وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

عەبدولوەهاب ساعدی: گەڕەکی موسەننا بەتەواوەتی کۆنترۆڵکراوەتەوە

لەلایەن رووداو 7/1/2017
"شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی لای چەپی موسڵ لە کۆتا رۆژەکانیدایە"

رووداو - هەولێر

هێزەکانی سەر بە دەزگای دژەتیرۆری عێراق گەڕەکی موسەننایان لە موسڵ بەتەواوەتی کۆنترۆڵکردەوە و فەرماندەیەکیدژەتیرۆری عێراق دەڵێت: "شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی لای چەپی موسڵ لە کۆتا رۆژەکانیدایە".


عەبدولوەهاب ساعدی فەرماندە لە هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق بە رووداوی راگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە رووباری خۆسەر ببڕن و گەڕەکی موسەننا بە تەواوەتی کۆنترۆڵبکەنەوە و ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی داعشیش بکوژن.

ساعدی دەشڵێت، شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی لای چەپی موسڵ لە کۆتا رۆژەکانیدایە و بەمنزیکانە یەکلایی دەکرێتەوە. هاوکات هێزەکانی دژەتیرۆر بەشێکی زۆری گەڕەکی وەحدە و شووقەکانی گەڕەکی حەدبایان کۆنترۆڵکردووەتەوە.

شەڕی هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق و چەکدارانی داعش لە گەڕەکی وەحدەی شاری موسڵە، بەشێکی زۆری گەڕەکەکە کۆنترۆڵکراوەتەوە.

هێزەکانی سەر بە دەزگای دژەتیرۆری عێراق رووباری خۆسەریان بڕیوە و گەڕەکی موسەننایان بەتەواوەتی کۆنترۆڵکردووەتەوە، فڕۆکە جەنگییەکانیش بەردەوام بۆردوومانی بنکەکانی داعش دەکەن.

عەبدولوەهاب ساعدی، فەرماندەی فرقەی سێی هێزەکانی دژە تیرۆر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: " هێزەکانی دەزگای دژەتیرۆر توانیان رووباری خۆسەر ببڕن و گەڕەکی موسەننا-مان بەتەواوی کۆنترۆڵکردووەتەوە، ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆریستان کوژراون، ئارامی و ئاسایش بۆ هاونیشتمانیانی گەڕەکەکە گەڕاوەتەوە، پشت بەخوا ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو کۆنترۆڵکردنەوەی گەڕەکەکانی دیکە"

ئێستا هێزە عێراقییەکان بەرەو ناوچەی گەراجی باکووری موسڵ لە پێشڕەویدان، فەرماندەیەکی دژە تیرۆری عێراقیش دەڵێت: "شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی لای چەپی موسڵ لە کۆتا رۆژەکانیدایە". 

عەبدولوەهاب ساعدی، فەرماندەی فرقەی سێی هێزەکانی دژە تیرۆر گوتی: "مەودایەکی کەمی ماوە، ئێستا لە گەڕەکی موسەنناین، ئاراستەکەی لە رۆژهەڵاتەوە بۆ رۆژئاوا نییە بە ئاراستەی باکوورە، بەگشتی مەودایەکی کەمی ماوە پشت بەخوا شەڕی بەری چەپ لە رۆژەکانی کۆتاییدایە"

هێزە عێراقییەکان لە پێشڕەویدان، ئامانجیشیان ئەوەیە کە لە چەند کاژێری داهاتوودا بگەنە سەر رووباری دیجلە، بۆ ئەوەی تا رادەیەک بەری چەپی شاری موسڵ کۆنترۆڵبکەنەوە و پێگەی خۆیان لەنێو شارەکەدا قایمتر بکەن.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

عبدالله | 23/04/2017 08:55:04 ص
بيويستة تةنها بو كارمةندانى خاوةن بروانامة بكريتةوة جونكة سالانيكة خزمةت ئةكةن و بسبورن لة بوارةكانيان
Zozan | 23/04/2017 12:59:52 م
خو له که بو کج ده بێت و من په یمانگا ته واو کردوه
وەزارەتی ناوخۆ 300 دەرچووی زانکۆ و ئامادەیی دادەمەزرێنێت
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (2)
mamkak | 23/04/2017 09:08:35 ص
ئەمە توێكڵ نييە؛ ئەمە قەپێلكە چونكە توێكڵ بە کوردب دەکاتە (ناوك) واتا كڕۆكى ميوە.
ئالان داوود | 23/04/2017 11:38:29 ص
دەبێ توێکڵە هێلکەکەن لە سپێنەو زەردێنە پاکبکرێنەوە ئنجا بخرێتە ناو فڕنێك بۆ ماوەی ۱۰ تا ۱٥ خولەك بەپلەی گەرمی ۹۰ ، دوای ئەوە بیهاڕین و ببێتە ئارد....
چیدیکە توێکڵی هێلکە فڕێمەدەن؛ بیخۆن
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (2)
Aras Y | 23/04/2017 10:51:37 ص
وه‌رگرتنی ئه‌م باجه‌ چ سودێکی ده‌بێت بۆ فه‌رمانبه‌ره‌که‌ جارێ وه‌رن ئه‌مه‌ شی بکه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌م خه‌ڵکه‌، وه‌ پێویسته‌ روونکردنه‌وه‌ی باش وه‌ له‌...
وەرگرتنی باجی كەسی لە کەرتی تایبەت بەشێوازی نوێ‌ دەستپێدەكات
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (1)
بۆتان | 22/04/2017 06:40:01 م
ده ستان خوش روداو، به‌لام من پیم باشه‌ له‌ باتی وشه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی، ته‌نها وشه‌ی (كه‌نداو) به‌كاربهینن. بو ئه‌وه‌ی بی لایه‌نی خوتان بپاریزن.
 رووداو لەسەر یەکێک لە گەورەترین کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا
| دوێنێ کاژێر 09:25 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە کوردستان کار بۆ رێکخستنی 7 کاژێر لەمەو بەر |

لە کوردستان کار بۆ رێکخستنی "دیداری پزیشکان" دەکرێت

بۆ گەنگەشەی گرفتەکانیان و چارەسەرکردنیان زۆرتر
پارتی و یەکێتی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان پێکدێنن 7 کاژێر لەمەو بەر |

پارتی و یەکێتی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان پێکدێنن

بەئامادەبوونی بارزانی کۆبوونەوە زۆرتر
هەڵەی تەندروستی و کەتنی سیستم 8 کاژێر لەمەو بەر |

هەڵەی تەندروستی و کەتنی سیستم

لە دنیای پزیشكیدا شتێک نییە بەناوی گرەنتی زۆرتر
0.25 seconds