وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

هێشتا هۆکاری سەرەکی مرداربوونی ملیۆنان ماسی لە فورات نەزانراوە

لەلایەن هەڵکەوت عەزیز 8/11/2018
نموونە بۆ ڤیەننا و ئوردنیش نێردراوە

رووداو - بابل

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە چەند تیمێک لە پارێزگای بابل بە شۆفڵ سەرقاڵی پاککردنەوەی رووباری فوراتن لە ملیۆنان ماسی مرداربوو.

وەزارەتی کشتوکاڵ 16 تیمی ڤێتێرنەری بۆ لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری مردنی ماسییەکان راسپاردووە. دوای پشکنینی سەرەتایی دەرکەوتووە ئەو ماسییانە بەھۆی ھەوکردنی بەکتریاوە مردوون نەوەک ھەبوونی ژەھر لەنێو رووبارەکەدا، بەڵام ئەوە ھێشتا بڕیاری کۆتایی نییە.

موبدەر عەبدولجەبار، نوێنەری ئەنجوومەنی پارێزگای بابل دەڵێت "تاوەکو ئێستا ئەنجامەکان دەرنەکەوتوون، نموونەمان لەڕێگەی رێکخراوی تەندروستیی جیھانییەوە بۆ ڤییەنا ناردووە. ھەروەھا وەزارەتی تەندروستی نموونەکانی وەرگرتووە و بۆ تاقیگەکانی ئوردنی ناردووە، نموونەش بۆ تاقیگەکانی زانکۆی بابل و کوفە نێردراوە، چاوەڕێین لە ماوەی دوو رۆژدا ئەنجامەکان دەربکەون".

بڕیارە لەم رۆژانەدا لەڕێگەی ئەو لیژنە ھاوبەشەی نێوان وەزارەتەکانی تەندروستی، کشتوکاڵ و  ژینگەوە ھۆکاری سەرەکی مرداربوونی ماسییەکانی نێو فورات رابگەیێندرێت.

ھێشتا نەتوانراوە رێگە لە مرداروونی ماسییەکان بگیرێن، رۆژانە سەدان ماسی دەکەونە سەر رووباری فورات. بە ھەزاران حەوزی ماسیش لە رۆخی رووباری فوراتدا ھەن، خاوەنی حەوزەکان زیانی دەیان ملیۆن دیناریان بەرکەوتووە.
 
مشتاق شاکر، خاوەنی حەوزی ماسی دەڵێت "کەس نازانێ ھۆکارەکەی چییە کە ئەو ماسییانە ئاوایان لێھات. من زیانی 90 بۆ 100 ملیۆن دینارم بەرکەوتووە، لە کوێ ئەو پارەیە بهێنمەوە، خۆم قەرزاری خاوەن کارگەم، ئەوە خۆتان قەفەسەکان دەبینن کە یەک ماسیشیان تێدا نەماوە".

بەھۆی ترسی خەڵک لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، یەک کیلۆ ماسی لە بەشێکی پارێزگاکانی باشووری عێراق لە چوار ھەزار دینارەوە بۆ  ھەزار دینار دابەزیووە، ئەوەش جارێکی دیکە بووەتە زیان بۆ خاوەن حەوزەکان و فرۆشیارانی ماسی.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

کاوە | 18/11/2018 02:17:58 ص
ئەو سمێل زلە جەمانە لەسەرە لەناو خوپیشاندانەکەدا دەرکەوت ناوی مام خدر بو لە کوردستان، نازانم چ ناویکی بوخی داناوە وەک دیارە ناوە نویەکەی کردووە بە ی...
حەوت هەزار کورد لە بەریتانیا گرفتی نوێکردنەوەی پاسپۆرتیان هەیە
| دوێنێ کاژێر 10:24 | (1)
Azad Azad | 17/11/2018 06:02:02 م
ترامپ ڕاست ناكات ترامپ كابراێكی زۆر مه‌كار ه‌ چاوه‌ڕێی ئابلۆقه‌ی ئێران ده‌كات به‌ته‌واو بونی ئێران ئۆردوغان له‌ حوكم نامێنێت.
ترەمپ ستایشی ئەردۆغان دەکات: پیاوێکی بەهێز و عاقڵە
| 17/11/2018 | (1)
ئالان عزیز | 17/11/2018 06:18:13 ص
دەست خۆشی لەو کەسانە ئەکەم کەئەو بیرۆکە جوانەیان بەمێشکدا هاتوە وە ئەوانەشی کە کاری تێدا دەکەن، ژنانی کورد ئیتر دەبێ پارێزگاری لەخۆیان بکەن لە جیاتی...
ئەمریكییەك كچانی كورد فێری بەرگری لەخۆكردن دەكات
| 17/11/2018 | (1)
Azad Azad | 16/11/2018 07:36:07 م
با شیعه‌ پاداشتی ئه‌مه‌ریكا بداته‌وه‌..!!! ئه‌مه‌ریكا باباش تێبگات له‌ شیعه‌ و عه‌رب نه‌ختێك قه‌دری گه‌لی كورد بزانێت.
لە بەغدا خۆپیشاندەران ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیلیان سووتاند
| 16/11/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

کاتی گەڕانەوەی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی دیاریکرا 4 کاژێر لەمەو بەر |

کاتی گەڕانەوەی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی دیاریکرا

"دەبێت كچان تاوەكو كاژێر 05:00 و كوڕانیش تاوەكو زۆرتر
پیاوێك لەبەر خۆشەویستەکەی بە فیلەر چووکی گەورە دەکات 21 کاژێر لەمەو بەر |

پیاوێك لەبەر خۆشەویستەکەی بە فیلەر چووکی گەورە دەکات

بیرۆکەکەی 100% سەرکەوتوو بووە زۆرتر
هەفتەی هۆشیارییە لەبارەی دەرمانە دژەزیندەکان دوێنێ کاژێر 10:23 |

هەفتەی هۆشیارییە لەبارەی دەرمانە دژەزیندەکان

بۆ دوورکەوتنەوەیە لە خراپبەکارهێنانی دەرمانەکان زۆرتر
0.218 seconds