وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییەکانی بەغدا و ئەنقەرە

لەلایەن رووداو 7/1/2017
بارزانی: كورد لایەنی چارەسەر دەبێت له‌ كێشه‌ نێوخۆیی و هه‌رێمییه‌كاندا

رووداو - هەولێر

په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و توركیا دوای رووخانی حکومەتی سەدام حوسێن له‌ ساڵی 2003 ، چه‌ندین جار دووچاری هه‌وراز و نشێو بوونه‌ته‌وه‌ به‌هۆی پرسه‌ هه‌رێمی و ناوخۆییه‌كانی عێراقه‌وه‌، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ سه‌رده‌می نووری مالیكی گرژی زیاتریان بە‌خۆیانەوه‌ بینی، كار گه‌یشته‌ ئه‌و ئاسته‌ی داوای داخستنی باڵیۆزخانەکانی نێوان هه‌ردوولایه‌ن كرا. 

لە یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونه‌كان له‌ نێوان توركیا و ئێران به‌سه‌ر عێراقدا، یاریكه‌ره‌ نێوخۆییه‌كان رۆڵی باڵایان بینی، به‌تایبه‌تی لایه‌نه‌ شیعیه‌كانی عێراق كه‌ به‌ته‌واوه‌تی له‌ژێر هه‌ژموونی ئێراندان و، لە دوای قۆناخی ئازادكرنه‌وه‌شدا جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان گرتووه‌ته دەست، به‌تایبه‌تی له‌و كاته‌ی نووری مالیكی هه‌وڵی دەدا بۆ جاری سێیه‌م ببێتەوە سەرۆکوەزیران، توركیا كارته‌كانی فشاری به‌كارهێنا، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بهێنێت. 

له‌سه‌رده‌می حەیدەر عه‌بادی و، له‌و كاته‌ی بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ درا، بنكه‌ی سه‌ربازیی باشیك یه‌كێك بوو له‌و خاڵە هه‌ره‌ گرنگانه‌ی بووه‌ مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا و، سه‌ركرده‌كانی هه‌ردوولایه‌ن وێڕای هه‌ڕه‌شه‌كردن، زمانی زبر و سووكایه‌تیكردنیشیان لەدژی یەکدی بەکارهێنا. 

دوای ئه‌م هه‌موو گرژیه‌، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كرد، پاشان نێچیرڤان، بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ی كرد، ئەمانە زه‌مینه‌یان خۆشكرد بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ گرژه‌كانی نێوان هه‌ردوولا بەرەو ئاساییبوونەوە بچن.

په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و دانانی كاتێكی دیاریكراو بۆ سه‌ردانیكردنی بیناڵی یڵدرم، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بۆ به‌غدا و دواتریش بۆ هه‌ولێر، بە ئەنجامی ئەو سەردانانە هەژمار دەکرێن. 

پێشتر نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندبوو "کاتی خۆی کە کێشە لە نێوان بەغدا و ئەنقەرە هەبوو، ئێمە وەکو هەرێمی کوردستان رۆڵێکمان بینی بۆ ئەوەی ئەو گرژییە لەنێوان بەغدا و ئەنقەرە کەمبکەینەوە، خۆشبەختانە لەو دیدارەی لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی تورکیا و لەسەردانم بۆ ئەنقەرە ئەنجاممدا، بڕیاری ئەوەیان دا سەردانی بەغدا بکەن". 

پێشتریش مه‌سعود بارزانی له‌ چه‌ندین بۆنه‌ و كۆبوونه‌وه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردبووە‌وه‌ كه‌ "هه‌رگیز كورد نابێته‌ لایەن له‌ كێشه‌ نێوخۆیی و هه‌رێمییه‌كاندا، به‌ڵكو تەنیا لایەنی چاره‌سه‌ر ده‌بێت". 

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

نیشانەکردن : بیناڵی یڵدرم
1793 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Anwar safti | 23/02/2017 07:09:32 م
ده ست خوشيان لى ئه كه م به راستى كاريكى سه خته خوزگه منيش له گه ليان بام هه رچه نده ميوان كرابوم به لام نه متوانى ،به لام ئه گه رخوا چاكه ت سالى...
 شاخەوانانی كورد و بیانی گه‌شتێكیان بۆ چیای هه‌ڵگورد ئەنجامدا
| 11 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سیروان | 22/02/2017 03:00:35 م
وڵاتانی ئەورووپی بە زۆر پەنابەران لە وڵاتەکانیان دەر دەکەن، سنوورەکانیان لە سەر دادەخەن، سووکایەتیان پێدەکەن، زۆربەیان تووشی خۆ کوشتن دێن. قەت جارێک...
ئەمنیستی رەخنە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەگرێت
| دوێنێ کاژێر 03:07 | (1)
gul | 22/02/2017 09:28:05 ص
هه ر جةند لة كوردستان دورتر بيت , كوردستان ئاوةدانتر و ئةمن ترة
 هەڵسوڕاوێكی گۆڕان: رەنگە نەوشیروان مستەفا کتوپڕ بگەڕێتەوە
| دوێنێ کاژێر 11:06 | (1)
کرمانج | 20/02/2017 08:55:44 م
دەستی ئاساییش خۆش بێت هیوادارم ئاشکرا بکرێن ئەو کەسانە کێن و بە فەرمانی کێ دەجۆلێنەوە.
polla | 22/02/2017 08:41:07 ص
هةر بة فةرماني خؤيان جولاينةوة كاك كرمانج.
محەممەد حاجی: ئەوانەی تەقەیان لێکردین، دەستگیرکران
| 20/2/2017 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

كۆبونه‌وه‌ی هه‌وا له‌نێوان په‌رده‌ی سییه‌كان 12 کاژێر لەمەو بەر |

كۆبونه‌وه‌ی هه‌وا له‌نێوان په‌رده‌ی سییه‌كان

به‌زانینی ئه‌مه‌ ژیانی كه‌سێك رزگار بكه‌ زۆرتر
زۆر نووستن پەیوەندی بە تووشبوون بە ئەڵزهایمەر هەیە 16 کاژێر لەمەو بەر |

زۆر نووستن پەیوەندی بە تووشبوون بە ئەڵزهایمەر هەیە

توێژینەوەیەکی ئەمریکایی دەریخستووە زۆرتر
فیلمی هەڵۆکانی جەنگ لە خانەقین تۆماردەکرێت 17 کاژێر لەمەو بەر |

فیلمی هەڵۆکانی جەنگ لە خانەقین تۆماردەکرێت

باس لە قارەمانییەتی و رووبەڕووبوونەوەی پێشمەرگە زۆرتر
0.25 seconds