وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

پەرلەمانی عێراق ژمارەی لیژنەکانی کەمکردەوە؛ کورد لە پشکی خۆی رازییە

لەلایەن نەهرۆ محەممەد 10/11/2018
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق

رووداو - هەولێر

پەرلەمانی عێراق ژمارەی لیژنە هەمیشەییەکانی بۆ 22 لیژنە کەمکردەوە، نوێنەرانی کوردیش لە دابەشکردنی ئەندامانی لیژنەکان رازیین.

رێبوار تەها، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە لە لیژنەی نەوت و وزە و گازە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا پەرلەمان کەمکردنەوەی لیژنەکانی لە 27 لیژنەوە بۆ 22 لیژنە پەسندکرد. پێویستە ژمارەی ئەندامانی لێژنەکانیش لە حەوت ئەندام کەمتر و لە 19 ئەندام زیاتر نەبێت.

لە دانیشتنی ئەمڕۆدا پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر ئەندامانی لیژنەکان داوە و پەرلەمانتاران بەسەر لیژنەکاندا دابەشبوون، بەڵام هێشتا سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری لیژنەکان دیارینەکراون.

رێبوار تەها گوتی "وەک کورد لە دابەشکردنی ئەندامانی لیژنەکان رازیین و هەر لیژنەیەکمان ویستبێت تێیدا بووینەتە ئەندام".

بەشار کیکی پەرلەمانتاری  فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان کە ناوی لە لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندن و گەشتوگوزار و شوێنەوارە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "لە دابەشکردنی ئەندامانی لیژنەکانیش رازیین و لەسەر بنەمای خواست و پسپۆڕی و بەرژەوەندی گەلی کوردستان بووە".

د. موسەننا ئەمین، پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیش بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لەکۆی 22 لیژنەی پەرلەماندا کورد سەرجەم لیژنەکاندا بە 2 بۆ 5 نوێنەر بەشدارە، واتە لە لە هەموو لیژنەکاندا نوێنەرێک زیاتری هەیە.

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق گوتیشی "دوای کۆبوونەوەیان، لیژنەکان لەناو خۆیاندا سەرۆک و جێگر و بڕیاردەر دەستنیشاندەکەن. پێویستە کورد سەرۆکایەتی چوار بۆ پێنج لیژنە وەربگرێت، لە لیژنەکانی دیکەش جێگری سەرۆک و بڕیاردەری بەردەکەوێت".

پەرلەمان هەندێک لیژنەی تێکەڵ بەیەکدی کردووە، وەک ئەندامان لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی، لیژنەکانی مافەکانی مرۆڤ لەگەڵ شەهیدان و زیندانیانی سیاسی، کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ کۆچبەران، رۆشنبیری و راگەیاندن لەگەڵ گەشتوگوزار و شوێنەوار. هەروەها لیژنەیەکی نوێی  بەناوی گواستنەوە و گەیاندن زیادکردووە.

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/03/2019 03:46:26 م
والله‌ وه‌بیلاهی گه‌ر پارتی نیوه‌ی پۆسته‌كانی خۆشیان بداته‌ یه‌كیه‌تی به‌ته‌ئكید یه‌كیه‌تی له‌ به‌ینی خۆیان ڕێك ناكه‌ون باشتر وایه‌ پارتی هه‌وڵ و...
یەکێتی: بەشداریمان لە کابینەی نوێی حکومەت پەیوەستە بەوەی هاوبەشێکی راستەقینە بین
| 16/3/2019 | (1)
ئیسماعیل عەبدوڵا | 16/03/2019 08:51:18 ص
چۆن بتوانم دەنگ بدەم؟
Azad Azad | 16/03/2019 08:57:23 ص
هونەری فیلمی دۆکیومێنتاری لەبارەی ئازارەکانی گه‌لی كورد به‌گشتیی به‌درێژای ١٠٠ ساڵی ڕابرد و کیمیا باران کردنی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆمەڵکوژی کردنی...
لە بەریتانیا فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکرا
| 16/3/2019 | (2)
mohammad kurdish kurdstan | 15/03/2019 03:25:34 م
أن شاءالله‌ بۆخاتری عه‌رشی په‌روه‌ردگاری پیرۆز به‌م رۆژی هه‌ینیه‌ هه‌رچی بكوژان و تاوانانی ئه‌م ڕووداوه‌ بوون سه‌رشۆر و ریسوا ودونیا و قیامه‌تبن أن...
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەتووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌كات
| 15/3/2019 | (1)
REALMADRIDCF | 15/03/2019 02:34:00 م
ئەگەرلەسەردەستی پێرێزڕیاڵ مەدریدهەڵنەستایەوەئەواهاندەران دەیان هەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە
پلانێکی شاهانە لە یانەی شاهانە
| 26/2/2019 | (1)
0.266 seconds