، سوپاس بۆ خوا ئێرە تەواو پارێزراوە، ناوچەی پیشەسازی کۆنترۆڵکراوەتەوە، بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیێنین کە دانیشتووانی گەڕەکەکانی قودس و کەرامە دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان". 

سەرباری نەبوونی خزمەتگوزاری پێویست، بەڵام خەڵکی ئەو شارە نۆرەیان گرتووە لەبەر دەم گرووپێکی سەربازی سەر بە سوپای عیراق تاوەکو پشکنینیان بۆ بکریت و بگەڕینەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆیان، لەو شارەی کە نزیکەی سێ مانگە شەڕ تێیدا بەردەوامە.

ئەوانەی دەگەڕێنەوە خەڵکی ئەو بەشەی موسڵن کە پێشتر لە ترسی پێکدادانی نێوان چەکدارانی داعش و سوپای عێراق ماڵەکانیان جێهێشتبوو بەرەو ناوچەکانی دەورووبەری موسڵ و هەرێمی کوردستان، بەڵام ئێستا کە گەڕەکەکانیان کۆنترۆڵکراوەتەوە، کات بەفیڕۆ نادەن بۆ گەڕانەوە بۆ ئەو ژیانەی کە بەر لە هاتنی داعش بۆ ئەو شارە هەیانبوو.

 عەبدولکەریم محەممەد، دانیشتوویەکی شاری موسڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سوپاس بۆ خوا ئێمە دەگەڕێینەوە، ئێستا ماڵەکانمان بە تەواوی کۆنترۆڵکراونتەوە ئەمەش بەهۆی قارەمانی هێزە عێراقییەکانەوەیە، ئێمە لە ماڵەکانمانین، سوپاس بۆ خوا، هیوای ژیانێکی خۆش بۆ خەڵکی موسڵ و عێراق دەخوازین". 

رۆژی 17ی تشرینی یەکەم ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ بە بەشداریی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بەهاوکاریی و پشتیوانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا دەستیپێکرد، لەگەڵ ئەوەی هێزە عێراقییەکان لە پیشڕەوییەکانیان بەردەوامن، بەڵام تاوەکو ئێستا ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامە. 

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 22/05/2017 08:32:57 ص
به‌ڕاشكاوی ئه‌مانه‌ زۆر باش دیارن گێن بۆ چی جیهه‌تێك یان حیزبێك ئه‌م توجاره‌ته‌ ده‌كه‌ن وه‌ زۆر به‌ڕاشكاوی ده‌یڵێم كوردستانی باشور تێك ده‌ده‌ن...
 لە کەرکووک سزای لەسێدارەدان بۆ حەوت بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەردەچێت
| دوێنێ کاژێر 09:54 | (1)
ره شید | 22/05/2017 06:58:27 ص
کا ک هیمن ده ستت خوش با یه کیه تی کیسه بو میراته که ی کاک نوشیروان هه لنه دروی! گورانی بو هه ل نالوشری!و هه روه ها با که سیش پی وانه بی به زه عیف...
گۆڕان پاش نەوشیروان
| دوێنێ کاژێر 09:20 | (1)
Jangi | 21/05/2017 08:36:53 م
به ريزم ئه مه نريت نيه ئه م فه رزه خودا واجبي كرديه بو پاك كردنه وه ي ماله كه ت
عەلی قەرەداغی دروستکردنی سندووقی زەكاتی لە كوردستان راگەیاند
| 21/5/2017 | (1)
Sarkawt | 21/05/2017 10:54:56 ص
خوا بوى قه ره بو كاته وه
ئەم جۆرە تەڵانەش هەن
| 21/5/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

سعودیە لەبارەی رەمەزان ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە 10 کاژێر لەمەو بەر |

سعودیە لەبارەی رەمەزان ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی ئەوقافی کوردستان پێشبینی بۆ یەکەم رۆژ زۆرتر
لە دووکان دەستبەسەر پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا 11 کاژێر لەمەو بەر |

لە دووکان دەستبەسەر پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا

لە سەرەتای ئەمساڵەوە 84 کەس دەستگیرکراون زۆرتر
0.422 seconds