وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

عەبادی و فوئاد مەعسووم و جبووری لەبارەی قودس هۆشداری دەدەن

لەلایەن نەهرۆ محەممەد 7/12/2017
فوئاد مەعسووم: تاکە چارەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستینە
فوئاد مەعسووم: تاکە چارەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستینە
رووداو - هەولێر

سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق هۆشداری دەدەن لە دروستبوونی گرژیی لە ناوچەکەدا بەهۆی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ناساندنی قودس - ئۆرشەلیم وەک پایتەختی ئیسرائیل. سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت، تاکە چارەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستینە. سەرۆکی پەرلەمانیش داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەکات. باڵیۆزخانەی ئەمریکاش لە بەغدا هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی ئەمریکی لەوەی ئاگاداری ئاسایشی خۆیان بن.

عەبادی: بڕیارێکی ستەمکارانەیە

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، حکومەتی عێراق بڕیارەکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رەتدەکاتەوە بە ناسینی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل و گواستنەوەی بارەگای باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ ئەو شارە.

عەبادی هۆشداری دەدات لەوەی بڕیارەکە لێکەوتەی خراپی دەبێت بۆ سەر سەقامگیری ناوچەکە و دەڵێت "قودس ناونیشانی پێکەوەژیانی نێوان سەرجەم ئایین و نەتەوەکانە، مافی هیچ دەوڵەتێک نییە رەوایەتی بە داگیرکاری بدات و بڕیارەکانی نێودەوڵەتی پێشێلبکات و دەست بۆ مافی رەوای فەڵەستینی ببات".

راگەیێندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا هاتووە، پێویستە ئیدارەی ئەمریکا لە بڕیارەکەی پاشگەزبێتەوە کە "بڕیارێکی ستەمکارانەیە"، بۆ ئەوەی رێگری بکرێت لە پەرەسەندنی مەترسییەکان کە دەبێتە هۆی تووندئاژۆیی و دروستکردنی کەشێکی یارمەتیدەر بۆ تیرۆر و تێکدانی ئاشتی و سەقامگیری لە جیهاندا.

مەعسووم  هۆشداری لە ئەنجامی مەترسیدار دەدات

هاوکات فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری عێراق بڕیارەکەی ئەمریکای بە ناسینی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل رەتکردەوە. هۆشداریش دەدات لە دەرئەنجامی مەترسیداری جەنگ و ململانێی چەکداریی و پەرەسەندنی تیرۆر، کە ناوچەکە و جیهان بەخۆیەوە دەبینێت.

بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی کۆمار، فوئاد مەعسووم رەتکردنەوەی تووندی عێراقی دووپاتکردەوە بۆ ئەو بڕیارە ئیدارەی ئەمریکا و پێیوایە "گورزێکی تووند دەوەشێنێت لە پرۆسەی ئاشتیی لە ناوچەکەدا". دەشڵێت "ئەو بڕیارە پێشێلکردنێکی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتی و بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتوەکانە".

فوئاد مەعسووم رایگەیاندووە "تاکە چارەسەری رەوا و سەرتاسەریی مەسەلەی فەڵەستین هەر بە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینی سەربەخۆ دێتەدی و شادبوونی بە مافەکانی دەبێت لەسەر بنەمای گەڕانەوە بۆ هێڵەکانی چواری حوزەیرانی 1967، کە پایتەختەکەی قودس بێت".

سەرۆککۆماری عێراق داوای لە فەڵەستینییەکان کردووە یەکێتیی ریزی نیشتمانییان و ریزەکانی فەڵەستین بەهێز بکەن، بەو پێیەی "کۆڵەکەی داکۆکیکردنە لە مافەکانیان".

جبووری داوای کۆبوونەوەی بەپەلە وڵاتانی عەرەبی دەکات

لای خۆیەوە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیارەکەی ئەمریکا هەوڵەکانی دوو دەوڵەتی ئیسرائیل - فەڵەستن تێکدەدات و داواش لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەکات بەپەلە کۆببنەوە.

سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیارەکەی ئیدارەی ئەمریکا لەبارەی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ قودس، ئاستەنگ لە بەردەم هەوڵە دیپلۆماسییەکان دروستدەکات، بە ئاراستەی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، بڕیارەکەش هەوڵەکانی چارەسەری دوو دەوڵەت تێکدەدات.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوا لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەکات بەپەلە کۆببنەوە ئەوەش بەمەبەستی دەرکردنی بڕیار و هەڵوێستێکی یەکگرتوو. دەشڵێت ناوچەکە پێویستی بە قەیرانی دیکە نییە، پێویستە ئیدارەی ئەمریکا چاو بە بڕیارەکەی بخشێنێتەوە، کە لە خرمەتی ئاشتی جیهانی بێت.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی باڵیۆزی ئەمریکا دەکات

ئەحمەد مەحجوب، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بانگهێشتی باڵیۆزی ئەمریکا دەکەن بۆ ئەوەی یاداشتی ناڕەزایەتی پێبدەن لەبارەی بڕیارەکەی ترەمپ بۆ ناساندنی قودس بە پایتەختی ئیسرائیل.

