وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

لە قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنی موسڵ 17 گەڕەك كۆنترۆڵكراونەتەوە

لەلایەن سەمیع زوبێر 8/1/2017
هێزێكی دژە تیرۆری عێراق لە موسڵ
هێزێكی دژە تیرۆری عێراق لە موسڵ

رووداو ـ هەولێر

لە قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری موسڵ، زیاتر لە 17 گەڕەك كۆنترۆڵكراونەتەوە، لە 12 گەڕەكیش زیاتر شەڕی كۆڵان بە كۆڵان بەردەوامە.

هێزەكانی پۆلیسی ئیتیحادی بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی فیرقەی 9 ی زرێپۆش، 9 گەڕەكیان لە بەری چەپی شاری موسڵ كۆنترۆڵ كردوونەتەوە، پێشتریش كۆنترۆڵكردنەوەی شەش گەڕەك لەلایەن دژە تیرۆرەوە راگەیێندرابوو.

رۆژی شەمە 7-1-2017، فەریق رائید شاكر جەودەت، فەرماندەی پۆلیسی ئیتحادی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند "لە 10 رۆژی یەكەمی دەستپێكردنی قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی بەری چەپی شاری موسڵ، هێزەكانی پۆلیسی ئیتحادی بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی فیرقەی 9 ی زرێپۆش، 9 گەڕەكیان كۆنترۆڵ كردوونەتەوە".

گەڕەكە كۆنترۆڵكراوەكان بریتین لە (ئینتیسار، شەیما، یافا، میساق، سەبعاوین، سۆمەر، عەدەن، موعەلیمین، وەحدە) پێشتریش كۆنترۆڵكردنەوەی هەریەك لە گەڕەكەكانی (قادسیەی یەك ، قادسیەی دوو، غوفران، ریفاق، کەڕامەی باشوور، موسەننا، پزیشكانی یەكەم و پزیشكانی دووەم) و چەند شوێنێكی گرنگ لەلایەن فەریقی روكن عەبدولئەمیر یارەڵڵا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی  (واهاتین نەینەوا)  راگەیێندرابوو.

فەرماندەی پۆلیسی ئیتحادی ئاماژەی بەوە كرد، ئێستا هێزەكانی پۆلیسی ئیتیحادی سەرقاڵی پاككردنەوەی كۆمەڵگەی پزیشكی نەخۆشخانەی سەلامن لە گەڕەكی سەلام، كە زیاتر لە 800 باڵاخانەو تاقیگە لەخۆدەگرێت.

شاكر  جەودەت گوتیشی "هێزەكانی پۆلیسی ئیتیحادی زیاتر لە 2 هەزار و 100 چەكداری داعشیان كوشتووە، لەگەڵ تێكشكاندنی 78 ئۆتۆمبێلی دۆشكەهەڵگر و تەقاندنەوەی 110 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو، سەرەڕای پاككردنەوەی زیاتر لە 64 كیلۆمەتر چوارگۆشە لە مین و بۆمب و دەستگرتن بەسەر بارەگاكانی پزیشكی داعش، جوندولخەلافە، چاپخانەی راگەیاندن و كۆگایەك ".

فەرماندەی پۆلیسی ئیتحادی جەختیكردەوە، لەماوەی 3 رۆژی داهاتوودا بەری چەپی شاری موسڵ بەتەواوی لەلایەن هێزە ئەمنییەكان كۆنترۆڵ دەكرێتەوە و دەگەنە سەر رووباری دیجلە.

لە قۆناخی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی موسڵ زیاتر لە 40 گەڕەک كۆنترۆڵكرانەوە، ئێستاش شەڕی قورس و كۆڵان بە كۆڵان لە 12 گەڕەك (فەڵەستین، سەلام، فرقان، بەدالە، نرکال، بەلەدیات، ملایین، موسڵ جەدیدە، مەنسوور، یەرموک، فڕۆکەخانەی موسڵ و گۆگجەلی) بەردەوامە.

