وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

پرسەی مام جەلال لە بەغدا

لەلایەن رووداو 9/10/2017
8852 ژمارەی بینین

فۆتۆ: هێمن فەرهەنگ

رۆژی دووشەممە 10-9-2017 پرسەی جەلال تاڵەبانی، سەرۆككۆماری پێشووی عێراق لە هۆتێل رەشیدی شاری بەغدا بەڕێوەچوو، کە سەرۆكایەتیی كۆمار سەرپەرشتی دەکرد.

بۆ بەشداری پرسەکە بافڵ تاڵەبانی، کوڕی جەلال تاڵەبانی و ژمارەیەک ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی چووبوونە بەغدا.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی لە پەرلەمانی عێراق بە رووداوی گوت، لە دوو رۆژی رابردوودا وەكو یەكێتی پرسەیان لە بەغدا داناوە، بەڵام پرسەكەی رۆژی دووشەممە سەرۆكایەتی كۆمار سەرپەرشتی دەكات و جیاوازە.

‌دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، رۆژی سێشەممە 3-10-2017 مام جەلال تاڵەبانی لە تەمەنی 84 ساڵیدا لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد. رۆژی هەینی 6-10-2017 لە ناوچەی دەباشان لە نزیك ماڵی خۆی لە شاری سلێمانی بەخاكسپێردرا.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

0.156 seconds