وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

له‌ به‌غدا كەنیسەیەکی سریانه‌كان بۆ دروستكردنی مۆڵێكی بازرگانی ده‌ڕووخێندرێت

لەلایەن هێمن عەساف 5/1/2019
كەنیسەی كاسیۆلیكی سریانه‌كان له‌ ناوه‌ڕاستی به‌غدایه‌
كەنیسەی كاسیۆلیكی سریانه‌كان له‌ ناوه‌ڕاستی به‌غدایه‌

رووداو-به‌غدا 

له‌ به‌غدا كار ده‌كرێت بۆ رووخاندنی كەنیسەیەکی مێژوویی سریانه‌كانی عێراق، بەمەبەستی دروستكردنی مۆڵێكی بازرگانی. ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکەش هۆشداری ده‌دات له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌. 


فه‌رحان قاسم، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌غدا به ‌تۆڕی میدیایی رووداو راگه‌یاند "کەنیسەکان مۆركێكی شارستانی و مێژوویین و ره‌نگدانه‌وه‌ی تێگه‌یشتن و هزری فره‌ره‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقین و پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك رێزی لێ بگرێت". فەرحان قاسم هۆشداریدا له‌ هه‌وڵی رووخاندنی كەنیسەی كاسیۆلیكی سریانه‌كان كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی به‌غدایه‌ و جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "سووكایه‌تیكردن به‌ كەنیسەکان به‌ئه‌ندازه‌ی ده‌ستدرێژیكردنه‌ بۆ سه‌ر مێژووی عێراق و خه‌ڵكه‌ ره‌سه‌نه‌كه‌ی". 

ئه‌م ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌غدا راشیگه‌یاند "ده‌ستكردن بۆ رووخاندنی كەنیسە و دروستكردنی مۆڵێكی بازرگانی وه‌به‌رهێنان، یه‌كێكه‌ له‌ ژماره‌ پیلانگێڕییه‌ به‌ به‌رنامه‌ داڕێژراوه‌كان كه‌ پێشتر له‌ رووخاندنی ژماره‌یه‌ك خانووبه‌ره‌ی ئاسه‌واریی مێژوویی سه‌ریهه‌ڵدابوو كه‌ دواتر شوێنه‌كانیشیان كرانه‌ زبڵخانه‌". 

له‌باره‌ی رێگریكردن له‌ هه‌وڵی رووخاندنی ئه‌م كەنیسەیە‌، فه‌رحان قاسم گوتی "ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌غدا ته‌نیا سەرقاڵی ناكۆكی و ململانێی سیاسی نێوان لایه‌نه‌كانیانن. ده‌بێ ئه‌م ناكۆكیانه‌ وه‌لابنرێن و هه‌ڵوێستێكی تووند و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بگیرێنه‌به‌ر بۆ رێگریكردن له‌و كه‌سانه‌ی هه‌وڵی ئه‌نجامدانی رووخاندنی كەنیسەکانی به‌غدا ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها ده‌بێ به‌ر له‌و لایه‌نانه‌ش بگیرێن كه‌ له‌ پشت ئه‌م هه‌وڵانه‌دان". ‌   

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا چالاكوانان و به‌شێك له‌ كریستیانه‌كان، ژماره‌یه‌ك وێنه‌یان له‌ دوایین دۆخی كەنیسەکە گرتووه‌ و بڵاویانکردووەتەوە‌. 

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئۆکراینا بەڕێوەدەچێت 16 کاژێر لەمەو بەر |

گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئۆکراینا بەڕێوەدەچێت

ئەمریکا: هەرکەسێک لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردرێت، زۆرتر
هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر هاوکاریی بەسرە دەکات دوێنێ کاژێر 11:37 |

هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر هاوکاریی بەسرە دەکات

بەسرە بووەتە ناوەندی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە زۆرتر
یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان رەخنە لە حکومەت دەگرن  18/4/2019 |

یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان رەخنە لە حکومەت دەگرن

1197 یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکان دامەزرێندراون زۆرتر
0.422 seconds