رۆژی 6-12-2017 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، قودس- ئۆرشەلیمی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند و داوای لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کرد کار بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس - ئۆرشەلیم بکات.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی

دوای بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی و داوادەکات پێداچوونەوە بە ئاسایشی کەسی خۆیان بکەن و چاودێری هەواڵە ناوخۆییەکان بکەن، بۆ ئاگاداربوون لە دوایین رووداو و زانیارییەکان.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا داوا لە ئەمریکییەکان دەکات، رێوشوێنی گونجاو بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی کەسی خۆیان بگرنەبەر، رێنماییەکانی دەسەڵاتدارانی خۆجێی جێبەجێبکەن و دووربکەونە لە شوێنی ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکان.

داڕشتنەوە: حەکیم داود


کۆمێنتەکان

 
Data pager
پێشووتر
12
Page size:
PageSizeComboBox
select
peshmerme | 7/12/2017
bijit kaka serok komari iraq badaxawa har du quds man ladast da qudsi brakanman la flastyn u qudsi kurdistan karkuk balam bo chi barezt lasar qudsi kurdistan nahatita dang ?
Yesin Hama Gareb | 7/12/2017
ئه‌ باشه‌ به‌ڕێز سه‌ره‌ک کۆماری نوستوو، ئێستا بۆچی بۆ قودسی عه‌ره‌ب خه‌به‌رت بۆته‌وه‌، ئه‌ی بۆچی بۆ قودسی کوردستان (که‌رکوک) خه‌وتبویت و هیچ ده‌نگت لێوه‌ نه‌هات؟ بۆچی فیتۆکردنی بڕیاره‌کانی عێراقت نه‌کرد؟. ئه‌ی بۆ نه‌ت ووت :تاکە چارەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانه‌، که‌چی ئێستا ده‌ڵێت: تاکە چارەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستینە
Diako | 7/12/2017
Ai kurdistan???
psha.kurdi | 8/12/2017
xwda gawraya
psha.kudi | 8/12/2017
خوداي كةورة فةرمويةتي ئةكةر جولةكة بيتة ناو قودسةوة خةزةبي خةم بةسةر هةموو جولةكةكاندا ئةبارينم رؤزي قيامةت نزيكة

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

sarkawt saeed | 17/07/2018 08:16:27 ص
زۆر بە داخە وە دووبارە بە کوشت دانی کورد له پێناو ولاتێکی بێ خێر و هیچ
شاخه‌وان | 18/07/2018 07:38:43 ص
به‌ هه‌مووی دوو ئه‌مريكي نه‌بوون به‌شدار بوون و ته‌ياره‌كانيش ته‌نها بۆ پۆز هاتبوون گه‌رنا 5 پيشمه‌رگه‌ شه‌هيد نه‌ده‌بوون. ئه‌مريكي ته‌نها بۆ...
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ
| 16/7/2018 | (4)
سێنیار بامەڕنی | 17/07/2018 09:06:45 م
دوور لە سیاسەت و مەرامە گڵاوەكانی سیاسیەت، من لە رووی مرۆڤایەتییەوە ئەم پەیامە ئاراستەی (نادیە موراد و نەتەوە یەكگرتووەكان) دەكەم و دەڵێم: من كەسێكی...
رزگاركەری نادیە موراد داوای یارمەتی دەكات
| 17/7/2018 | (1)
معتصم شوانی | 10/07/2018 06:30:40 م
ئه‌زانن ئه‌م هه‌واڵه‌ی ئێوه‌ ڕوون نییه‌؟
Danar | 17/07/2018 07:11:34 م
کەی کەم ئەندام دابەش دەکرێت
 دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە خانەنشینان راگەیێندرا
| 9/7/2018 | (3)
Khoshi Tahir | 17/07/2018 03:15:00 م
بە قوربانی هەموو پێشمەرگەکان بم
شیخ محمد امین | 17/07/2018 04:59:57 م
ئه ی پیشمه رگه ، که ی بو حه شدی شه عبی چول ده که ن؟ ولله حه یفم دیتی و دلم ده تاویته وه بو شه هیدانی ئه م شه ره و خه لک ده بی لیپرسینه وه ی توند له...
ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگە بە پاڵپشتی هاوپەیمانان لە قەرەچووخ کۆتاییهات
| 17/7/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هەڕەشەی کوشتن لە دەرمانسازێک دەکرێت 18/7/2018 |

هەڕەشەی کوشتن لە دەرمانسازێک دەکرێت

دەرمانسازەکە پێشتر تەزویرچییەکی دەرمانی بۆ زۆرتر
تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن 17/7/2018 |

تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە ناڕاستەوخۆ زیانی بۆ زۆرتر
حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی  15/7/2018 |

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی

خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان زۆرتر
0.438 seconds