وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

عەبادی لە پاریس لەگەڵ تۆتاڵی فەرەنسی و کۆمپانیایەکی سەربازی کۆبووەوە

لەلایەن نەهرۆ محەممەد 5/10/2017
"تۆتاڵ دەخوازێت کارەکانی لە عێراق فراوان بکات"

رووداو - هەولێر

عەبادی لە پاریس لەگەڵ کۆمپانیاکانی تۆتاڵی نەوتی فەرەنسی و کۆمپانیای تالاس کۆبووەوە. تۆتاڵ خواستی فراوانکردنی کارەکانی لە عێراق دەربڕیوە.

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە شوێنی مانەوەی خۆی لە پاریس لە دوو دیداری جیادا  لەگەڵ هەریەک لە پاتریک کاین، سەرۆکی کۆمپانیای تالاس بۆ کەلوپەلە سەربازییەکان، هەروەها پاتریک بیونیە، بەڕێوەبەری کۆمپانیای تۆتاڵی نەوتی فەرەنسی کۆبووەوە.

بەپێێ راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە دیداری یەکەمدا پرسی پێداویستییە سەربازییەکان و بەهێزکردنی تاواناکانی پڕچەککردن و ئامێر و کەلوپەلە سەربازییەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە، بەمەبەستی درێژەدان بەشەڕی داعش و پاککردنەوە ناوچەکان لە بۆمب و پاشماوەکانی جەنگ.

لە دیدارێکی دیکە، بەڕێوەبەری کۆمپانیای تۆتاڵی نەوتی، خواستی کۆمپانیاکەی لە فراوانکردنی وەبەرهێنانی  نەوتی و گازی لە عێراق دەربڕیوە.

بەپێی راگەیێندراوەکەی نووسینگەی عەبادی، کۆمپانیاکە دووپاتیکردووتەوە، دەخوازێت مامەڵە لەگەڵ حکومەتی ناوەندی بکات و پرۆەژەکانی بۆ پشتوانییکردن لە ئابووری عێراق پەرەپێبدات.



ئێوارەی رۆژی چوارشەممە حەیدەر عەبادی بە یاوەری شاندێکی باڵا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە  پاریس-ی پایتەختی فەرەنسا و سەردانەکەش یەک رۆژ دەخایەنێت. سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئەمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسایە.

دوای ئەنجامدانی گشتپرسی باشووری کوردستان، ئەوە یەکەمین سەردانی حەیدەر عەبادییە بۆ دەرەوە وڵات. 

چەند رۆژێک پێش گشترسییەکە، سەرۆکی فەرەنسا پەیوەندی بە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دوای گشتپرسیش پەیوەندی بە عەبادی کردبوو. هەرچەندە عەبادی پێشتر رایگەیاندبوو سەردانەکەی بۆ فەرەنسا پەیوەندی بە گشتپرسییەوە نییە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت، گشتپرسی مژارێکی سەرەکی نێوان عەبادی و ماکرۆن بێت و رەنگە لەوبارەوە ماکرۆن دەستپێشخەری هەبێت.

وەزیرانی کۆچ و کۆچبەران، بەرگری، نەوت، کشتوکاڵ، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پیشەسازی و کانزاکان و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان یاوەری شاندەکەی عەبادی دەکەن.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 22/01/2018 10:52:36 ص
ته جروبه و رووداوه کانی باشووری کوردستان ئه م راستیه مان بو مسوگه رده کا که باشترین ریگه بو کورده کانی سوریا ئه وه یه ده س به دانوستانی جیدی و به هه...
عەفرین لەبەردەم ‌هەڕەشەی جەنگ و کاولکاریدا
| دوێنێ کاژێر 09:12 | (1)
ر ه شید | 22/01/2018 10:42:38 ص
ده س خوش ، سالیانیکی دور و دریژ ئیران به حکوومه ته که ی حه مه ره زاشاشه وه پشتیوان و شه ریکی ستراتیجیکی کوردی عیراق بوو و به لام له سالانی دواییدا...
تاران نیوەی رێگایە
| دوێنێ کاژێر 09:02 | (1)
Haval | 21/01/2018 01:49:30 م
دەست خۆش بەڕاستی واقعیانە بوو من زۆر دڵنیام سەدامی دیکتاتۆر و قەزافی و عەلی عبدالله سالح و هاوشێوەکانی لەگەڵ دارودەستەکانیان هەمان گفتوگۆیان هەبووە...
Nabaz Qdir
Nabaz Qdir | 22/01/2018 07:24:30 ص
dast xosh zor jawan mamalat lagal daqakat krdwa
خاوەنشكۆ
| 21/1/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لوبنان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خەزعەلی دەردەکات 6 کاژێر لەمەو بەر |

لوبنان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خەزعەلی دەردەکات

"بە رێگەی نایاسایی چووەتە لوبنان" زۆرتر
لە چەمچەماڵ ئاڕ پی جییەک بە ماڵی بەرپرسێكی ئەمنییەوە نرا 7 کاژێر لەمەو بەر |

لە چەمچەماڵ ئاڕ پی جییەک بە ماڵی بەرپرسێكی ئەمنییەوە نرا

"بەپێی یاسا نابێت ئەو جۆرە چەكە لەلای كەسی مەدەنی زۆرتر
0.406 seconds