وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

دوو گەڕەكی دیكەی رۆژهەڵاتی موسڵ كۆنترۆڵكرانەوە

لەلایەن سەمیع زوبێر 7/1/2017
لە رۆژهەڵاتی موسڵ هێزە عێراقییەكان لە پێشڕەوی بەردەوامن و لە رووباری دیجلە نزیك بوونەتەوە

رووداو ـ هەولێر

هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق كۆنترۆڵكردنەوەی چوارڕیانی نزیك پردی چوار و هەردوو گەڕەكی پزیشكانی یەك و دووی لە رۆژهەڵاتی شاری موسڵ راگەیاند، فەرماندەی فیرقەی زێڕینیش دەڵێت تاوەكو ئێستا لە شەڕی موسڵ زیاتر لە 2500 چەكداری داعش كوژراون.

رۆژی شەممە 7-1-2017، لە راگەیێندراوێكدا فەریقی روكن عەبدولئەمیر یارەڵڵا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی  (واهاتین نەینەوا) رایگەیاند "لە چوارچێوەی قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی بەری چەپی شاری موسڵ لەدەست داعش، دوای رووبەڕووبوونەوەیەكی تووند لە قۆڵی رژهەڵاتی شارەكە، هێزەكانی دژە تیرۆر هەردوو گەڕەكی پزیشكانی یەكەم و پزیشكانی دووەمیان كۆنترۆڵ كردنەوە".

هەر لە راگەیێندراوەكەدا عەبدولئەمیر یارەڵڵا كۆنترۆڵكردنەوەی چوارڕیانی نزیك پردی چوار لە موسڵ راگەیاند. پێشنیوەڕی ئەمڕۆش یارەڵڵا لە راگەیێندراوێكدا كۆنترۆڵكردنەوەی نەخۆشخانەی سەلام، نەخۆشخانەی شیفا، كۆلێژی پزیشكی، هەردوو گەڕەكی غوفران و ریفاقی لە بەری چەپی شارەكە راگەیاند، سەرەڕای دەستبەسەرداگرتنی بارەگای فەرماندەیی كۆنترۆڵكردن و ناوەندی پەیوەندییەكان و دوو بەندیخانەی داعش.




سەبارەت بە پێشڕەوییەكان و پلانی داهاتوویان، فازڵ بەرواری، فەرماندەی فیرقەی زێڕینی سوپای عێراق لەنێو موسڵەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پلانی وایان داناوە پشتی داعش دەشكێنن.

لەبارەی ئەوەش كەی دەگەنە سەر رووباری دیجەلە، فازڵ بەرواری گوتی "ناتوانم بڵێم چەند رۆژی دیكە دەگەین، چونكە ئەوە شەڕە، بەڵام پلانی باشمان داناوە بەجۆرێك پشتی دوژمن بشكێنین".

بەرواری باسی زیانەكانی داعشی لە شەڕەكەدا كرد و گوتی "وەك خەڵكی موسڵ بۆمان باس دەكەن زیانی زۆریان پێكەوتووە، دروست ژمارەكە دیارنییە، بەڵام تاوەكو ئێستا 2500 بۆ 2600 چەكداریان كوژراون".

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

به ختیار شاکه لی | 22/01/2017 11:15:10 ص
سلاو له ولاتی سوید شاری یان یانه یه که نیه به ناوی مالمو به لکو شاره که و یانه که ناوی مالموی یه سوپاس
ئەو کوردەی ئیبراهیمۆڤیچی بردە ماڵمۆ، ریکۆردێکی دیکەی تۆمارکرد
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (1)
بارزان | 22/01/2017 10:54:21 ص
انا للة وانا اليه راجعون ديمةنيكي زور ناخؤش و هةواليكي دلتةزينة
Farhad | 22/01/2017 11:11:48 ص
INNALILLAH WA INNA ILAYHI RAJIHUN. , XWDA LEYAN XOSHBET XWA SEBURI KASUKARIYAN BDATE GUNAHA AW KORPA XNJILANANA.
ناو و وێنه‌ی قوربانیانی رووداوەكەی كەڵەك
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (3)
ئارمانج سەردەشتی | 19/01/2017 12:22:02 م
سڵاو دەست خۆش بۆ ماندوو بوونتان کە لە سەر تلێگڕامیش جێی دەستان دیارە تکام وایە کە بۆ ئەوەی وێنە و رووداوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاسان تر و بە...
Azad Azad | 22/01/2017 10:42:17 ص
ئه‌م باڵه‌خانی ١٧ نهۆمیه‌ی تاران خاوه‌نه‌كه‌ی جوله‌كه‌یه‌ وه‌جمهوریه‌تی سێداره‌ له‌ سێداره‌شی داوه‌ باڵه‌خانه‌كه‌ش ده‌سی به‌سه‌ردا گیراوه‌ ...
 باڵەخانە 17 نهۆمییەکەی تاران داڕما
| 19/1/2017 | (2)
ئه‌نوه‌ر حمه‌ڕه‌ش | 21/01/2017 08:55:50 م
مانای ئه‌وه‌یه‌ شه‌ڕی براكوژیش له‌ ڕۆژئاوا مسۆگه‌ره‌.
ahmad | 22/01/2017 06:46:26 ص
پیاوه تی بکه ن ببن به یه ک هیز با نه له ژیر ناوی ئه وان بن نه ئیوه. پیم وایه ناحه ق نیه ئه گه ر نه هیلن بچنو بو سوریا له به ئه وه ی دوو هیز دروست نه...
كار بۆ دامەزراندنی سوپای رۆژئاوای كوردستان دەكرێت
| دوێنێ کاژێر 11:15 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە باكووری كوردستان نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە ئاژەڵان كراوەتەوە 44 خولەک لەمەوبەر |

لە باكووری كوردستان نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە ئاژەڵان كراوەتەوە

نەشتەرگەری بۆ پشیلەیەك كرا زۆرتر
ساڵانە 25 هەزار ئەفغانی بیناییان لەدەستدەدەن 1 کاژێر لەمەوبەر |

ساڵانە 25 هەزار ئەفغانی بیناییان لەدەستدەدەن

رێژەی نابینابوون ستانداردی جیهانیی تێپەڕاندووە زۆرتر
کارزان مەحموود میوزیک بۆ گەیمی 1 کاژێر لەمەوبەر |

کارزان مەحموود میوزیک بۆ گەیمی "Battlefield-1" دادەنێت

ئه‌م گه‌یمه‌ به‌ به‌ناوبانگترین و پڕفرۆشترین زۆرتر
0.157 seconds