وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

لە دوو قۆڵەوە هێرش بەرەو سەنتەری موسڵ دەستیپێكرد

لەلایەن سیداد لەشكری 9/1/2017
سیداد لەشکری، پەیامنێری رووداو، باسی شەڕی دەستەویەخەی موسڵ دەكات

رووداو- موسڵ

دوای تێپەڕبوونی 84 رۆژ لە دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ، هێرش بەرەو سەنتەری شارەكە دەستیپێكرد، ئێستا هێزە عێراقییەكان لە جاران زیاتر پێشڕەوی دەكەن و پێشبینی دەكرێ لە چەند رۆژی داهاتوودا رۆژهەڵاتی موسڵ بەتەواوی لە داعش پاك بكەنەوە.

سیداد لەشکری، پەیامنێری رووداو لە موسڵ رایگەیاند، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 9-1-2017، هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق لە دوو قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر چەکدارانی داعش، بەراورد بە رۆژانی رابردوو پێشڕەوی هێزە عێراقییەكان خێراتر بووە و چەکدارانی داعش لە پاشەکشەی بەردەوامدان.

لە قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ زیاتر لە 20 گەڕەك كۆنترۆڵ كراونەتەوە، كۆنترۆڵكردنەوەی  10 گەڕەكیشیان تەنیا لەلایەن هێزەكانی دژە تیرۆرەوە بووە، پەیامنێری رووداو گوتی رۆژی یەکشەممە هێزەکانی عێراق پێشڕەوی زۆریان کرد و گەیشتنە نێو گەڕەکی سوکەر و بەلەدیە و پردی چوارەمی موسڵ، لەماوەی 24 كاژێری رابردووش 40 چەكداری داعش كوژراون، ئەمڕۆش خێراتر پێشڕەوی دەكەن.

ئێستا دژە تیرۆری عێراق بەرەو سەنتەری موسڵ لەپێشڕەویدایە و لە هەندێك شوێنیش گەیشتووەتە سەر رووباری دیجلە، خەڵکیش لەدەست داعش رادەکەن و دەچنە گەڕەکە کۆنترۆڵکراوەکان.

رۆژی پێنجشەممە 29-12-2016، دوای نزیکەی دوو هەفتە لە وەستاندنی هێرشەکان، قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ دەستیپێكرد و هێزە عێراقییەكان بە پشتیوانی پێشمەرگە و فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان پێشڕەوی بەرچاویان كرد.

بەپێی لێدوانی فەرماندە سەربازییەكانی عێراق، كۆنترۆڵكردنەوەی رۆژهەڵاتی موسل (بەری چەپ) زۆری نەماوە و تەنیا چەند رۆژێكی كەمی دیكەیان پێویستە بۆ ئەوەی سەرجەم گەڕەكەكان كۆنترۆڵ بكەنەوە و بگەنە سەر رووباری دیجلە، ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن لە ئۆپەراسیۆنی موسڵ زیاتر لە 2500 چەكداری داعش كوژراون.

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Avin | 26/09/2017 06:19:45 ص
گڕینگ ئویه‌ پڕۆسه‌ رفراندوم سه‌رکه‌ڤتی بۆ ،کورد ئاشتی خۆازیین ؛ زۆڵمیش قه‌بۆڵ ناکه‌یین
ئازاد كه ريم | 26/09/2017 07:01:08 ص
منو خيزانةكةم دانيشتووي البحرين ن بة ئةسل خةلكي خورماتوو ين بروا دةكةم ئيمة يةكةم كورداني وولاتاني عةرةب و كةنداو بين بة بةلي بؤ دةنكدان بؤ سةربةخويي...
129 هەزار جار هەوڵی هاككردنی سایتی كۆمسیۆن دراوە
| 4 کاژێر لەمەو بەر | (2)
ئومید | 26/09/2017 06:10:21 ص
ئه م ده سکه وته گه وره پیروزه له ته واوی کوردستان هه ر بژین
اسماعیل | 26/09/2017 06:46:52 ص
سلاو، هه له بجه ده بیت به 101%
باشووری كوردستان سەربەخۆیی هەڵبژارد
| 4 کاژێر لەمەو بەر | (2)
Rebwar | 26/09/2017 06:45:02 ص
Dastxosh, hiwadarin baraw sarkawtn hangaw bnein
شەڕ و نیوەشەڕ هەر یەكە
| 4 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Ranja | 25/09/2017 11:35:15 م
Slaw la sherakay hawler mandw nabe barasty helak bwe shayane rezgrtneke zor gawrayt kak kosrat
 هەنگاوە نیشتمانی و دیبلۆماسی و سیاسییەکانی کۆسرەت رەسول لە گشتپرسیدا
| دوێنێ کاژێر 12:55 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

کچێک ئاهەنگی رۆژی لەدایکبوونی دەباتە بنکەیەکی دەنگدان 5 کاژێر لەمەو بەر |

کچێک ئاهەنگی رۆژی لەدایکبوونی دەباتە بنکەیەکی دەنگدان

ژنێکی تەمەن 93 ساڵ دڵی بۆ ئەوە لێدەدات دەوڵەتی زۆرتر
پیر و پەککەوتەکانی سلێمانی تینوێتی سەربەستییان شکاند 7 کاژێر لەمەو بەر |

پیر و پەککەوتەکانی سلێمانی تینوێتی سەربەستییان شکاند

زۆربەی بەشداربووانی پرۆسەی گشتپرسییان پێکدەهێنا زۆرتر
0.234 seconds