وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

بە یاسا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رێکدەخرێت

لەلایەن هەڵکەوت عەزیز 12/1/2019
حکومەتی عێراق ناچار کراوە مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بنێرێت

رووداو-بەغدا

لە پرۆژەیاسای بودجەی 2019دا حکومەتی عێراق بە یاسا پابەند کراوە مانگانە 521 ملیار دینار خەرج بکات بۆ مووچەی فەرمانبەران و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان. 


بەپێی  پرۆژەیاساکە ئەگەر هەرێمی کوردستان رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت بە کۆمپانیای سۆمۆ بدات بەغدا شایستە داراییەکانی کوردستان دەدات، بڕی 50 ملیار دیناریش تەرخانکراوە بۆ کاراکردنەوەی نووسینگەکانی ماددەی 140 لە پاریزگاکانی کەرکووک و نەینەوا، فراکسیۆنە کوردستانیەکان داوای 800 ملیار دیناریان کردووە بۆ جێبەجیکردنی هەموو بڕگەکانی ماددەی 140. 

د.بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاند: "ئێستا ئێمە جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە مووچەی فەرمانبەران مسۆگەر بکەین و مانگانە لە یاسای بودجەدا جێگیری بکەین و بە یاسا مانگانە بگاتە ھەرێمی کوردستان، ئەگەر
رێکەوتنی سیاسیش لە نێوانیان نەبوو وەکو ئیستحقاقێکی دەستووری چۆن مووچەی فەرمانبەرانی بەسرە و ئەنبار و سەماوە دەدرێت، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش بدرێ".

دوای پێنج ساڵ لە راگرتنی بودجەی مادەی 140 لە پرۆژەیاسای بودجەی 2019 پەنجا ملیار دینار تەرخانکرا بۆ کاراکردنەوەی نووسینگەکانی ماددەی 140 لە کەرکووک و نەینەوا ئەمە لەکاتێکدایە بۆ جێبەجێکردنی ئەو ماددەیە 800 ملیار دینار پێویستە.

موسەننا ئەمین، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاند: "زیندووکردنەوەی ماددەی 140 و تەرخانکردنی بودجە، تەعبیرە لە سیاسەتێکی ئیجابی لای حکومەتی ئیتحادی کە دەیەوێت کار لەسەر ئەو پرسە بکات و نەمرێت، بەڵام ئەوە بەس نییە و نابێ تەنیا بۆ ئەوەبێت خۆڵبکرێتە چاو، بڵێن 140 ماوەو بەئەمری واقیعیش گۆڕانکاری دیموگرافی
لەو ناوچانە بکرێت و، ھێز بسەپێنن".

لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی مەلەفی نەوت و پشکی ھەرێمی کوردستان شاندێک پێکھێنراوەو بڕیارە سەردانی ھەولێر بکات بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو پرسانە و وەرگرتنی دوایین قسە کە ئاخۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان رازی دەبێت نەوتەکەی رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات یان نا؟.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/03/2019 03:46:26 م
والله‌ وه‌بیلاهی گه‌ر پارتی نیوه‌ی پۆسته‌كانی خۆشیان بداته‌ یه‌كیه‌تی به‌ته‌ئكید یه‌كیه‌تی له‌ به‌ینی خۆیان ڕێك ناكه‌ون باشتر وایه‌ پارتی هه‌وڵ و...
یەکێتی: بەشداریمان لە کابینەی نوێی حکومەت پەیوەستە بەوەی هاوبەشێکی راستەقینە بین
| 16/3/2019 | (1)
ئیسماعیل عەبدوڵا | 16/03/2019 08:51:18 ص
چۆن بتوانم دەنگ بدەم؟
Azad Azad | 16/03/2019 08:57:23 ص
هونەری فیلمی دۆکیومێنتاری لەبارەی ئازارەکانی گه‌لی كورد به‌گشتیی به‌درێژای ١٠٠ ساڵی ڕابرد و کیمیا باران کردنی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆمەڵکوژی کردنی...
لە بەریتانیا فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکرا
| 16/3/2019 | (2)
mohammad kurdish kurdstan | 15/03/2019 03:25:34 م
أن شاءالله‌ بۆخاتری عه‌رشی په‌روه‌ردگاری پیرۆز به‌م رۆژی هه‌ینیه‌ هه‌رچی بكوژان و تاوانانی ئه‌م ڕووداوه‌ بوون سه‌رشۆر و ریسوا ودونیا و قیامه‌تبن أن...
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەتووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌كات
| 15/3/2019 | (1)
REALMADRIDCF | 15/03/2019 02:34:00 م
ئەگەرلەسەردەستی پێرێزڕیاڵ مەدریدهەڵنەستایەوەئەواهاندەران دەیان هەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە
پلانێکی شاهانە لە یانەی شاهانە
| 26/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

0.297 seconds