فازڵ بەرواری، فەرماندەی فیرقەی زێڕینی سوپای عێراق، رۆژی شەممە لەنێو موسڵەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پلانی وایان داناوە پشتی داعش دەشكێنن. لەبارەی ئەوەش كەی دەگەنە سەر رووباری دیجەلە، بەرواری گوتی "ناتوانم بڵێم چەند رۆژی دیكە دەگەین، چونكە ئەوە شەڕە، بەڵام پلانی باشمان داناوە بەجۆرێك پشتی دوژمن بشكێنین".

بەرواری باسی زیانەكانی داعشی لە شەڕەكەدا كرد و گوتی "وەك خەڵكی موسڵ بۆمان باس دەكەن زیانی زۆریان پێكەوتووە، دروست ژمارەكە دیارنییە، بەڵام تاوەكو ئێستا 2500 بۆ 2600 چەكداریان كوژراون".

دوای نزیکەی دوو هەفتە لە وەستاندنی هێرشەکان، رۆژی پێنجشەممە 29-12-2016، قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنی  کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ دەستیپێكرد و هێزە عێراقییەكان بە پشتیوانی پێشمەرگە و فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان پێشڕەوی بەرچاویان كرد.

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

موحسين جوامێر جوامێر | 23/01/2017 01:36:05 م
زارت خۆش کاکە ڕێبوار گیان، هەرگیز نەهێڵن سندووق بۆ ئاوارەکان دابنرێت.
رێبوار تاڵەبانی: ناهێڵین سندووقی دەنگدان بۆ ئاوارەکان لە کەرکووک دابنرێت
| 4 کاژێر لەمەو بەر | (1)
عەلی باخورنیفی | 22/01/2017 04:51:19 م
تکایە لە رێگای بەرنامەی کاکە رەنج یان رووداوی ئەمرو رێگای دهوک- هەولێر بورژێنن.. تکاتان لێ دەکەین. حکومەت وا دیارە ئاگای لێ نییە.
access access | 23/01/2017 11:28:49 ص
خودایە ئارامیان پێ ببەخشی.....
ناو و وێنه‌ی قوربانیانی رووداوەكەی كەڵەك
| دوێنێ کاژێر 12:03 | (5)
samira tofiq | 23/01/2017 10:41:51 ص
ئەسكەندەر ووتووت سەرۆكی لیژنەی ئاسایش لەپەرلەمانی بەغدا داوا لە عەبادی دەكات دەسەلاتەكانی خۆی بەكار بهینی بۆكۆتایی هینان بەقەیرانی هەریمی كوردستان و...
پارتی و یەكێتی چی لە گۆڕان دەكەن؟
| 9 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rabar Muhamad
Rabar Muhamad | 23/01/2017 07:03:52 ص
دواى 15 دةقة كةيشتمة سةر روداوةكة بةراستى كارةسات بوو
رووداوێکی هاتووچۆ لە هەولێر؛ دوو کەس گیانیان لەدەستدا
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

به‌ریتانیا هۆشداریی له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی چپس و فینگری په‌تاته‌ ده‌دات 55 خولەک لەمەوبەر |

به‌ریتانیا هۆشداریی له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی چپس و فینگری په‌تاته‌ ده‌دات

سووره‌وه‌كردنیان مادده‌یه‌كی مه‌ترسیدار زۆرتر
 چیرۆکی ئەو پیاوەی تەرمی خوشکەکەی لە باخچەی ماڵەکەیان ناشت 2 کاژێر لەمەو بەر |

چیرۆکی ئەو پیاوەی تەرمی خوشکەکەی لە باخچەی ماڵەکەیان ناشت

لە تلکێف داعش رێگەی نەداوە کەس هاوکاری زۆرتر
لە هەرێمی كوردستان بۆ دوو هەڵبژاردن دەست بە ئامادەكاری كرا 4 کاژێر لەمەو بەر |

لە هەرێمی كوردستان بۆ دوو هەڵبژاردن دەست بە ئامادەكاری كرا

حكومەت رەزامەندی بۆ خەرجكردنی بودجە دەبڕی زۆرتر
0.281 seconds