وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

بەڤیدیۆ؛ دژەتیرۆری عێراق فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی داعش بەردەداتەوە

لەلایەن رەنجە جەمال 8/1/2017
ئێستا چەکێکی سەرەکی داعش فڕۆکەکانی چاودێرییە

رووداو - موسڵ

لەنێو یەکێک لە گەڕەکەکانی موسڵ، هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی چەکدارانی داعشیان خستەخوارەوە و فەرماندەیەکی دژەتیرۆری عێراقیش دەڵێت "30 چەکداری داعشمان کوشت".


رۆژی یەكشەممە 8-1-2017 هێزە عێراقییەکان هێرشیان کردە سەر چەند گەڕەکێکی موسڵ و دوای شەڕێکی سەخت توانیان گەڕەکی بەلەدیات-ی موسڵ کۆنترۆڵبکەنەوە و بچنە نێو گەڕەکی سوکەر.

لەو گەڕەکانە هێزە عێراقییەکان بە هەموو هێزیانەوە هێرش دەکەن و داعشیش بە هەموو هێزیەوە بەرگری دەکات، بەڵام بێ هودەیە و هێزە عێراقییەکان لە پێشڕەوی بەردەوامن.

عەبدولوەهاب ساعدی، فەرماندە لە دەزگای دژەتیرۆری عێراقی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "چووینە نێو گەڕەکی بەلەدیات و دەست بە پاککردنەوەی دەکەین، پاشان چووینە نێو گەڕەکی سوکەر، دواتر لە نزیک گردی شوێنەواری موسڵ داعش ویستی چەند خۆکوژێکمان بۆ بنێرێت، بەڵام بەهاوکاری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان 30 چەکداری داعشمان کوشت".

بۆردوومانی فڕۆکە و تەقینەوەی ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکانی داعش ئاسمانی ناوچەکەیان دووکەڵاوی کردبوو، بەڵام نەبووە هۆی شاردنەوەی فڕۆکە چاودێرییەکانی داعش.

هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی چەکدارانی داعشیان خستەخوارەوە، بەشێوەیەک کە کامێرای چاودێری و جێگەی بۆمب لەسەر فڕۆکەکە دروستکرا بوو.

ئێستا چەکێکی سەرەکی داعش فڕۆکەکانی چاودێرییە، بۆ خستنەخوارەوەی بۆمب و روومانە بەسەر هێزە عێراقییەکان، بۆیە سەربازانی دژە تیرۆر چاوێکیان لە زەویە و چاوێک لە ئاسمانە بۆ خستنەخوارەوەیان.

جگە لە گەڕەکی بەلەدیات، بەشێکی گەڕەکی سوکەر کۆنترۆڵکرایەوە، ئێستا لە رۆژهەڵاتی موسڵ ئاڵای عێراق نزیکدەبێتەوە لە رووباری دیجلە، ئەو گەڕەکانەشی ئاڵای داعشیان لێ هێندراوەتە خوارەوە نزیکدەبێتەوە لە 50 گەڕەک، بەمەش خۆری خەلافەت لەلای چەپی پایتەختەکەیان لە عێراق نزیکە لە ئاوابوون.

داڕشتنەوە: راوچی حەسەن

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

عبدالله | 23/04/2017 08:55:04 ص
بيويستة تةنها بو كارمةندانى خاوةن بروانامة بكريتةوة جونكة سالانيكة خزمةت ئةكةن و بسبورن لة بوارةكانيان
Zozan | 23/04/2017 12:59:52 م
خو له که بو کج ده بێت و من په یمانگا ته واو کردوه
وەزارەتی ناوخۆ 300 دەرچووی زانکۆ و ئامادەیی دادەمەزرێنێت
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (2)
mamkak | 23/04/2017 09:08:35 ص
ئەمە توێكڵ نييە؛ ئەمە قەپێلكە چونكە توێكڵ بە کوردب دەکاتە (ناوك) واتا كڕۆكى ميوە.
ئالان داوود | 23/04/2017 11:38:29 ص
دەبێ توێکڵە هێلکەکەن لە سپێنەو زەردێنە پاکبکرێنەوە ئنجا بخرێتە ناو فڕنێك بۆ ماوەی ۱۰ تا ۱٥ خولەك بەپلەی گەرمی ۹۰ ، دوای ئەوە بیهاڕین و ببێتە ئارد....
چیدیکە توێکڵی هێلکە فڕێمەدەن؛ بیخۆن
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (2)
Aras Y | 23/04/2017 10:51:37 ص
وه‌رگرتنی ئه‌م باجه‌ چ سودێکی ده‌بێت بۆ فه‌رمانبه‌ره‌که‌ جارێ وه‌رن ئه‌مه‌ شی بکه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌م خه‌ڵکه‌، وه‌ پێویسته‌ روونکردنه‌وه‌ی باش وه‌ له‌...
وەرگرتنی باجی كەسی لە کەرتی تایبەت بەشێوازی نوێ‌ دەستپێدەكات
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (1)
بۆتان | 22/04/2017 06:40:01 م
ده ستان خوش روداو، به‌لام من پیم باشه‌ له‌ باتی وشه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی، ته‌نها وشه‌ی (كه‌نداو) به‌كاربهینن. بو ئه‌وه‌ی بی لایه‌نی خوتان بپاریزن.
 رووداو لەسەر یەکێک لە گەورەترین کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا
| دوێنێ کاژێر 09:25 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە کوردستان کار بۆ رێکخستنی 7 کاژێر لەمەو بەر |

لە کوردستان کار بۆ رێکخستنی "دیداری پزیشکان" دەکرێت

بۆ گەنگەشەی گرفتەکانیان و چارەسەرکردنیان زۆرتر
پارتی و یەکێتی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان پێکدێنن 7 کاژێر لەمەو بەر |

پارتی و یەکێتی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان پێکدێنن

بەئامادەبوونی بارزانی کۆبوونەوە زۆرتر
هەڵەی تەندروستی و کەتنی سیستم 8 کاژێر لەمەو بەر |

هەڵەی تەندروستی و کەتنی سیستم

لە دنیای پزیشكیدا شتێک نییە بەناوی گرەنتی زۆرتر
0.187 seconds