وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

راوێژكارێکی سەرۆككۆمار: عەبادی بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆ گوێ‌ لە كەس ناگرێت

لەلایەن سەمیع زوبێر 7/12/2017
نووری مالیکی پێشوازی لە فوئاد مەعسووم کردووە، بەغدا 4-12-2017
نووری مالیکی پێشوازی لە فوئاد مەعسووم کردووە، بەغدا 4-12-2017

هەولێر ـ رووداو

راوێژكارێکی سەرۆككۆماری عێراق دەڵێت، بەغدا جددی نییە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بەڵام هەوڵەکانی سەرۆککۆمار بەردەوامە و لەگەڵ نوێنەری وڵاتانی بیانیش كۆبووەتەوە، بەڵام ئەوانیش جددی نین لەسەر فشارخستنە سەر بەغدا بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکان.

عەبدولڵا عەلیاوەیی، راوێژكارێکی سەرۆككۆمار دەڵێت، سەرۆككۆمار فوئاد مەعسووم لە هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ باڵیۆزانی ئەمریكا، بەریتانیا و نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە بەغدا كۆبووەتەوە و داوای لێكردون رۆڵی خۆیان بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆكان بینن.

راوێژكارەکە دەڵێت "نوێنەری وڵاتان تاوەكو ئێستا وەڵامی سەرۆککۆماریان نەداوەتەوە، بۆیە پێموایە جددی نین لە ئاست ئەو پرسە، چونكە ئەگەر جددی بوونایە دەیانتوانی فشار لە عەبادی بكەن بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆ".

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنەکانی کوردستان لە سلێمانی و هەولێر، فوئاد مەعسووم لەگەڵ لایەن و سەرکردە عێراقییەکانیش کۆبووەوە. عەلیاوەیی دەڵێت، هەر لەو چوارچێوەیەدا سەرۆككۆمار لەگەڵ نووری مالیكی كۆبووەوە، ئەویش جەختیكردووەتەوە كە لەگەڵ گفتوگۆدایە.

لەبارەی کۆبوونەوە فوئاد مەعسووم لەگەڵ هادی عامری ئەمینداری گشتیی رێكخراوی بەدر، راوێژکارەکەی سەرۆککۆمار دەڵێت، عامری بەڵێنیداوە هێزەكانی حەشد لە قەزای خورماتوو بكشێنێتەوە و رەوشەكە ئاسایی بكرێتەوە.

سەبارەت بە كۆبونەوەی سەرۆككۆمار لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، عەلیاوەیی گوتی "سەرۆكوەزیران ئامادەنییە گوێ‌ لە هیچ كەسێك بگرێت، سەرۆككۆماریش ئەو دەسەڵاتەی نییە فشاری بخاتەسەر، بۆیە پێموایە تاقە چارەسەر ئەوەیە فشار بخرێتە سەر عەبادی، بۆ چارەسەركردنی كێشەكان".

داڕشتنەوە: حەکیم داود

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 16/07/2018 04:16:05 م
Dastxosh
شەماڵ وەهبی | 16/07/2018 05:12:12 م
حەقی خۆیەتی گۆڕان نوسینەکەت بە بایخ وەربگرێت، ڕاستە گۆڕان هەرچەند لە یەکێتیەوە نزیک کەوتبێتەوە، لە ئەنجامدانی گۆڕانکاری دوورکەوتۆتەوە، منیش لەگەڵ...
پاسە ژێربەژێرەكانی گۆڕان و پارتی
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (2)
هەرێم | 16/07/2018 07:43:38 ص
حەشدی شەعبی بە شێوەی سوپای پاسدارانی ئێران کە ئەرکی شەڕی نەما، لەمەو بەدوا ئەرکی سەرەکیان دەبێ بە دەستوەردان لە کاروباری سیاسی و سەرکوتی خەڵک و...
بەشێكی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە كەركووك كشانەوە
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Azad Azad | 16/07/2018 07:00:13 ص
به‌غدا و حكومه‌تی عیراق ته‌وا كۆتای پێ هاتوه‌ ؟؟؟ دانوسان بكه‌ن له‌ گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بۆ گرتنه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه‌ ڕاده‌ست كراوه‌كانی كوردستان به‌...
(رووداو) پرۆژەی پارتی و یەكێتی بۆ دانوستاندن لەگەڵ بەغدا بڵاودەكاتەوە
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ازاد | 15/07/2018 09:26:46 ص
بەداخەوەى جیگایان بەهەشت بیت
jamal | 15/07/2018 08:20:47 م
rohtan shad xoshke nazdarekam kake karwan u karzany xoshawest.
 سێ کەسی خێزانێک کە لە ئەڵمانیاوە دەگەڕانەوە بە رووداوێکی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
| 14/7/2018 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی  دوێنێ کاژێر 01:37 |

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی

خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان زۆرتر
گوشاری دەروونی ئەگەری کوێربوون زیاددەکات 13/7/2018 |

گوشاری دەروونی ئەگەری کوێربوون زیاددەکات

بەهۆی بەرزکردنەوەی ئاستی کۆرتیزۆڵ زۆرتر
0.437 seconds