وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

بۆردوومانکردنی گرووپەکەی حەشدی شەعبی ناکۆکی دەخاتە نێو ماڵی شیعە

لەلایەن لهۆن نەسرەدین 10/8/2017
لەبارەی بۆردوومانکردنی گرووپەکە، عەبادی و مالیکی لێدوانی جیاواز دەدەن
رووداو - هەولێر

بۆردوومانکردنی گرووپێکی سەر بە حەشدی شەعبی، نێو ماڵی شیعەی زیاتر لەیەکدی دوورخستووەتەوە، عەبادی و مالیکی لێدوانی تەواو جیاواز لەسەر ئەو پرسە دەدەن.

نووری مالیکی، جێگری سەرۆککۆماری عێراق هێرشی تووند دەکاتە سەر ئەمریکا و، بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتباری دەکات، بەڵام حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لێکۆڵینەوە دەکات، لە گوتەکانیشیدا وا دەردەکەوێت ئەو گرووپەی بۆردوومانکراوە، سەر بە حەشدی شەعبی نەبووە. لێدوانە دژبەیەکەکانی نێوان هەردوولا، ئاماژەی روونی ناکۆکی نێو ماڵی شیعەن.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا گوتارێكی پێشکەشکرد و رایگەیاند "با راشکاوانە قسە بکەین، ئێمە لە دەرەوەی عێراق حەشدمان نییە، حەشدی شەعبی دەستەیەکی فەرمییە لەنێوخۆی عێراقدا، بچێتە دەرەوەی عێراق حەشد نییە، با حەشد تووش نەکەن، حەشد تۆمەتبار نەکەن، کەسێک دێت و تۆمەت دەخاتە پاڵ حەشدەوە، حەشدیش بێبەرییە لەو تۆمەتانە".

ئەمە لێدوانی حەیدەر عەبادییە سەبارەت بە چوونەناوەوەی چەکدارانی حەشدی شەعبی بۆ نێوخاکی سووریا و بۆردوومانکردنیان لەلایەن فڕۆکە ئەمریکییەکانەوە، کە لە رۆژی هەشتی ئەم مانگەدا روویداوە، بەڵام پێدەچێت هێشتا وردەکاری هێرشەکە بەتەواوەتی روون و ئاشکرا نەبێت، خودی عەبادیش زانیاری تەواوی لەمبارەیەوە نەدا.

عەبادی هەروەها دەڵێ "من دەستبەجێ داوام کرد لێکۆڵینەوە ئەنجامبدرێت، پەیوەندیمان بە هەواڵگری فەرمیی حەشدەوە کرد، گوتیان: هیچ زانیارییەکمان سەبارەت بەو بابەتە نییە، ئەو گرووپە چەکدارییە لە لای ئێمە تۆمار نەکراوە. هیچ زانیارییەک سەبارەت بەوەی باس کراوە، لە لای ئێمە نییە".

سەرۆکوەزیرانی عێراق هاوکات فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقە، بەڕاشکاوی و لەبەردەم رای گشتیدا دەڵێ هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە رووداوەکە نییە. ئەوەش ئەمپرسیار دەوروژێنێت "چ لایەن و دەسەڵاتێك لەپشت هێرشی سەر چەکدارانی حەشدی شەعبی بووە و، هێرشەکە چۆن ئەنجامدراوە؟".

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن گرووپێکی حەشدی شەعبی بەناوی سەید شوهەدا چووە تەنێو خاکی سووریا و، فڕۆکە ئەمریکییەکان بۆردوومانیان کردوون و ژمارەیەکیان لێ کوژراون، پاشان هێزەکە بۆ نێو خاکی عێراق پاشەکشەی کردووە  لەنزیک ناوچەی قائم رووبەڕووی هێرشی چەکدارانی داعش بوونەتەوە، لەوێشدا ژمارەیەکیان لێکوژران.

گرووپی سەید شوهەدا، بە یەکێک لە گرووپەکانی حەشدی شەعبی نزیک لە ئێران ناسراوە، هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن فەرمانەکانی لەلایەن ئێرانەوە دەردەکرێن.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی هێرشەکە، نووری مالیکی، جێگری سەرۆککۆماری عێراق دەسبەجێ هێرشیکردە سەر ئەمریکا، لایەنگرانیشی داوایان لە حکومەتی عێراق کرد، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دابخەن، تەنانەت باڵیۆزەکەشی دەربکرێت.

هێرشی سەر حەشد هۆکارێک بوو بۆ دەرکەوتنی قووڵیی کێشەکانی نێوان حەیدەر عەبادی و نووری مالیکی. لەلایەک مالیکی پشتی خۆی بە هێزی چەکداری حەشدی شەعبی دەبەستێت و، پاڵی بە دیواری ئێران داوەتەوە، لەلایەکی دیکەوە، عەبادی نوێنەرایەتی باڵی میانڕەوی شیعەی عێراق دەکات و، پشتی بە هاوپەیمانیێتی لەگەڵ سەدر و رازیکردنی بەشێکی زۆری شەقامی عێراقی دەبەستێت.


پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

 
سه عدی مه هاباری | 10/8/2017
ئالوزے نیومالے شیعی زامنےسه رکه وتنےئیمه یه. گه لےکوردباشترین هه لےلہ میژوے شورشکردنیدابوره خساوه که ده بئ که لکےلئ وه رگرئ وململانه ے حیزبےو....نه بیته هوےریگرےله سه ربه خویےگه لےکوردئه بئ له م ئالوزیه ےکه لک وه رگرئ وئاواتے له میژینه که ے که سه ربه خوییه بینته دے به هیواے وه دیهاتنے خه ونه کانمان بژےکوردستان بژےگه لےکورد
2284 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ئه حمه د ره شيدي بانه | 19/10/2017 08:20:45 م
بژيت بارزاني نه مر
بارزانی: هیچ کەسێک بۆی نییە کۆسرەت رەسول دەستگیربکات
| دوێنێ کاژێر 08:10 | (1)
Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| 16/10/2017 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| 16/10/2017 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| 16/10/2017 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەین هاوئاهەنگی بکەن 13 کاژێر لەمەو بەر |

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەین هاوئاهەنگی بکەن

"پێویستە رێگە لە پێکدادانی زیاتر بگیرێت" زۆرتر
مامۆستایەکی ئایینی: گشتپرسی باشترین کار بوو 13 کاژێر لەمەو بەر |

مامۆستایەکی ئایینی: گشتپرسی باشترین کار بوو

گشتپرسیش نەبا حەشدی شەعبی هەر هێرشی دەکرد زۆرتر
0.172 seconds