وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

باڵیۆزی ئەمریکا: ئابڵۆقەی کوردستان بە کردار جێبه‌جێ نه‌كراوه

لەلایەن نەهرۆ محەممەد 6/10/2017
دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق
دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق

رووداو- هەولێر

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، دەڵێت: "ئابڵۆقه‌ی ئابووری کوردستان ته‌نیا له‌ راگه‌یاندنه‌كاندا باسی لێكراوه‌ و بەکردار جێبه‌جێ نه‌كراوه". گوتیشی: "له‌ نیگه‌رانییه‌كانی به‌غدا له‌باره‌ی گشتپرسییه‌وه‌ تێده‌گه‌ین و هه‌روه‌ها له‌ نیگه‌رانییه‌كانی كوردیش تێده‌گه‌ین".

دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دیدارێکی بۆ رۆژنامەڤانان رێکخستبوو کە پەیامنێری رووداو ئامادەی بوو. باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئاماژەی بە دەستپێشخەرییەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و گوتی"نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەی پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەک بوو بۆ دیالۆگ، بەڵام دوای ئەنجامدانی گشتپرسییەکە هاوکارییەکانی کشاندەوە".

پرسی سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، یەکێک بوو لەو بابەتانەی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق قسەی لەسەر کرد و گوتی: "باسكردن له‌ ئابڵۆقه‌ی ئابووری كه‌ به‌نیازه‌ به‌غدا به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بیسه‌پێنێت روون نییه‌، ته‌نیا له‌ راگه‌یاندنه‌كاندا باسی لێكراوه‌ و بە کردار جێبه‌جێ نه‌كراوه‌".

دۆگلاس سیلیمان، تێگەیشتنی وڵاتەکەی بۆ نیگەرانییەکانی بەغدا لە گشتپرسی کوردستان دەربڕی و گوتی: "ئێمە لەگەڵ گەورە كردنەوەى بارودۆخى سياسى عێراق نين لەنێوان كوردستان و بەغدا پێويستە كێشەكان بە گفتوگۆ چارەسەر بكرين، له‌ نیگه‌رانییه‌كانی به‌غدا له‌باره‌ی گشتپرسییه‌وه‌ تێده‌گه‌ین و هه‌روه‌ها له‌ نیگه‌رانییه‌كانی كوردیش تێده‌گه‌ین به‌هۆی هه‌ڵوێستی ره‌تكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پرسه‌كه‌یان، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتیشدا باوه‌ڕمان به‌عێراقێكی فیدراڵی یه‌كگرتوو و گه‌شه‌سه‌ندوو هه‌ی".

لەبارەی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق، دۆگلاس سیلیمان گوتی ، بۆ یەکەمجار تاڵەبانیم لە نیویۆرک لە ساڵی 2006 بینیوە و سیاسییەکی خۆشەویست و دانایە لای عێراقییەکان.

لەبارەی بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ، باڵیۆزی ئەمریکا روونیکردەوە ، سەربازانی ئەمریکا وەک راوێژکار لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دان، هاوکات رەتیکردەوە هیچ سەربازێکی ئەمریکی لە شەڕی حەویجە بەشداربن، بەڵکو تەنیا پشتیوانی و هاوکاریی ئاسمانی پێشکەش بە عێراق دەکەن. 

دۆگلاس سیلیمان، ئاماژەی بەوەشکرد، پاراستنی خەڵکی سڤیل ئەرکی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە و حەشدی شەعبی و هێزەکانی دژە تیرۆرە.

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

دلشاد | 15/12/2017 09:22:16 ص
ره‌نگه هێزی نه ناسراویش هه ر سازکراوی عبادی و حه‌شدی شه‌عبی ، پیلانێک بۆ ئه‌وه ئه‌و جار به بیانوی شه‌ڕ له گه‌ڵ پاشماه‌ی داعش شوێن و ناوچه‌...
حەشدی شەعبی لە خورماتوو هێز کۆدەکاتەوە، پێشمەرگە لەئامادەباشیدایە
| 14/12/2017 | (1)
سالار | 14/12/2017 03:05:11 م
Good bless you
seamand | 14/12/2017 10:58:52 م
baqurbany bm sera kura qaraman xo wak parlamantarakany ema neen la Baghdad
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| 13/12/2017 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لەسەر ناوی کوردستان دەمەقاڵێ کەوتە نێوان پەرلەمانتارانی ئاکپارتی و ھەدەپە 3 کاژێر لەمەو بەر |

لەسەر ناوی کوردستان دەمەقاڵێ کەوتە نێوان پەرلەمانتارانی ئاکپارتی و ھەدەپە

پەرلەمانتارێک: گشت تانک و تۆپەکان کۆکەنەوە زۆرتر
دوو کۆڵبەری کورد لە سەردەشت کوژران 3 کاژێر لەمەو بەر |

دوو کۆڵبەری کورد لە سەردەشت کوژران

لە دوو شوێنی جیاواز دەستڕێژی گوللە لە کۆڵبەران زۆرتر
ئەمڕۆ رۆژی ئاڵای کوردستانە 5 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمڕۆ رۆژی ئاڵای کوردستانە

لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان و پایتەختەکانی زۆرتر
0.75 seconds