وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

بڕیارێک بۆ دوورخستنەوەی 10 پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا دەرکرا

لەلایەن نەهرۆ محەممەد 7/10/2017
باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق
باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق

رووداو - بەغدا

بەهۆی بەشدارییکردنیان لە گشتپرسیی باشووری کوردستان، لیژنەیەکی پەرلەمانی عێراق بڕیاری  دوورخستنەوەی 10 پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق پەسند دەکات.

عالیە نوسەیف، پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا کە یەکێکە لەو پەرلەمانتارانەی بەوە ناسراوە بەردەوام لێدوان دژی کورد و کوردستان دەدات، رایگەیاندووە: لیژنەی کاتی پەرلەمان کە لە هەردوو لیژنەی یاسایی و کاروباری پەرلەمانتاران پێکهاتووە، بەهۆی بەشداریکردنیان لە گشتپرسی، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا بڕیاری دوورخستنەوەی 10 پەلەمانتاری کوردیان داوە.

بەگوتەی عالیە نوسەیف، لیژنەکە ناوی هەر 10 پەرلەمانتارەکەی بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بەرزکردووەتەوە، تاوەکو دوورخستنەوەیان بخرێتە دەنگدانەوە. 

ئەو پەرلەمانتارانەی ناوەکانیان بەرزکراوەتەوە بریتین لە: ئارێز عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی، عەرەفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی، موسەننا ئەمین، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی، پەرلەمانتاران نەجیبە نەجیب، ئەشواق جاف، عادل نووری، عەبدولعەزیز حەسەن و ڤیان دەخیل.

لەبەرامبەردا موسەننا ئەمین، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، سزادان لەسەر سەربەخۆیی کوردستان شەڕەفێکی گەورەیە، ئەگەر هەر پەرلەمانتارێکی کورد بەو شێوەیە سزابدرێت، ئەوا گەورەترین شانازییە و ناوی دەچێتە مێژوو.


سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی  گوتیشی: "ئەمانە تووشی شۆک بوونە و دەیانەوێت بەو شێوەیە تۆڵەمان لێبکەنەوە، شەڕی شکاندنی ئیرادەمان لەگەڵدا بکەن، بڕیارەکەش نایاساییە و دروستکردنی تەنگژەیەکی دیکەیە بۆ پەرلەمانی عێراق، لەکاتێکدا بەهیچ شێوەیەک ئەمە کاری پەرلەمان نییە، بەڵکو بە لاڕێدابردنی زیاتری پەرلەمانە".

موسەننا ئەمین ئاماژەی بەوەش کرد، تەنانەت ئەگەر یەک پەرلەمانتاری کوردیش لەسەر ئەمە سزبدرێت، ئەوا پێویستە سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان بە تێکڕا و پێکەوە دەنگ هەڵبڕن و پەرلەمان بایکۆت بکەن.

لەبارەی ئەوەی ناوی هیچ پەرلەمانتارێکی گوڕان و کۆمەڵی تێدا نەهاتووە، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو گوتی: "بەغدا بەو هەڵوێستەیان دەیانەوێت ئێمە بکەنە دووبەش و درز بخەنە نێوانمان، وای پێشان بدەن کە سزاکان بۆ هەموو کورد نین، بۆ بەشێکیانن، ئەمەش جۆرێکە لە دڵپیسی و سیاسەتی فێڵبازی".

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح

کۆمێنتەکان

 
ژاله | 7/10/2017
ئه بوايه پرلمانيه كورده كان نه كرانايته وا بو بغدا پاش گشت پرسي ئيشيان نه ما له وي.كوردستان برياري جيابونه ويدا 92% نابي ده نگي ملت فوت بي. براستي ئه بي هچي كوردي له وي نه مينيت..مانوه ي كورد شكستي به به لينه كان ئه دا

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 16/12/2017 11:09:20 م
Dastxosh
بكرحاجى محمد | 17/12/2017 08:10:31 ص
وةك هاو ولاتيةكى دةربةنديخان زورزور دةستخوشيمان بوكاك رةنج سةنكاوى وسةتةلايتى رووداو هةية,دةستانخوش ونمونةتان زوربيت.
قۆناخی یەکەمی هاوکارییەکانی کەمپەینی رووداوی دەربەندیخان
| دوێنێ کاژێر 10:15 | (2)
اوات | 17/12/2017 07:11:15 ص
ئه گه ر.........روژى ئالام دابگرى چى. ......... له روژى دوايى ده كه ى ئه گه ر.........سه وزى ئالام بسوتينى چى. ........... له سه وزى ره زوباخم ده...
ئەمڕۆ رۆژی ئاڵای کوردستانە
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سكفان خالد | 16/12/2017 07:22:39 ص
موجه ي خانه نشينكان كي دابش دكرئ
صلاح | 16/12/2017 01:41:02 م
مانگی 3ی خانه‌نشین چووه‌ هین .
 خشتەی مووچەی مانگی نۆی سەرجەم وەزارەتەکان راگەیێندرا
| 15/12/2017 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

سەرۆکی لێژنەی تەندروستی و ژینگە رەتیدەکاتەوە دەستی لەکارکێشابێتەوە 5 کاژێر لەمەو بەر |

سەرۆکی لێژنەی تەندروستی و ژینگە رەتیدەکاتەوە دەستی لەکارکێشابێتەوە

پەیوەندی بە گرفتێكی تەندروستی خۆیەوە هەیە زۆرتر
دوو هونەرمەندی ئەمریکی سەردانی نەخۆشخانەیەکی منداڵان دەکەن 7 کاژێر لەمەو بەر |

دوو هونەرمەندی ئەمریکی سەردانی نەخۆشخانەیەکی منداڵان دەکەن

لە نەخۆشخانە گۆرانی سەری ساڵ بۆ منداڵە نەخۆشەکان زۆرتر
0.391 seconds