وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

هەواڵگریی عێراق وردەكاریی نوێ لەبارەی بۆردوومانكردنی داعش لە سووریا بڵاودەكاتەوە

لەلایەن سەمیع زوبێر 8/1/2019
لە ئەنجامی بۆردوومانكردنی بارەگایەكی داعش لە ناوچەی سووسە ''30 كەس لە پلانگێڕان و خۆكوژرانی داعش كوژران
لە ئەنجامی بۆردوومانكردنی بارەگایەكی داعش لە ناوچەی سووسە ''30 كەس لە پلانگێڕان و خۆكوژرانی داعش كوژران"

رووداو  ـ هەولێر

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، سێشەممەی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق بارەگایەكی داعشیان لە ناوچەی سووسە لە رۆژئاوای سووریا كردە ئامانج و بەهۆیەوە پشێویی و ئاڵۆزییەكی زۆری لە ریزەكانی داعش دروستكردووە.

ئەبو عەلی بەسری، بەڕێوەبەری گشتی هەواڵگری لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەڤانیدا گوتی "لە ئەنجامی بۆردوومانكردنی بارەگایەكی داعش لە ناوچەی سووسە لە رۆژئاوای سووریا لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق، 30 كەس لە پلانگێڕان و خۆكوژرانی داعش كوژران".

بەڕێوەبەری گشتی هەواڵگری لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت: "پێشتر یەكەكانی چاودێری و شیكردنەوە لە شانەی هەڵۆكانی هەواڵگری زانیاریان هەبوو كە ژمارەیەك لە فەرماندەكانی داعش لە ناوچەی سووسە كۆدەبنەوە بە مەبەستی پلاندانان بۆ هێرشكردنە سەر هێزە ئەمنییەكانی عێراق لەڕێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو لەسەر سنووری عێراق ـ سووریا". 

بەگوتەی ئەبو عەلی، ''ئەو پڕۆسەیە پشێوی و ئاڵۆزی زۆری لە ریزەكانی داعش دروستكردووە و گومانی خستووەتە دڵیان، بەتایبەتی كۆبوونەوەكە زۆر نهێنی بووە، بۆیە دوای بۆردوومانەكە داعش هەڵمەتێكی دەستگیركردنی دژی تاكەكانی خۆی دەستپێكردوە''.

ئەبو عەلی هەروەها دەڵێت "لەئەنجامی بۆردوومانكردنی بارەگاكەی داعش لە ناوچەی سووسە لە سووریا ژمارەیەك سەركردەی داعش كوژراون دیارترینیان:  

1. مەحموود عوێد وایر كەربوولی، والی فورات، خەڵكی قەزای قائیمە، بەپرسی هەڵمەتەكانی دەستگیركردن و كوشتنی هێزەكانی پۆلیس و سوپا بووە لە قائیم.
2. ئەبو یەعقووب محەممەدی، بەرپرسی سەربازی و هێرشكردن بووە بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو.
3. ئەبو عەزام كەربوولی، بەرپرسی كەرتی سوسە و باگۆزبووە، خەڵكی قەزای قائیمە.
4. ئەبو عەزام حەردانی، والی شەرعی ئەنبار و بەرپرسی خۆكوژان بووە لە كەنارەكانی فورات.
5. ئەحمەد حەمزە عەبدوڵڵا نووردوش داغستانی، ئەمیری خۆكوژان بووە لە فورات.
6 ـ خەتاب محیی محەممەد محەممەدی، خەڵكی قائیمە، بەرپرسی ئامادەسازی و گواستنەوە بووە لە فورات.
7. ئەبو جابری عێراقی، بەرپرسی سەربازی تیپی كەواسر بووە لە سوسە و یاریدەدەری عەلی سەعد خەلیفە سەلمانی بووە.
8. ئەبو ئیسلام، سەركردە بووە لە دەستەی جەنگی رێكخراوی داعش، خەڵكی قائیمە. 
9. موئەیەد ستار فەرحان عەزاوی، ئەمیری كەتیبەی 111 تایبەتی پاڵپشت بووە.
10 ـ محەممەد عەبدوڵڵا رووس چیچانی، پێشتر لە موسڵ بووە.

پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/03/2019 03:46:26 م
والله‌ وه‌بیلاهی گه‌ر پارتی نیوه‌ی پۆسته‌كانی خۆشیان بداته‌ یه‌كیه‌تی به‌ته‌ئكید یه‌كیه‌تی له‌ به‌ینی خۆیان ڕێك ناكه‌ون باشتر وایه‌ پارتی هه‌وڵ و...
یەکێتی: بەشداریمان لە کابینەی نوێی حکومەت پەیوەستە بەوەی هاوبەشێکی راستەقینە بین
| 16/3/2019 | (1)
ئیسماعیل عەبدوڵا | 16/03/2019 08:51:18 ص
چۆن بتوانم دەنگ بدەم؟
Azad Azad | 16/03/2019 08:57:23 ص
هونەری فیلمی دۆکیومێنتاری لەبارەی ئازارەکانی گه‌لی كورد به‌گشتیی به‌درێژای ١٠٠ ساڵی ڕابرد و کیمیا باران کردنی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆمەڵکوژی کردنی...
لە بەریتانیا فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکرا
| 16/3/2019 | (2)
mohammad kurdish kurdstan | 15/03/2019 03:25:34 م
أن شاءالله‌ بۆخاتری عه‌رشی په‌روه‌ردگاری پیرۆز به‌م رۆژی هه‌ینیه‌ هه‌رچی بكوژان و تاوانانی ئه‌م ڕووداوه‌ بوون سه‌رشۆر و ریسوا ودونیا و قیامه‌تبن أن...
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەتووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌كات
| 15/3/2019 | (1)
REALMADRIDCF | 15/03/2019 02:34:00 م
ئەگەرلەسەردەستی پێرێزڕیاڵ مەدریدهەڵنەستایەوەئەواهاندەران دەیان هەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە
پلانێکی شاهانە لە یانەی شاهانە
| 26/2/2019 | (1)
0.453 seconds