وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

سووریا

لە رەققە 120 خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپێکدا کۆکراونەتەوە

لەلایەن هونەر ئەحمەد 10/8/2018
هاوژینی چەکدارێکی داعش: ئێمەیان زیندانیکردووە، هیوادارم ئازادمان بکەن

رووداو - رەققە 

لە کەمپی عەین عیسای رەققە 120 خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپێکدا کۆکراونەتەوە، کەمپەکە لەسەر زەوییەکی وشک، رەق و بەردەڵاندا دروستکراوە، هەتاو و گەرمایەکی تاقەتبەر منداڵەکانی ماندوو و هەراسان کردووە. 

له‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سەڵاتی حكومه‌تی سووریا و عێراق هاوژین و منداڵانی داعش كه‌مپی تایبه‌تیان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و وه‌كو به‌ندكراو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

فه‌تحیه‌ حه‌جار خه‌ڵكی حه‌له‌به‌ و خاوه‌نی سێ منداڵه‌ و هاوژینی چه‌كدارێكی داعشی به‌ ره‌گه‌ز ئه‌مریكی بووە و ساڵی رابردوو له‌شه‌ڕی رققه‌دا به‌دیلی كه‌وته‌ ده‌ست هێزه‌كانی سووریای دیموكرات.

برسیی و ماندوون، له‌م گه‌رمای هاوینه‌دا بێ كاره‌با و هه‌ندێجاریش بێ ئاون. داواده‌كه‌ن ئازادبكرێن و تاوانی هاوژینه‌كانیان نه‌خرێته‌ ئه‌ستۆیان، دۆخه‌كه‌ بۆ منداڵان قورس و سه‌ختتره‌.

فه‌تحیه‌ حه‌جار، هاوژینی چه‌كدارێکی داعش دەڵێت: "چاوه‌ڕێم بڕیارێكم له‌سه‌ر بدرێت، ده‌ڵێن گوایه‌ هاوژینه‌كه‌میان سزاداوه‌ به‌ به‌ندكردنی هه‌تاهه‌تایی و ده‌شیگوازنه‌وه‌ بۆ ئه‌مریكا، پێشتر له‌ كه‌مپی ته‌بقه‌ بووم له‌وێش سێ مانگ مامه‌وه‌، به‌ڵام هیچ بڕیارێكم له‌سه‌ر نه‌درا. شه‌ش مانگه‌ له‌ كه‌مپم، سێ منداڵم هه‌یه‌ و به‌ندكراوم دواجاریش پێش سێ مانگ پێیانگوتم له‌به‌ندینخانه‌ی كۆبانێیە‌ ده‌یگوازنه‌وه‌ بۆ ئه‌مریكا".

له‌ كه‌مپه‌كانی سووریا و عێراقه‌وه‌ بۆ كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دۆخه‌ پێچه‌وانه‌یه‌ وه‌ك هاوژینی چه‌كدارانی داعش ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، مامه‌ڵه‌كردن له‌م كه‌مپانه‌ به‌چاوی به‌زه‌یی و مرۆڤانه‌یه‌.

رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌وردی چاودێری كه‌مپه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م چاودێریكردنه‌ به‌سه‌ر كه‌مپه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ كه‌متر ده‌بینرێت، پێده‌چێت ئه‌وان گه‌شبینبن به‌و راستیه‌یی كه‌ هاوكاریكردن له‌نێو كه‌مپه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بێ جیاوازیكردنه‌ له‌نێوان نه‌ته‌وه‌ و ره‌گه‌ز و ئایین و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ هاوژین و منداڵی چه‌كداری داعشدا.

مه‌نال له‌ كه‌مپی حه‌سه‌ن شام ده‌ژیت و هاوشێوه‌ی فه‌تحیه‌ هاوژینی چه‌كدارێكی داعشی‌ به‌ ره‌گه‌ز ئه‌مریكییە و خاوه‌نی چوار منداڵه،‌ له‌ یه‌كێك له‌ شەڕه‌كانی داعش هاوژینه‌كه‌ی به‌دیلی ده‌كه‌وێته‌ ده‌ست پێشمه‌رگه‌.

ئه‌و ئێستا ئازاده‌، به‌ڵام له‌ترسی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ نایه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌ موسڵ.

مه‌نال محەممەد، خێزانی چەکدارێکی داعش دەڵێت : "پێشمه‌رگه‌ مامه‌ڵه‌یه‌كی زور جیاواز له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ده‌كات، ئێمه‌ هاوژینی داعشین له‌خه‌ڵكی سادده‌ باشتر مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، رێزمان لێده‌گرن و شتی خراپمان لێ نەبینیوون، ئێستا له‌ژێر پاراستنی ئه‌واندام و پێمان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر كه‌سێك ده‌ستدرێژیی كرده‌سه‌رت یان قسه‌ی پێكردی وه‌ره‌ پێمان بڵێ، من بۆچی ناگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ موسڵ، چونكه‌ له‌ حه‌شد ده‌ترسم، لێره‌ دانیشتووم ئاسایش هه‌یه‌".

به‌رپرسی كه‌مپه‌كانی حه‌سه‌ن شام و خازر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی پێوەره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئاواره‌كان دەکەن.
 
ره‌شید ده‌روێش، به‌رپرسی كه‌مپه‌كانی حه‌سه‌ن شام و خازر دەڵێت: "رێكخراوه‌كان زۆر ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئێوه‌ وه‌كو ده‌زگای خێرخوازی بارزانی چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و خێزانانه‌ ده‌كه‌ن کە داعش بوونه‌، ئه‌وانه‌شی كه‌ داعش نه‌بوونه‌، ئێمه‌ به‌چاوی مرۆڤ ته‌ماشایان ده‌كه‌ین، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ مه‌ترسیان هه‌بێت نایه‌نه‌ لای ئێمه‌ و لای ئێمه‌ دانانیشت، به‌ڵام ئێستا سوپاس بۆ خودا له‌ناو كه‌مپه‌كان هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ ئێمه‌ دروستنه‌بووه‌".

هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ منداڵ و هاوژینی چه‌كدارانی داعش دووربخرێنه‌وه‌ له‌ بیری تووندڕه‌وی و تێکه‌ڵ به‌ كۆمه‌ڵگە بكرێن، قۆناخی یه‌كه‌می ئه‌و هه‌نگاوه‌ش له‌ كه‌مپه‌كانه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و وه‌كو ئاواره‌ی ئاسایی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و ئازادن.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 


نیشانەکردن : رەققە
2342 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان رەخنە لە حکومەت دەگرن  14 کاژێر لەمەو بەر |

یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان رەخنە لە حکومەت دەگرن

1197 یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکان دامەزرێندراون زۆرتر
 لە ساڵی 2019 ژمارەی حاڵەتەکانی سوورێژە لە جیهاندا سێ هێندە زیاددەبێت دوێنێ کاژێر 10:59 |

لە ساڵی 2019 ژمارەی حاڵەتەکانی سوورێژە لە جیهاندا سێ هێندە زیاددەبێت

پێشبینیدەکرێت ئەمساڵ لە هەموو وڵاتان ب زۆرتر
راپۆرتی دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان دوێنێ کاژێر 10:17 |

راپۆرتی دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان

لێكۆڵینەوە لە 170 دۆسیەدا كراوە زۆرتر
0.391 seconds