وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

ئەسیل نووجەیفی: نێچیرڤان بارزانی سیاسەتڤانێکی زۆر لێهاتووە بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان

لەلایەن رووداو 7/12/2018
"پێشتر پەیوەندییەکی نێودەوڵەتی زۆر گەورەی دروستکردبوو"

رووداو-ئیستەنبووڵ

سیاسەتمەدارێکی دیاری سوننەکانی عێراق دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی کەسایەتییەکی زۆر بەهێزە و سیاسەتڤانێکی زۆر لێهاتووە بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و  دەبێت هەموو تواناکانی بەگەڕ بخات کە کاریگەرییەکی راستەوخۆی لەسەر بەغدا هەبێت و بەشێوەیەکی بەردەوام لە بەغدا بێت.

ئەسیل نووجەیفی لە هەڤپەیڤینێکی تایبەت لە بووڵتەنێکی هەواڵەکانی تەلەڤزیۆنی رووداو باسی لە بەربژێرکردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و پێیوایە، نێچیرڤان بارزانی لەو پۆستەدا دەروازەیەکی زۆر گەورە دروستدەکات بۆ ئەوەی کە پەیوەندییەکی زۆر فراوان و کرانەوەیەکی زۆرتر لە جاران لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا رووبدات.

رووداو: چۆن دەڕوانیتە بەربژێرکردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان؟

ئەسیل نووجەیفی: لەڕاستیدا ئێمە بە شێوەیەکی زۆر ئەرێنی سەیری ئەم بەربژێرکردنە دەکەین. بەڕێز مەسعود بارزانی دوای ئەوەی دەستبەرداری پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بوو هیچ کەسێکی دیکە نەیتوانی ئەم پۆستە پڕبکاتەوە یان ببێتە جێگرەوەی بەڕێز مەسعود بارزانی و دەبوایە تەنیا بە پشتیوانی بەڕێز بارزانی ئەوە بکرایە. پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە بنەماڵەی بارزانییەوە دەبێت و خۆشیان بەربژێرەکان دیاریی دەکەن. پێموایە ئاسۆیەکی نوێ دەبێت لە پەیوەندییەکان لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان. بەڕێز مەسعود بارزانی بایەخی زۆر بە رەمزی کوردی دەدا و گرنگی بەوە دەدات کە بەمشێوەیە بمێنیتەوە نەک لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بمێنێتەوە. ئەمەش وادەکات کە مەسعود بارزانی ببێتە سەرچاوەیەک و نێچیرڤان بارزانیش دەتوانێت جووڵە سیاسییەکانی بکات، پەیوەندی ناوخۆیی عێراق و پەیوەندی نێودەوڵەتیش ئەنجام بدات. بەڕێز نێچیرڤان بارزانی کەسێکی میانڕەوە لە سیاسەتدا، پێشتر پەیوەندییەکی نێودەوڵەتی زۆر گەورەی دروستکردبوو و پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ هەموو لایەنێکدا هەبووە. بەڕێز نێچیرڤان بارزانی کەسایەتییەکی زۆر بەهێزە و سیاسەتڤانێکی زۆر لێهاتووە، دەتوانێت لەڕووی کارگێڕییەوە هەرێمی کوردستان بەڕێوەببات، کەسایەتییەکی زۆر زۆر شیاوە و ئێمە هیوادارین رەنگدانەوەیەکی زۆر باشی لەنێوان هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا و لەگەڵ هەموو جیهان هەبێت.

رووداو: کاریگەری نێچیرڤان بارزانی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چۆن دەبینن؟

ئەسیل نووجەیفی: بەڕێز نێچیرڤان بارزانی هیچ کێشەیەکی لەگەڵ هیچ لایەنێکدا نییە و ئەمەش دەروازەیەکی زۆر گەورە دروستدەکات بۆ ئەوەی کە پەیوەندییەکی زۆر فراوان و کرانەوەیەکی زۆرتر لە جاران رووبدات لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا.

رووداو: چ ئومێدێک بە نێچیرڤان بارزانی هەیە کە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە سەردەمی سەرۆکایەتی ئەودا بەرەو چارەسەرکردن بڕۆن؟

ئەسیل نووجەیفی: پێموایە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی گشتیی پێویستی بە شێوازێکی نوێی پەیوەندی هەیە لەگەڵ بەغدا. لە 2003 ـەوە تاوەکو ئەمڕۆ یان تاوەکو گشتپرسییەکە، هەرێمی کوردستان تەنیا بایەخی بە سیاسەتی نێوخۆیی هەرێمی کوردستان دەدا و گرنگی بە دۆخی عێراق نەدەدرا. من پێموایە دوای گشتپرسییەکە دەبێت هەرێمی کوردستان رۆڵێکی زۆر باڵای هەبێت لە عێراق و، ببێتە بەشێکی زۆر کارا و لە پایتەختەوە دەستپێبکات نەک تەنیا لە رێگەی هەولێرەوە. ئەوە روون و ئاشکرایە کە هێزی هەرێمی کوردستان تەنیا لە هەولێرەوە سەرچاوە ناگرێت بەڵکو لە بەغداشەوە سەرچاوە دەگرێت، پێگەی تاچەند لە بەغدا بەهێز بێت دەبێتە خاڵێکی وەرچەرخانی زۆر گەورە و کاریگەری گەورەی دەبێت بەسەر سەرکردە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان. ئەمە وادەکات پێگەی هەرێمی کوردستان بەهێز بکات و عێراقیش بەهێز بکات. ئەمە رێگری دەکات لە هەژموون سالاری هێزە شیعەکان بەهۆی لاوازی هێزە سوننەکان یان نەبوونی کورد لە بەغدا، بۆیە پێموایە کە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دەبێت هەموو تواناکانی بەگەڕ بخات کە کاریگەرییەکی راستەوخۆی لەسەر بەغدا هەبێت و بەشێوەیەکی بەردەوام لە بەغدا بێت.

رووداو: سەرکردە سیاسییەکانی عێراق چۆن وەڵامی ئەو گۆڕانکارییانەی هەرێمی کوردستان دەدەنەوە و کاردانەوەی ئەوان چی دەبێت؟

ئەسیل نووجەیفی: تاکە لایەنێک یان سەرکردەیەک بە تەنیا ناتوانێت هەموو سیاسەتی عێراق بگۆڕێت، لەسەرەتادا هەوڵدرا سوننەکان پشتگوێ بخرێن و رۆڵیان پێنەدرێت. دواتر بە هەمانشێوە کورد پشتگوێخرا، دوای ئەوەی ناوماڵی کوردیان شێواند ئێستا لەنێو ماڵی شیعەش کێشە سەریهەڵداوە و پارچە پارچە بوونی تێدا دەبیندرێت و بەشێک لە گرووپە شیعەکان دژایەتی بەشەکەی دیکە دەکەن. ئەمە وادەکات هەژموونێکی تایبەت لەنێو ماڵی شیعە دروستببێت. بۆیە پێویستە ئەم دۆخە بشکێندرێت. کورد هێزێکی زۆر باشیان هەیە لە هەرێمی کوردستان و دەتوانن کارێگەری خۆشیان هەبێت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش. پێموایە هەرێمی کوردستان ئەگەر بێت و پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ لایەنە شیعە و سوننە میانڕەوەکان بونیات بنێتەوە، دەتوانێت پەیوەندییەکان زۆر زۆر بەهێز بکات و لەم چوارچێوەیەشدا دەتوانێت پێگەی هەرێمی کوردستان بەهێز بکات. بەڵام بەپێچەوانە ئەگەر کورد هاوپەیمانی لەگەڵ شیعە تووندڕەوەکان بکەن کە دەیانەوێت هەژموونی خۆیان بەسەر عێراقدا بسەپێنن، تەنیا بەڵێنیان پێدەدرێت و هیچی دیکە. رێککەوتنەکانی هەولێر و بەغداش باشترین بەڵگەن.

داڕشتنەوە؛ عومەر شایان


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:03:40 ص
هه‌ زار ڕه حمه ت له گۆڕتان بەشیر موشیر و مامۆستا نه به ز .
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| دوێنێ کاژێر 10:13 | (2)
Hawas kakaey | 10/12/2018 10:20:17 ص
توركمانه كان پشتيان به توركيا قايمه ،مه سيحيه كان پشتيان به ئه مريكا قايمه ، ئه ى كاكه يى داماو پشت به كى ببه ستيت بو ئه وه ى وزاره تى ...
رووداو پشکی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات
| دوێنێ کاژێر 08:52 | (1)
كاميران بامه رنى | 09/12/2018 01:52:07 ص
وهگرتنی خه لاتی روزنه مه وانی UN پیروزت بئت هه رسه رکه وتوییت. بابه ته که ت زور گرنگ و له جئگا و کاتی خویدایه هیفیدارم لایه نه به رپرس و هه مو کوردیک...
فرهاد | 10/12/2018 09:28:46 ص
كاك مةجيد دةستت خوش بةراستي ئةوةى جنابت و نامو لةو جةند سالةى رابردوو كردتان تايبة ت لة ماوةى شةرى داعش بة ناسان\نى كور ئةو بة ناو فةرمانكةى...
ئەو دەرفەتەی کە کورد خەریکە لەدەستی دەدات
| 5/12/2018 | (9)
ئەختیار یارئەحمەد بەگ | 09/12/2018 10:26:56 ص
زۆر بە داخەوە بۆ دواماڵئاوایی گەورە پیاو مامۆستای خەمخۆری ڕاستەقینەی خەباتی کوردایەتی دکتۆر جەمال نەبەز. هەموومان مەبەستم نوخبەی ڕۆشنفکر، خەمخۆرانی...
Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:11:52 ص
بلیمه تێک ماڵ ئاوایی لێ کردین ، ڕۆحت شاد .
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز کۆچی دواییکرد
| 8/12/2018 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 ئەمساڵ لە ئەمریکا ژمارەی حاڵەتەکانی ئیفلیجی منداڵان زیادیکردووە 5 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمساڵ لە ئەمریکا ژمارەی حاڵەتەکانی ئیفلیجی منداڵان زیادیکردووە

د. تۆماس کلاک: نەخۆشیی ئیفلیجی منداڵان دەگمەنە، زۆرتر
 نەخۆشخانەی چارەسەری قوربانییانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکرێتەوە دوێنێ کاژێر 11:24 |

نەخۆشخانەی چارەسەری قوربانییانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکرێتەوە

لە مانگی داهاتوو دەستبەکارکردن لە نەخۆشخانەکە زۆرتر
0.312 seconds